خولێکی پەروەردە بۆ ژنان لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد

ژنانی بەشداربووی خولی داخراو،کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارلە پارێزگای حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخراوە،ئاماژەیان بەوەدا کە خوێندنەوەی پەرتوک دەرگای زانیاری بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە."مرۆڤ لە ڕێگەی پەرتوکەوە دەتوانێت پەرە بە خۆی بدات".

رونیدا حاجی

 

حەسەکە- بۆ هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنان، لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار خولێکی پەروەردەیی داخراو بەناوی شەهید سالحە ڤیان بۆ ٢٠ ژن، ئەندام، کارگێڕی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەکانی کۆنگرەی ستار، پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) دەستپێکرد. خولەکە لە ئەکادیمیای شەهید پەروین لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.

 

 دانیشتنێکی پەروەردەیی لە خولی داخراودا کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارەوە ڕێکخرابوو، خوێندنەوەی پەرتوک لە ئێوارەدا، وەک بەشێک لە پرۆگرامی بنەڕەتیەکەی خۆی. ٢٠ ژن لە بازنەیەکدا کۆبوونەوە، بۆ خوێندنەوە،گفتوگۆکردن لەسەر پەرتوەک پێکەوە. بەشداربووان جەختیان لە گرنگی خوێندنەوەی پەرتووک کردەوە، کە پێویستە بەشێکی سەرەکی ژیانی خەڵک بێت.

 

"خوێندنەوەی پەرتوک وەک نان و ئاو وایە"

عەفاف محەمەد، ئەندامی بەشی ژینگە لە شارەوانیەکان ئاماژەی بە گرنگی خوێندنەوەی پەرتووک کرد لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا. دەڵێت "سیستەمی پەروەردەیی بەشی تایبەتی بە خوێندنەوەی پەرتوک هەیە، ئەم بەشە بۆ گەشەسەندنی دەروونی لەڕادەبەدەر گرنگە، خوێندنەوە هێندەی نان و ئاو پێویستە بۆ مانەوە، پێویستە هەموو کەسێک خوێندنەوەی پەرتوک بە بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی بزانێت، دەوڵەمەندکردنی خۆی، مێشکی خۆی،فێربوونی چۆنیەتی ڕێکخستنەوەی خۆی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیدا کۆمەڵگە لە خوێندنەوەی پەرتووک دوورکەوتووەتەوە، مەترسییەکی گەورە بۆ کۆمەڵگە دروست دەکات، بە مانای دوورکەوتنەوەیە لە کولتوور، زمان، مێژوو، ڕاستییەکەی. پێمان وایە خوێندنەوەی پەرتوک لە ڕێگەی ئەو کولتوور،مێژوو، ناسنامەیەی کە فێری دەبین، مرۆڤەکان دەوڵەمەند دەکات. ئەرکی ئێمەیە کە خوێندنەوەی پەرتوک بکەینە بەشێکی گرنگی ژیانمان،چاندنی کولتوورێکی خوێندنەوە لە ژیانمان و لە کۆمەڵگەدا."

 

"ژنۆلۆژی زانستێکە کە پێویستە هەموو کەسێک بزانێت"

عەفاف محەمەد تیشکی خستەسەر گرنگی خوێندنەوەی پەرتووکی "ژنۆلۆژی" کە پێویستە هەموو ژنێک بیزانێت. دەڵێت"ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنەوەی پەرتووکەکەین، بەو پێیەی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی هزری مرۆڤ دەداتەوە. زانستێکە کە کۆمەڵگە پێویستی پێیەتی، خۆی لە بیروبۆچونێکی تاریکی و کۆیلایەتی ڕزگار بکات. مێژوویەکی ڕاستەقینە، کولتوورێکی دەوڵەمەند،چارەسەری هەموو پرسێکی تێدایە. بۆیە پەتوکێکی دەوڵەمەندە بە زانیاری. لێرەدا ئەم پەرتوکە دەخوێنینەوە، گفتوگۆی لەسەر دەکەین. بینیمان سیستمی سەرمایەداری چۆن کاریگەری لەسەر ژنان هەبووە چۆن کۆمەڵگە لە ڕاستی دورخراوەتەوە، پێویستە زانستی ژن بناسین بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان ڕێکبخەین، دژی سیستمەکانی ستەم و وەدەرنانی بوەستینەوە.

 

"پەرتوکەکان ڕێگا بۆ گۆڕانکاری خۆش دەکەن"

میدیا ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانی پەروەردەکە ڕایگەیاند، ئامانجی من چڕبوونەوەیە لە زانیاری، “پەروەردەکە بە خوێندنەوەی پەرتوک جیاکرایەوە، چونکە ئاسۆکان بۆ پێشکەوتن، گۆڕانکاری دەکاتەوە. سەرەتا بە پەرتوکی ‘ژنۆلۆژی’ دەستمان پێکرد، کە مێژووی ڕاستەقینەی ژنان دەگێڕێتەوە، بینیمان چۆن ژنان لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان دوورخراونەتەوە. لە ڕێگەی ئەم پەرتوکەوە دەمانەوێت چەمکە کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕین و ژنان، کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لە کۆمەڵگەدا، بگەڕێنینەوە بۆ سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان. خوێندنەوەی پەرتوک گرنگە، بەتایبەتی ‘ژنۆلۆژی،’ کە لە هەموو ماڵێکدا پێویستە هەموو ژنێک خوێندنەوەی پەرتوک بکاتە بەشێک لە ژیانی خۆی تا بتوانێت خۆی بناسێت، فێری ئەوە بێت کە چۆن ڕۆڵی خۆی لە کۆمەڵگەدا بگێڕێت، ئەم سیستەمە لێرەدا کۆتایی نایەت بەڵکو دەیکەین بە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەمان.”