٧٦ خێزانی ئاوارە لە کامپی هۆڵەوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

بەپێی بڕیاری خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتئ سووریا، ٧٦ خێزانی ئاوارەی کماپی هۆڵ کە خەڵکی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ناوەندی هەواڵ 

 

خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیارێکی جێبەجێکرد کە لە پێشینەی کارەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی کامپی هۆل دادەنرێت. 

  

لە چوارچێوەی خۆبەڕێوەبەری و بەڕێوەبردنی کامپی هۆل، ٧٦ خێزانی ناوچەی دێرەزوور کە لە کامپی هۆل نیشتەجێن، لەسەر داوای خۆیان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. 

  

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٢٤ گروپ گەڕاونەتەوە ناوچەکانی دێرەزوور. لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەمە یەکەم و کۆتا گروپ بوون کە گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.