داوای دادپەروەری بۆ دەنیز و تانش کرا
دایکانی شەممە داوای دادپەروەرییان بۆ سەردار تانش و ئەبوبەکر دەنیز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێسەروشوێنکراون.
ئیستەنبوڵ
دایکانی شەممە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە لەکاتی دەستبەسەرییدا بێسەروشوێنکراون و بۆ دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆدەبنەوە، چالاکییەکە هەزار و ٨٨ هەفتەیە بەردەوامە.
ئەم هەفتەیە پارێزەرانی مافی مرۆڤیش بەشداربوون، لە چالاکییەکەدا گوڵ و وێنەی بێسەروشوێنان هەڵگیرا.
ئەم هەفتەیە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی سەردار تانش و ئەبوبەکر دەنیز کرا کە لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ لەکاتی دەستبەسەرییدا بێسەروشوێنکراون.