ژنێک بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک گیانی لەدەستدا

توشبوویەکی ژن بە تای خوێنبەربوون، کە تەمەنی ٣٦ ساڵە و دووگیان بووە، کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بووە، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

 پەرستارێکی ژن، کە کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بووە، بەهۆی چارەسەرکردنی تووشبووانی تای خوێنبەربوون، ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابووەوە و تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان هەر ئەوکاتەی تووشی ڤایرۆسەکە بوو، منداڵەکەی سکی گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆش خۆی گیانی لەدەستدا کە پێشتر بەهۆی چارەسەرکردنی تووشبووانەوە ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابووەوە.

 

 ئەمە چوارەم گیانلەدەستدانە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە کەرکوک.