فیلمی ئێتۆگرافی "دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە" ڕەنجی جوتیاران نیشان دەدا
شنە شەریف، دەرهێنەری فیلمی دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە ب باسێکی کورتی فیلمەکەی کردو هیوای خواست فیلمەکە ئامادەبووان بباتەوە بۆسەردەمی داپیران و باپیران.

سلێمانی
دوانیوەڕۆی ٢٤ی ئایار، لە سینەما سالم، لە شاری سلێمانی، فیلمی ئێتۆگرافی "دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە" نمایشکرا، فیلمەکە بەهەماهەنگی نێوان ڕۆزا لۆکسۆمبۆرگ - ئۆفیسی بەیروت، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بەرهەمهێنراوە.
شنە شەریف، سەنگەرعبداللە، دەرهێنانیان بۆ فیلمەکەکردووەو سەبارەت بە مێژووی زارەکی جوتیاران و کە لەپووری کشتوکاڵە.
سەرەتای فیلمەکەش شنە شەریف، دەرهێنەر، بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووانی کرد و باسێکی کورتی فیلمەکەی کرد، وتی: هیوادارم فیلمەکە بتانباتەوە بۆسەردەمی باو باپیران، کۆتایی نمایشەکەش بەپرسیاری ئامادەبوان لە بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە کۆتایی هات.
مهاباد مەجید، فەرمانبەر باسی فیلمەکەی کرد، وتی: فیلمێکە بۆ دوونیایەکی تری جیاواز لە شار دەتباتەوە، بۆ ئەو ڕۆژانەی باو باپیرانمان کە خەریکی کشتوکاڵ بوون بە بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی کیمیایی بۆ زەویەکانیان بەکاربهێنن، بەرووبوومی ئەوکاتە پاکتر و جوانتر بوون و جیناتی خۆیان بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانستەوە شتەکان گۆڕاون، جاران شتەکان لەدەستی خۆیاندا بووە بەڵام ئێستا لە وڵاتانی دەرەوەدێن کە کەس نازانێت تۆوەکەی چیە و جینادی گۆڕاوە یان نا، هەروەها ئێستا ژیانی گوند و شارەکان جیاوازیەکی زۆریان نیە، بەڵام سەردەمانی کۆن زۆر جیاوازی هەبوو، بەوەی خەڵکی گوندەکان بە ژن و پیاوەوە خزمەتی خاک و وڵاتیان دەکرد و ئینتیمایان بۆ ئەو خاکە هەبوو، بەروبوومی جوانیان دەڕواند و دڵیان پێیخۆش بوو، لەوێشەوە ئەو بەرووبومانە بەدەستی شاریەکان دەگەیشت، بەڵام ئێستا ئەو مەوادە باشانە نەماوە و دەرمان لەدەرەوە دەنێردرێت بۆ جوتیارەکانی ئێمە ئەی بۆخۆیان بەکاریناهێنن، ئایا ئەو خەڵکە خۆیان نازانن کە ئەو موادانە خراپە، بەرپرس و سەرۆکی وڵات ئاگاین لە ژیانی خەڵک نیە کە ئەو خواردنانە چۆن درووست دەکرێن.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لێرە هیچ کەسێک نییە بەرپرسی گیانی مرۆڤەکان بێت، لەکاتێکدا بەهۆی ئەو خواردنانەوە خەڵک توشی زۆر نەخۆشی بونەتەوە بەتایبەتی نەخۆشی شێرپەنجە، کە هۆکارەکەی ئەو کەرەستە خراپانەیە کە دەکرێن بەخواردن و دەدرێنە ئەو خەڵکە.