چالاکی بانگەواز بۆ وریشەو پەخشان و شەریفە بەڕێوەچوو

لە شاری میونشن چالاکییەک بەمەبەستی داواکردن لە دەوڵەتی ئێرانبۆ کۆتایی بە سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایە بەڕێوەچوو کە بەسەر سێ چالاکوانی ژندا سەپێندراون.

ناوەندی هەواڵ 

 

شەپۆلی فشار و دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن لەلایەن دەوڵەتی ئێران لە دژی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد بێ وەستان بەردەوامە، لەم پرۆسەی زیادبوونی فشارەدا، ئەنجومەنی پێکهاتە کوردییەکان لە شاری میونشنی ئەورووپا چالاکییەکی دژی ئەمە ئەنجامدا. 

  

لە چالاکییەکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان کرابوو کە بەسەر وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، چالاکوانانی زیندانیکراودا سەپێندراوە. 

  

ئەم چالاکییە بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی "سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان" بەڕێوەچوو، کە لەلایەن زیندانیانی سیاسی لە ٣٨ زیندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت. 

 

چالاکییەکە بە ناوی 'شەممەی نا بۆ لەسێدارەدان' بۆ جاری چوارەم لەم هەفتەیەدا ئەنجامدرا. 

  

لە چالاکییەکەدا تراکتەکانی زمانی ئەڵمانی خوێندرایەوە و دابەشکران، لە ڕاگەیەدنراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕژێمی ئێران شێوازەکانی گرتن و دەستبەسەرکردنی دژ بە کورد و چالاکوانانی چڕتر کردووەتەوە و لەسێدارەدانی خێراتر کردووە. چالاکوانان داوای هەڵگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کرد. 

  

ڕێکخەرانی ئەو چالاکییە هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەنگی خۆیان لە دژی ئێعدامەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بەرز بکەنەوە