هەڵەبجەییەکان لە یەکەم ڕۆژی جەژندا گیراوانی بادینانیان لەبیرنەکرد

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ هاوخەمی زیندانیانی بادینان گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

 

وەک وەفایەک بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری و زیندانیانی بادینان و هاودەنگیەک بۆ ئەو شار و شارۆچکانەی دیکەی باشوری کوردستان کە گردبوونەوەی تێدا کراوە، بەدروشمی "وڵات بەخێڵ بەڕێوە ناچێت"، گردبوونەوەیەک لەناو بازاڕی دا ئەنجامدرا.

 

گردبوونەوەکە مامۆستایان و چالاکوانانی شارەکە تێیدا بەشداربوون و ئاماژەیان بەوەدا ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ هاوخەمی دەربڕین و بڵێن لە هەر جێگەیەک ستەم ونادادی هەبێ ئێمە لە دژی دەوەستینەوە، ئێمە پشتیوانی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەین کە سزای زیندانی و گرتنیان بەسەردا سەپێنراوە بە ناهەق.

 

ئەم زنجیرە گردبوونەوانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە پاش ئەوە دێت کە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج ڕۆژنامەنووسی بادیناندا سەپێندرا و چەندین چالاکوان و مامۆستای دیکەی دەڤەری بادینان دەستگیرکراون و چارەنوسیان نادیارە.

 

ت.پ