د.شایان عەسکەری هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی پێنج چالاکوانی بادینان ئاشکرادەکات

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادینان کە بریتین لە هەریەک لە "عامر خالید عەگید، فەرسەت ئەحمد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان کەمال سلێمان، سلێمان موسا ئەحمد" بەڕێوەبچێت بەڵام دادگایی کردنەکە دواخرا بۆ ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١.

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادینان کە بریتین لە هەریەک لە "عامر خالید عەگید، فەرسەت ئەحمد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان کەمال سلێمان، سلێمان موسا ئەحمد" بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایی کردنەکە  دواخرا بۆ ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١.

ناوەندی هەواڵ 

 

د.شایان عەسکەری، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنەکە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند: لەبەرئەوەی پێشتر رێگەیان نەدابوو پارێزەر بیانبینێ، ئەمڕۆ وەکالەیان دایە چەند پارێزەرێکی بەڕێز، کێشەکە ئەوە بوو دووان سیانێکیان رەتیانکردەوە وەکالەت بدەنە پارێزەر کە بە خۆبەخش داکۆکیان لێ دەکەن، ئەمە ئەو گومانە زۆرە دروست دەکات کە فشاریان لەسەرە لەلایەن ئاساییشەوە.

 

هەروەها د.شایان لە لێدوانێکیشیدا بۆ تۆڕی میدیایی ژیان ئاماژەی بەوەدا: "هێزێکی زۆری ئەمنی هاتبووە ناو هۆڵی دادگا کە دادوەرەکەشی بێزار کردبوو، لەبەر ئەوە هەندێک لە هێزە ئەمنیەکانیان ناردەوە دەرەوە، هەروەها دادگایی کردنەکە دواخرا، کە پێدەچێت بۆ درێژکردنەوە بێت، چونکە ئەوە یەکێکە لە ڕێگاکانیان بۆ ماندووکردنی خەڵک، هۆکارێکی تریش ئەوەیە دادوەرە سەرەکییەکە مۆڵەتی ئاسایی بوو، دادوەرە یەدەگەکەش وتی من ئەو کەیسە نابینم".