لە قەندیل ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

بە بۆنەی ١٥ی تەباخ، ساڵڕۆژی ژیانەوە لە دۆڵی شارۆیان بناری قەندیل لە یاریگای شەهید جودی سەرگەینەڵ ئاهەنگێکی ڕێکخرا.

دیڤان سیهاد

 

قەندیل- لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە ١٥ی تەباخ، ئێوارەی دوێنێ ئاهەنگێکی جەماوەری بە بەشداری ئامادەبووان لە دۆڵی شارۆیان بناری قەندیل لە یاریگای شەهید جودی سەرگەینەڵ ڕێکخرا، سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی شەهیدان وەستان، دواتر لە لایەن سەروین جەلال وتەیەک پێشکەش کراو باس لە خەبات و تێکۆشانی پارتی کرێکارانی کوردستان و خەباتی هەڤاڵان کرا، هەروەها دواتر وتاری دڵشێر ئیبراهیم هاوسەرۆکی ئەنجومەن خوێرایەوەو باس لە خەباتی ٤١ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان کرا و چەند پارچە هۆنراوەیەک پێشکەش کران و بە گۆرانی و هەڵپەرکێ کۆتایی بەم شەوە ئاهەنگە هات.

 

شادی سەمەد، چالاکوان وتی: دیارە ئەمڕۆ ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر تەقاندنی یەکەم فیشەک لە لایەن گەریلاوە کە ساڵی ١٩٨٤ تەقێنرا بەڕووی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا، هەڵبەتە ئامانج لە تەقاندنی ئەم فیشەکە ئەوەبوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئاگادار بکرێتەوە مافەکانی گەلی کورد پێشێل نەکات وە لەوە بە دوا دوای ئەوەی ئەم فیشەکە تەقێنرا دیارە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە ناوخۆی تورکیا و جیهانیش دروست کردوە تەقاندنی ئەو فیشەکە هەڵبەتە پەیامێکی زۆر گەورە و گرینگی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ وەی چیدی مافی گەلی کورد و گەلانی تری ناو تورکیا پێشێل نەکات هەڵبەتە ئەوە بو ئەو خەباتی چەکداریە درێژەی کێشا و هەتا وەکو ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە، ئەمە دەسکەوت و سەرکەوتنی گەلێک گەورەی بە دەستهێناوە بۆ ئەوەی کە لە باکووری کوردستان نەتەوەیەک زیندوو بکاتەوە کە بە تەواوی ئەو نەتەوەیە خەریک دەبوە لەناو بچێت، دەوڵەتی تورک هیوایەکی لە سەر ئەوە هەڵچنیبوو کە چیدی کوردەکان هیچ توانایەکیان نەماوە ناتوانن چیدی بەرگری لە خۆیان بکەنم، لەمەبەدوا شتێک نەماوە بە ناوی کورد کە ئەوان کاتێک کە شۆڕشەکانی کوردیان لە ناو برد تەواو هیوایان لە سەر ئەوە هەڵچنیبو کە سەرجەم شۆڕشە کوردیەکانیان لە ناو بردووە شتێک نەماوە بە ناوی گەلی کورد بەڵام کاتێک کە ئەم شۆڕشە مەزنە دەستیپێکرد ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە وردە وردە کە گەلی کورد لە باکووری کوردستان وە لە پارچەکانی تریش هەست بە زیندوو بوونەوە بکات، هەست بکات کە ئەمە بزووتنەوەیەکی زۆر کاریگەرە و کار لە داهاتووش دەکات کاریگەری گەورە لە سەر کورد و گەلانی تری ناوچەکە دروست دەکات،

 

"ژنانی ئێمە بەهیوایەکی گەورە لێی دەڕوانن"

وتیشی: بە خۆشحاڵیەوە دەبینین ئێستا ئەنجامی زۆر باشی بە دەستهێناوە دەبینین بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان هێزێکی تۆکمە و پڕ بایەخ دروست بووە و بەتایبەتی بزووتنەوەی توانی ژنان کۆبکاتەوە، هێزێکی ئەوەندە مەزن و کاریگەرە دەبینین لە ناوچەکەدا بە تایبەتی لە سوەریا کە ڕۆژنیە کۆمەڵکوژی ڕونەدات، لە سەردەمی بەشار ئەسەدەوە هەروەها لە سەردەمی ئەحمەد شەرع دەبینی کۆمەڵکوژی گەورە ڕووبەڕووی نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی تر دروست دەبێت، بەڵام ئەوەی کە پارێزراوە لە ناوچەکە هەتا بەهۆی کوردەکان بە تایبەتی پارێزراون، هەموە نەتەوەکانی تریش کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندان بە تەواوی ژیانیان پارێزراوە بەبۆنەی ئەو هێزە گرنگە کە سەرۆک ئاپۆ توانی هێزێکی ئەوەندە کاریگەر و گەورە دروست بکات کە کوردەکان بتوانن بە تەواوی بەرگری لە خۆیان بکەن لە هەمانکاتیشدا لە پارچەکانی تری کوردستان هیوایەکی گەورەیان لە ناو گەلی کوردا دروست کردەوە تاکە هێزە بە بڕوای من کە گەلی کوردلە هەر چوار پارچە هیوایان لە سەر ئەو شۆڕشە هەڵچنیوە ئێستاش دەبینین کە ئەو هێزە داوای ئاشتی دەکات هەر چەندە ئەوان کە ئەو فیشەکەیان تەقاندئامانجیان لێی داوا کردنی مافەکانی خۆیان بو ئێستا چەند ساڵە بەڕێز ئۆجەاان کاتێک کە لە زیندانیش بو هەمیشە لە فرسەتێک گەڕاوە بۆ ئەوەی کە داوای ئاشتی بکا بەڵام دەوڵەتی تورک هەمیشە ئەویان سەرکوت کرد و لە ناو زیندانیشا هەمیشە شەڕی تایبەتیان بەرامبەر کردووە. بەڵام ئێستا دەوڵەتیان ناچار کردوە کە بێتە سەر خەت و لە هەمان کاتیشدا بۆ ئەوەی کە چیدی گەلانی ناوچەکە لە هەمانکاتیشدا کوردەکان نەکوژرێن و دایکان جەرگ سوتاو نەبن، چیدی کۆمەڵکوژی بەرامبەر ناوچەکە ڕونەدات وە ئێستا لە هەمو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا دەبینین کە هیوایەکی گەورە لە سەر ئەو بزەوتنەوەیە هەڵچنراوە بە تایبەتی ژنانی ئێمە بە هیوایەکی گەورە لێی دەڕوانن .

 

مەرزیە ئەحمەد وتی سەرەتا سڵاوی خۆم لە تەواوی گەلی کورد و پیرۆز بای دەکەم لە تەواوی گەلی کورد بە بۆنەی ئەم ڕۆژە پیرۆزەی ١٥ی تەباخ، ئەمساڵ ئەم ڕۆژە لە ساڵەکانی تر زۆر جیاوازە کە ئەویش ئەوەیە کە لە چەکەوە گوازرایەوە بۆ بانگەوازی دیموکراسی وە ئەم ساڵ بە گوڕو تین و دڵ خۆشیەوە هاتونە یادی ١٥ی تەباخ دەکەینەوە زۆر دڵخۆشین ، ڕێبەر ئاپۆش ئەم ڕۆژە پیرۆزەی زۆر بە گرنگ زانیوە کە باسی کردووە، ١٥ی تەباخ بۆ تەواوی گەلی کورد ڕۆژێکی پڕ پیرۆز و خۆشیە ئەم ساڵ تەواو جیاوازە لە چاو ساڵەکانی تر وەک دەبینین خەڵکێکی زۆر هاتوە بۆ ئێرە زۆر دڵ خۆشن بەو پڕۆسەی دیموکراسیە کە سەر بگرێ وە پەیامی خۆشم دەگەیەنم پەیامم ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە سەر بگرێت و ئاشتی بەرقەرار بێت تەواوی گەلی کورد دڵخۆشن بەو پرۆسەیە .