بەشداربووانی کۆنفرانس: بە یەکگرتوویی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون دەپارێزێت
سالیحە ئایدەنیز و گولجان کاچماز سایگیت، ئەندامانی دەم پارتی، بەشدارییان لە کۆنفرانسی"یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان دەپارێزێت.

نوجان ئاراس
قامیشلۆ-شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، گۆڕانکاری و دەستکەوتی کۆمەڵایەتیی زۆری بەدەستهێنا، بە سەرکردایەتی ژنان و گەل. ئەو گەلانەی سەرکردایەتی ئەم شۆڕشەیان کرد، لە ژێر چەتری خۆبەڕێوەبردن یەکگرتوو بوون، ناسنامە، کولتوور،زمان، بیروبۆچوونەکانیان پاراست. ئەم دەستکەوتانە بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی گەرەنتی دەکران.
دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، هەتەشە کە بۆ ماوەیەکی کاتی دەسەڵاتی گرتە دەست، بەردەوام بوو لە پاراستنی بیروبۆچوونی بەعسی بە سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی خۆی، بە پشتگوێخستنی ماف و کولتوور و بیروباوەڕی هاوڵاتیان. دیموکراتی لە سووریا تەنیا بە یەکڕیزی گەلان بەدی دێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش جەخت دەکرێتەوە کە گەلی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزیی نەتەوەیی هەیە.
کۆنفرانسی"یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی ڕۆژئاواو باکووری کوردستان، کوردستان، کەسایەتییەکانی چەند ناوچەیەکی سووریا، نوێنەری پارت، هێزە کوردییەکان لە هەر چار پارچەی کورسستانەوە بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامنامەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنفرانسەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی مێژوویی دەکات بەرەو بونیادنانی تێگەیشتنێکی دیموکراتیانەتر، گشتگیرتر لە داهاتووی سووریا بە پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی، یەکدەنگیی نێوان گەلی کورد.
کۆنفرانس هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە دەستکەوتەکانی کورد
سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی جەختی لەسەر گرنگی کۆنگرەکە کردەوە، قبووڵکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، وتی: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراتی پێویستە گەلی کورد داواکارییە هاوبەشەکانی بۆ ئاشتی و دیموکراتی بەهێز بکات، ئەم کۆنگرەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی دەستکەوتەکانی کوردەکانی ڕۆژئاوا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هەنگاوە نەک هەر بۆ ڕۆژئاوا بەڵکو بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئومێدبەخشە، کە دەڵێت "دەبێت ئەم خواستە لە هەر چوار پارچەکەدا ببینین، لەم ئاراستەیەدا هەوڵ بدەین ئەوانەی نایانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕێگەی دامەزراوەییکردنەوە بەدەست بهێنرێت، دەبێت ڕێز لەو خواستە بگرن، بەو شێوەیەش هەڵسوکەوت بکەن.
سالیحە ئایدەنیز داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان پەرە پێبدات، لە کاتێکدا ئاشتی پێویستە، هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا، کوردستان قبوڵ ناکرێت بینینی ئەم ململانێیە لە نزیکەوە سەرچاوەیەکی دڵخۆشکەر بووە بۆ ئێمە، زۆرێک لە هاوڕێکانمان لە باکوور هەمان جۆش و خرۆش دەژین، هیوادارین دەرگاکانی نێوان باکوور و رۆژئاوا بکرێتەوە، ئەم یەکڕیزییە زیاتر و زیاتر گەشە بکات.
"ئێمە شاهیدی پرۆسەیەکی مێژوویین"
گولجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵین کە دوای ماوەیەکی دوور و درێژ دێینە ڕۆژئاوا، خاکێکی پڕ لە پیرۆزی و بەرخۆدان، شاهیدی پرۆسەیەکی مێژوویین، ئەم كۆنگرەیەش بناغەیەکی بەهێز بۆ یەکڕیزی گەلی کورد دەڕەخسێنێت، ئەم کۆنگرەیە بە پیتی زێڕین لە مێژوودا دەنووسرێت، هەموو لایەن و دامەزراوەکانی ئێرە پێکەوە کار دەکەن بۆ داکۆکیکردن لە ماف و یەکڕیزی گەلی کورد. ئێمە پێمان وایە ئەم پرۆسەیە بە هیوا و باوەڕە گەورەکانمان هێندەی تر بەهێزتر دەبێت.