داوای هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئەرمەنستان؛ ڕزگارکردنی سووریا لە سووڕی جینۆساید
لێسناک کاوریان، هاوسەرۆکی بزووتنەوەی لاوانی ئەرمەنستان ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئێستای سووریا پێویستی بە هاودەنگی ژنان هەیە و وتی:"نەوەی ئەو کەسانەی دوێنێ جینۆسایدیان لە دژی گەلی ئەرمەنستان ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی سووریا جینۆساید دەکەن."

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- لە ٦ی ئادارەوە گرووپی جیهادی تەحریر شام لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا بە بیانووی "ڕزگاربووانی ڕژێمی پێشوو" جینۆسایدیان لە دژی گەلی عەلەوییەکان ئەنجامداوە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەسیان کوشتووە. لێسناک کاوریان هاوسەرۆکی بزووتنەوەی لاوانی ئەرمەنستان لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێمە قسەی کرد.
دوێنێ ئەرمەنیان لەناوبرد، ئەمڕۆ ئەلەڤییان لەناوبرد
لێسناک کاوریان پێی وایە مێژووی کۆمەڵکوژییەکان لە سووریا لەلایەن گرووپی جیهادی تەحریر شامەوە زیندوو بووەتەوە و دەڵێت: کارەساتی ئێستای کەناراوەکانی سووریا جینۆسایدی ساڵی ١٩١٥ی وەبیر دەهێنێتەوە، کە دەوڵەتی عوسمانی هەزاران منداڵ و ژن و گەنجی کۆمەڵکوژ کرد. ئەم جینۆسایدە تا ئەمڕۆش لە لایەن نەوەی هەمان تاوانبارانەوە بەردەوامە. سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر بنەمای جینۆساید و خوێنڕشتن دروست بووە و هەموو چین و توێژەکان بوونەتە قوربانی ئەم سیاسەتە. ئەم ڕەوتە بە جینۆسایدی ساڵی ١٩١٥ و فەرمانی شەنگال و کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن بەکرێگیراوانی داعشەوە بەردەوام بوو. دەشڵێت: ئێستا حکومەتی داگیرکەری تورکیا لەلایەک بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەلایەکی دیکەشەوە گرووپی جیهادی تەحریر شام بۆ لەناوبردنی عەلەوییەکان بەکاردەهێنێت.
هێشتا سوریا لە جینۆساید ڕزگار نەبووە
لێسناک جەخت لەوە دەکاتەوە کە پڕۆسەی ئێستای سووریا مۆدێرنیزاسیۆنێکی ڕاستەقینە نییە و دەڵێت: "لەکاتێکدا باس لە بنیاتنانی سووریای نوێ دەکەن، کۆمەڵکوژی بەردەوامە". سوریا هێشتا لە سووڕی جینۆساید دەرنەچووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە حکومەتی نوێ سیستمێکی دیموکراسی قبوڵ ناکات. جیاوازی سیستەمی بەعس و دەسەڵاتی ئێستای حوکمڕانی سووریا چییە؟ ئەو ئیسلامییە سیاسییەی ئەمڕۆ حوکمڕانی دیمەشق دەکات، سووریا دەخاتە مەترسییەوە و هۆکاری جینۆسایدی نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقییە. "زۆر گرنگە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستبەجێ هەنگاو بنێن و ئەم جینۆسایدانە ڕابگرن".
هێشتا سوریا لە جینۆساید ڕزگار نەبووە
لێسناک جەخت لەوە دەکاتەوە کە پڕۆسەی ئێستای سووریا مۆدێرنیزاسیۆنێکی ڕاستەقینە نییە و دەڵێت: "لەکاتێکدا باس لە بنیاتنانی سووریای نوێ دەکەن، کۆمەڵکوژی بەردەوامە". سووریا هێشتا لە سووڕی جینۆساید دەرنەچووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە حکومەتی نوێ سیستمێکی دیموکراسی قبوڵ ناکات. جیاوازی سیستەمی بەعس و دەسەڵاتی ئێستای حوکمڕانی سووریا چییە؟ ئەو ئیسلامییە سیاسییەی ئەمڕۆ حوکمڕانی شام دەکات، سووریا دەخاتە مەترسییەوە و هۆکاری جینۆسایدی نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقییە. "زۆر گرنگە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستبەجێ هەنگاو بنێن و ئەم جینۆسایدانە ڕابگرن".
هاوپشتی ژنان ڕێگری دەکات لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدەکان لێسناک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە گەنجانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی جینۆسایدی کەناراوەکانی وڵات و بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن و دەڵێن: "جینۆساید و سیاسەتی برسیکردن لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجام دەدرێت کە تاوانێکی بێ ئەخلاقییە". دەبێت بێدەنگی بشکێنرێت و خەڵکی شارەکانی کەنار دەریاکان پشتیوانی بکرێت. دەشڵێت: "پێویستە ئێمە وەک ژنان هاودەنگی خۆمان بەهێز بکەین و بازنەیەک لە دەوری سووریا پێکبهێنین بۆ وەستاندنی جینۆسایدەکان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی مێژووی کوشتن و قڕکردنی گەلان، چونکە سیاسەتی قڕکردنی گەلان بەردەوامە".
دەستوور پارێزگاری لە بوون و مافی گەلی ئەرمەن ناکات
لێسناک داوای چڕکردنەوەی خەباتی کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئێمە بە توندی ئیدانەی دەستووری ڕاگەیەندراو دەکەین، چونکە مافەکانمان وەک ژنانی ئەرمەنی تێیدا مسۆگەر نییە و جارێکی دیکە بەنیازن بیر و کولتووری ئەرمەنستان لەناوببەن. بەڵام ئێمە دان بەو دەستوورەدا نانێین و لە بەرامبەردا ئاستی خەبات و ڕێکخستنی خۆمان فراوانتر دەکەین".