فریدریک گێردنیک دوای شەش ساڵ کەیسەکەی لە دادگای تورکیا بردەوە

ڕۆژنامەوان و نووسەری هۆڵەندی، فریدریک گێردنیک ڕایگەیاند کە دوای شەش ساڵ تاوانبارکردنی بە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" لە تورکیادا، لە دادگادا کەیسەکەی بردەوە.

ڕۆژنامەوان و نووسەری هۆڵەندی، فریدریک گێردنیک ڕایگەیاند کە دوای شەش ساڵ تاوانبارکردنی بە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" لە تورکیادا، لە دادگادا کەیسەکەی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فریدریک گێردنیک دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی لە شەرناخ، چووە باکوری کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٥دا لە دادگا دۆسیەی بۆکرایەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمڕۆ بە مەدیا نیوزی ڕاگەیاندووە کە دوای شەش ساڵ لە کەیسەکەدا سەرکەوتوو بوو.

 

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ فرۆکه‌ جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی ٣٤ هاوڵاتی کرد که‌ زۆربەیان مێردمنداڵ بوون لەسەر ڕێگایەکی نزیک لە گوندی ڕۆبۆسکی و کۆمەڵکوژکران، ساڵی ٢٠١٢ ئەو ڕۆژنامەنووسە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکە چووە گوندی ڕۆبۆسکی لە باکوری کوردستان و تاکە ڕۆژنامەنووسی بیانیش بوو.

 

فریدریک لە وتاری بەرگرییەکەیدا کە لە دادگای ئامەد لە ٨ی نیسانی ٢٠١٥دا خوێندرایەوە ئاماژەی بەوەدا: بەردەوام بیر لەوە دەکەمەوە کە چۆن بە و شێوەیەی کە دەکرێت پیشەکەم بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ  ئەنجام بدەم، من کاری خۆم دەکەم و ڕۆژنامەنووسم، دان بە هیچ تاوانێکیشدا نانێم.

 

ئەمڕۆش دوای شەش ساڵ شەڕی یاسایی، فریدریک گێردنیک کۆتایی بە دۆسیەکەی هاتوو لە بەرامبەر دادگای تورکیادا سەرکەوتوو بوو.

 

ڕۆژنامەنووس فریدریک گێردنیک یەکێک بوو لەو کەسانەی لەگەڵ شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی بڕیاربوو لە باشوری کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن بۆ هێنانەدی یەکڕیزی، بەڵام لەلایەن پەدەکەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستبەسەر کران و گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

 

ت.پ