دۆسیەی سەراپ ئاڤچی: توندوتیژی دژی ژنێک نیگەرانی هەموو ژنانە
دادگا لە دۆسیەی سەراپ ئاڤچی بڕیاریدا کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ سەپاندنی سزا بۆ خۆپاراستن، هاندە ساکاریا لە فێمینیستەکان بۆ سەراپ ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە بەهۆی خەباتی هاوبەشی ژنان و فێمینیستەکانەوە بووە کە پشتگیریان لە دۆسیەکە کردووە.
ئەلیف ئاکگوڵ
ئیستەنبوڵ-دۆسیەی سەراپ ئاڤچی کە بە درێژایی ژیانی هاوسەرگیری لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەو لە ڕێگەی خۆپاراستن ڕزگاری بووە، بە هەڵسەنگاندنی دادگا بۆ خۆپاراستن کۆتایی هات، دادگا بڕیاریدا کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ سزادانی سەراپ ئاڤچی و فەرمانی ئازادکردنی دەرکرد، ئەم دۆسیەیە لە ڕووی مافی خۆپاراستنی ژنان و ڕێبازی دادوەری بۆ توندوتیژی پیاوان گرنگییەکی زۆری هەبوو.
دوای دۆسیەکە، لە فێمینیستەکانەوە بۆ سەراپ هاندە ساکاریا پرۆسەکە و بڕیارەکەی هەڵسەنگاند. هاندە ساکاریا هەم ئەوەی لە کاتی دادگاییکردنەکەدا ڕوویدا و هەم واتای بڕیارەکەی بۆ خەباتی ژنان باسکرد.
"یەکێکە لەو چەند هەواڵە خۆشە"
هاندە ساکاریا لە فێمینیستەکان بۆ سەراپ، جەختی لەسەر گرنگی بڕیارەکە بۆ ئەوان کردەوە، وتی: دەرئەنجامی دۆسیەی سەراپ، بەتایبەت لەناو ئەو هەموو هەواڵە ناخۆشانەی ئەم دواییەدا، وەک یەکێک لەو چەند پارچە مژدەیە بۆ ئێمە هات، ئێمە زۆر دڵخۆشین و ئەمەش هاودەنگییە بۆ هەردوو گروپی سەراپ و گروپی فێمینیستەکان بۆ سەراپ لەگەڵ سەراپدا بونیاد دەنێت، هەروەها سەرکەوتنێکە بۆ ئەو ژن و فێمینیستانەی دیکە کە بەدوای دۆسیەکەیدا ڕۆیشتوون.
هاندە ساکاریا بڕیارەکەی دادگای لە دانیشتنی شەشەمدا بەبیرهێنایەوە و وتی: لە دانیشتنی شەشەمی دادگای سەراپدا دادگا بڕیاریدا کە هیچ بوارێک بۆ سزادان نەبووە بەهۆی ئەوەی سنووری خۆپاراستن تێپەڕێندراوە، هەرچەندە داواکاری گشتی داوای سزای هەتاهەتایی قورسی کردبوو بۆ تاوانی کوشتنی قورس لە خوێندنەوەکەیدا، بەڵام بڕیارێک بەم شێوەیە درا، ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە وەک فێمینیست و پارێزەرانی فێمینیست کە بەدوای دۆسیەکەدا دەگەڕێن، دەتوانین ئەو توندوتیژییە سیستماتیکییە پیاوانەی کە سێراپ بە درێژایی ٦ دانیشتنەکە ئەزموونی کردووە و هەموو ئەو ڕووداوانە بهێنینە ئاراوە کە وایکردووە سەراپ لەو شەوەدا یاسین ئاڤچی بکوژێت.
"پێویستە باس لەوە بکرێت کە بۆچی ژنان ناتوانن دەستیان بە میکانیزمەکانی پاراستن بگات"
هاندە ساکاریا کە ڕایگەیاندووە کە ئەزموونەکانی سەراپ ئاڤچی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە دادگادا ئاشکرا بووە وتی: ئئێمە نیشانی دادگامان دا کە سەراپ لە ماوەی ٧ ساڵی ژیانی هاوسەرگیریدا ئەو هەموو توندوتیژییەی ئەزموون کردووە کاتێک یاسین لێی دەداو ئەو شەوە هەوڵی کوشتنی داوە، بە درێژایی دۆسیەکە پرسیار کرا بۆچی سەراپ نەچووەتە لای پۆلیس و بۆچی نەچووەتە نەخۆشخانە و بۆچی بە کەسی نەوتووە. هەروەها بەردەوام دەمانوت ئەوەی پێویستە باسی لێبکرێت نابێت ئەوە بێت کە بۆچی سەراپ ئەو کارانەی نەکردووە، بەڵکو ئەو سەختییە بێت کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە دەستڕاگەیشتن بە میکانیزمەکانی خۆپاراستن لەم خولە توندوتیژییەدا.
"هیچ ‘تاوانێک’ی ژنان لە ڕەگی توندوتیژیدا نییە"
هاندە ساکاریا کە بە درێژایی دۆسیەکە جەختی لە لایەنی سیاسیی ئەو پرسە کردۆتەوە، وتی: هەوڵماندا نیشان بدەین کە ئەم نایەکسانی پێکهاتەیی، ئەو دەسەڵاتەی کە پیاوان بەکاریدەهێنن بۆ بەکارهێنانی پێگەی قازانجەکانیان بەسەر ژناندا، دەتوانێت ببێتە هۆی کوشتنی ژنێک، بەداخەوە ئێمە کوشتنی ژنان زیاتر دەبینین وەک لەوەی ژنان ڕزگاریان دەبێت، لەم هۆڵانەدا ژیانی ژنان بە وردی دەکۆڵرێتەوە، ئەوان بەدوای بیانوودا دەگەڕێن بۆ کوشتنی ژن لەلایەن پیاوانەوە، بەڵام هیچ 'تاوانێک'ی ژنان لە ڕەگی توندوتیژیدا نییە.
"توندوتیژی دژی ژنان پەیوەندی بە هەموو ژنانەوە هەیە"
هاندە ساکاریا، سەرنجی بۆ بەدواداچوونی فێمینیستەکان بۆ کەیسەکان ڕاکێشاو لەکۆتایی قسەکانیدا وتی" دەبێت ئاگاداری ئەم کەیس و دانیشتنانە بین و لایەنگرەکانیان بدۆزینەوە، چونکە توندوتیژی دژی ژنان پەیوەندی بە هەموو ژنانەوە هەیە.