کەژەکە: هەنگاوی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هەلی کۆتاییە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، هەڵمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا هەلە و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد بە ڕۆحی هەڵمەتەکەوە بەشداری پڕۆسەکە ببن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" بە بۆنەی ٤١ـەمین ساڵڕۆژی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

تەواوی پەیامەکەی کەژەکە بەمجۆرەیە:

“لە پڕۆسەیەکدا کە مێژوو سەرلەنوێ بونیات دەنرێتەوە و چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسە مێژووییەکان لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش دەکرێت، پێشوازی لە ٤١ـەمین ساڵڕۆژی ١٥ـی ئاب دەکەین. گەلی کورد کە لەسەر بنەمای نکۆڵی و تواندنەوە قڕ دەکرا، تەنانەت نەیدەتوانی ناوی خۆی بڵێتەوە و ئیدی ڕووبەڕووی پرسی هەبوون بوونەتەوە، لەگەڵ قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی داستانی و بەرخۆدانی مێژوویی لە لەناوچوون ڕزگاری بوو، بوو بە خاوەنی هەبوون و ئازادییان مسۆگەر کرد.

 

پێش هەمووشتێک نەمریی قەڵەمبازی ١٥ـی ئابی فەرماندەی قارەمان هەڤاڵ عەگید و دەیان هەزار شەهیدمان بە دڵسۆزییەکی بێکۆتاوە یاد دەکەینەوە و سڵاو بۆ بریندارانی شەڕ دەنێرین. قارەمانترین نەوەکانی گەلی کورد بەرخۆدانی بێ پچڕانی ٤١ ساڵەیان بە فیداییەکی بەرز بەڕێوە برد، هەر ساتێکیان دەگۆڕی بۆداستانی قارەمانێتی. بەم بۆنەیەوە فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی شەهیدی ١٥ـی ئاب فەرماندە هاوڕێ ئەرداڵ "ئەنگین سینجەر" یاد دەکەینەوە.

 

قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب پرسی ئازادی خستە بەرچاو

گەلی کورد بەرزترین فیدایی ئافراند، شووناسی کۆمەڵگە لە لایەن شەهیدانەوە ئافرێنرا و بە قارەمانێتییەوە عەقڵی هەبوون ئافرێنرا. دوایین شەهیدە مەزنەکانی ئەم مێژووە داستانییە هەڤاڵان نورەدین سۆفی، کۆچەرۆ ئورفا و بەختیار گابار لە ٤١ـەمین ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ـی ئابدا، بە بەڵێنی بەدیهێنانی خەون و هیواکانیان یادیان دەکەینەوە. سەدان هاوڕێی ئینتەرناسیۆنالیستمان هەبوون کە ئازادیی گەلی کوردیان کردە ئەرکی بنەڕەتی سۆسیالیزم و ئازادی کۆمەڵگەیی، بە پێوانی ئازادی گەلانەوە گرێیاندا و بەشداری بەرخۆدانی شانازیی بوون. جارێکی دیکە دڵسۆزی مەزنمان بە یادکردنەوەی هاوڕێیانی ئینتەرناسیۆنالیستمان نیشان دەدەین کە بەشداری تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بوون و شەهید بوون.

 

گەلەکەمان کە بە ڕەنج و فیداییەکی مەزنەوە بەشداربوون، خاوەن و ئافرێنەری ئەم بەرخۆدانەن. ئازاری زۆریان چەشت و بە پێداگرییەوە بە دڵخۆشی ئازادییەوە ژیا. لەسەر ئەم بنەمایە جەژنی ژیانەوە لە گەلەکەمان و ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز دەکەین.

 

قەڵەمبازی ١٥ی ئاب و مێژووی بەرخۆدانمان لەگەڵ گەلی کورد، پرسی ئازادی ژنی هێنایە ئاراوە، وایکرد ژن ببێتە خاوەنی هەبوونی خۆی و پرسی ژنانی بە هێڵی چارەسەرییەوە گرێدا. مێژووی بەرخۆدانی چەکداری ژنانی کورد کە بە بەسی ئەنوش و هانم یاڤەرکایا دەستی پێکرد، بە پێشەنگایەتی هەڤاڵانمان فەرماندە عەزیمە، بێریتان، زیلان، دەلال ئامەد، چیچەک کچی، لەیلا ئامەد، بەروار و ئازێ مەلازگرد بە سوپابوونی ژن بەردەوام بوو، لەگەڵ ئاسیا، ڕووکەن و ساراکان بەرزترین ڕۆحی فیدای و پێداگری لەسەر ئازادیی ئافرێندرا.

 

بە ڕۆحی قەڵەمبازی ١٥ـی ئابەوە بەشداریی پرۆسەی چارەسەریی و دیموکراتیک دەبین

ڕێکەوت نییە کە ژن وەک کۆنترین داگیرکاری لەناو ڕاستیی گەلی کورددا کە کۆتا گەلە بەسەریدا هاتبێت، مێژووی ئازادیی خۆیی ئاشکراکردووە.

 

گەلی کورد لە بەرخۆدانی ئازادیی ژندا سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە، هەردوو ناسنامەی ئازادیی و ژن پێکەوە گرێدراون، زاگرۆس جوگرافیای دەستپێکی بە کۆمەڵگەبوون و گەل بوونە، لەبەر ئەوە لە بەرامبەر ڕاستیی داگیرکاریدا، مێژووی ئازادیی لە کەسایەتیی ژن و گەلاندا نیشانداوە، بۆیە بەرخۆدانی ژیانەوەی ١٥ـی ئاب بە مانای جەژنی ژیانەوەی ژنە، ئەم بەرخۆدانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، بەرخۆدان و ئازادیی گەلان و ژنانە پێکەوە، دیالێکتیکێکی بەو شێوەیە، عەقڵییەت و سیاسەتی گەردوونی هێناوەتە ئاراوە.

 

ڕێبەر ئاپۆ، دوای ئەوەی پرۆسەکەی بە بەدەستهێنانی بوون کۆتایی پێهێنا، لەسەر بناغەی پێکەوە بەستنی بوون، بە ستاتۆیی ئازادیی پرۆسەی ‘مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتی’ دەستپێکرد، پێویستە هەموو ناسنامە بنەدەستەکان بە بانگەوازیی ئازادیی، پاراستن و پێکەوەیی خۆیان پێناسە بکەنەوە، چارەسەری کۆماری دیموکراتیک-کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەسەر بناغەی دانپیانانی یاسایی، دانووستاندن و دیالۆگ پێویستی بە ڕێبازی سیاسەتی دیموکراتیکە.

 

پرۆسەی چارەسەریی دیموکراتیک سەرکەوتنی ڕەنجی پیرۆزیی ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و مێژووی بەرخۆدانی ئێمەیە، چارەسەریی دیموکراتیک بەو واتایەیە کە کۆتایی داننانە بە پرسێکدا، ئافراندن و هێزی چارەسەریی و پێکهێنانی چارەسەرییە، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە بە رۆحی هەڵمەتی چارەسەریی و دیموکراتیک بەشداری بکەن و هێزی چارەسەریی فراوان بکەن.

 

هەڵمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆتا هەلە

بانگەوازی ئێمە لە گەلی تورکیا، لە ڕێخستنەکانی سیاسیی و دیموکراتیک ئەوەیە؛  شەڕی بێ ڕەحم کە کۆماریی نکوڵیکردن و وێرانکاریی بەڕێوەی بردووە و ڕاستیی بەرخۆدانی ئێمە لە بەرامبەر ئەو شەرە بە باشی تێبگەن، سەپاندن و زۆرداری، بوونێک بە زۆرداریی درووست دەکات و ئەمەش ئازاری زۆر بۆ گەلان دەهێنێت، هەڵمەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەرەکەمان دەستی پێکردووە، بۆ کۆتایی هێنانە بەو شەڕەی بەسەر گەلاندا سەپێندراوە، بە ڕێبازی دانووستاندن و چارەسەریی، دەبێتە کۆتا هەل.

 

دەبێت لەسەر بنەمای چارەسەریی دیموکراتیک مانای بەرخۆدانی بوونی کورد مانای پێبدرێت، تێگەیشتن و قبوڵکردن چارەسەرە، لەو چوارچێوەیەدا ئەرکی هەر کەسێکە کە دەرفەتی نەتەوەی دیموکراتیک، دەرفەتی کۆماری یەکگرتوویی فرەڕەنگ بقۆزنەوە و هەموو ناسنامەکان پێکەوە سیستەمی دیموکراتیک بونیادبنێن.

 

مێژوو دەرفەتێکی بۆ هەمووان ڕەخساندووە کە دواڕۆژێکی باش بۆ گەلان بونیاد بنێین، دەبێت ئەو دەرفەتە بە گرنگییەوە سەیر بکرێت.

 

لەسەر ئەو بنەمایە جەژنی ١٥ی ئاب لە هاوڕێیاننمان و گەلی کورد، گەلان، ژنان، گەنجان، باوەڕییەکان، کرێکاران پیرۆز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئەم مێژووە سەربڵندەی گەلەکەمان بە سەرکەوتن و چارەسەریی ئازادیپارێز تاجدار بکەین.”