گۆگڵ یادی هونەرمەندێکی میسڕی دەکاتەوە
ماڵپەڕی جیهانی گۆگڵ یادی ٩٠ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئەستێرەی فیلمی میسڕی شادییە دەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەستێرەی دیاری میسڕی شادییە لە ناوەڕاستی چلەکاندا دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە دوای کۆتایی هێنانیش بە کاری هونەری لە لایەن هەوادارانییەوە لە یاد نەکرا، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەناسرێت.
شادییە خاوەن ناوبەنگێکی زۆرە لە میسڕ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ ئەو مەبەستەش ماڵپەڕی جیهانی گۆگڵ لە یادی لە٩٠ ساڵەی لەدایکبوونیدا یادی کردەوە و بە یەکێک لەو ئەکتەرانەی دەناسێنێت کە ڕۆڵیان لە دامەزراندنی سینەمای عەرەبیدا هەیە.
شادییە لە ٨ی شوباتی ١٩٣١ لەدایک بووە، یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی سینەمای عەرەبی و لە دەیان فیلمدا بەشداری کردووە.
دوایین نمایشی شادییە لە مێژووی هونەردا، شانۆییەکە بە ناوی ڕیا و ساکینە بوو لە ساڵی ١٩٨٠، لە دوای ٥٠ ساڵ کارکردن واز لە کاری هونەری دەهێنێت و ئەو ژیانەی کە ماویەتی بە خزمەتکردنی منداڵانی بێ دایک و باوک بەسەری دەبات.
ت.پ