دوو هێرشی ئاسمانی ڕژێمی ئیسرائیل شەش کەسی کوشت لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان
دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان کردە ئامانج، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە گرژییە ئاسایشییەکان لەسەر سنووری لوبنان پەرەدەسەنن، کە ئەمەش چەندین پێشێلکاری ڕێککەوتنی ئاگربەست لێکەوتۆتەوە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان سەر لە بەیانی ڕۆژی ٤ی ئەیلوول لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیە کردە ئامانج لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی مەسنە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، پێنج کەسی کوشت، وەزارەتەکە ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکە لە ناوچەی سنووری مەسنە کە دەروازەی سەرەکی نێوان لوبنان و سووریایە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک زیانی گیانی و ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا دروستبووە.
لە ڕووداوێکی جیادا، ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی دیکەی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە شارۆچکەی کفەردان لە پارێزگای بەعلبەک لە شاری بەقاعی کردە ئامانج، کەسێک کوژراوە، بە ئەمەش لە ماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دا ژمارەی کوژراوان گەیاندە شەش کەس.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە نێوان ئیسرائیل و ڕووداوە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی رێکەوتنی ئاگربەست لە نێوانیان ئەنجام دراوە، بەڵام شکستی هێناوە لە وەستاندنی گرژییە سەربازییەکان، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی لوبنان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور.