بەهۆی گولەبارانەکانی لەشکری تورکیاوە زەوی گوندەکانی جولەمێرگ سوتان

گوندی ئۆگول لە جولەمێرگ بەهۆی گولەبارانەکانی لەشکری دەوڵەتی تورکیاوە، ئاگر کەوتەوە و هەبوونی با'ش ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.

جولەمێرگ

 

لە گوندی ئۆگول لە ناوچەی جولەمێرگ لەشکری دەوڵەتی تورکیا کە لەو ناوچەیەدا دەمێننەوە، بێ هۆکار گولەبارانی ئەوناوەیان کرد، بەهۆی هەبوونی پوش و پاڵاش و دارستان ئاگر کەوتەوە، سەرچاوە هەرێمییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە لەشکرەکە لە تەنیشت ئاوی زاپ دا دەمێننەوە و بێ هۆکار گولەبارانی ئەوبەری ئاوەکەیان کردووە.

 

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو کە دوای ئاگرەکە بەهۆی هەڵکردنی با'وە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و زۆرترین ناوچەی گرتووەتەوە، هاوڵاتیانیش ئاماژەیان بەوەدا دوای دەستڕێژی گولەی لەشکرەکە ئاگر لە پوش و پاوانەکان کەوتەوە و بەهۆی هەڵکردنی باوە زیاتر تەشەنەی سەند و زیان بە پوش و پاڵاشی کۆکراوەی گوندییەکان کەوت و سوتا.

 

هاوڵاتیان باسیان لەوەش کرد بەهۆی نەبوونی تەلەفۆنەوە نەتوانرا بەزووترین کات ئاگر کوژێنەوە ئاگادار بکرێتەوە، دوای ماوەیەک یەکینەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی جولەمێرگیان ئاگادار کردەوە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

 

ت.پ