هەنگاوێکی تری شۆڕشگێڕانە بەرەو یەکێتی نەتەوەیی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
یەکگرتوویی کورد و جێگای ئەوان لە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکدا، لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرجەستە بوو.

رۆژبین دەنيز
کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەنگاوێکی دیکەی شۆڕشگێڕانەیان ناوە، بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی و پێگەیەکی هاوبەش، جێگەی سەرەکی لە خەون، بیر خەباتی گەل، ژنانی کورد دەگرێتەوە،ئەمە لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدرا کە شوێنی یەکڕیزی و خەباتی هاوبەشی نێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەی بوو.
ئەم خەباتە کە لە بەها هاوبەشەکانی شۆڕش و خۆشەویستی لە نێو ژنانی کوردی قامیشلۆدا لەدایک بووە، یەکەم خەبات بوو کە تیشکی خستەسەر یەکڕیزی ژنانی کورد. بە بانگهێشتکردنی سێیەمین کۆنگرەی نەتەوەیی ژنانی کورد، ژنان ڕۆڵی پێشەنگانەیان لە بواری یەکڕیزی نەتەوەیی، بۆ ئەو نەتەوە کوردە گێڕا کە سەر بەو نەتەوەیەن. ژنان لە هۆڵی کۆنگرەکەدا ئامادە بوون، سەریان بەرز بوو، پێشەوەیان کراوە بوو، لە بیرۆکەکانیاندا پێگەیشتوون، وەک هێزێکی بەستنەوە بۆ یەکگرتوویی، جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی ژنان، ڕووخساری زەردەخەنە، پەیامەکەیان کە "کاتەکە سەردەمی کورد،گەلان، ژنان دەبێت" لە هەموو هۆڵەکەدا دەنگی دایەوە.
لە لایەکی ترەوە پیاوانیش ئارەزووی هەنگاونانیان بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی هەبوو، بەڵام ناسکی ئەو وشانەی کە لە نێوان دوودڵیدا دەوترا، دیار بوو. بەم مانایە زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بڵێین ژنان هەنگاوی بوێرتریان ناوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژنان لە مێژوودا خۆی جیاکردۆتەوە، ئامادەیە ڕۆڵی پێشەنگایەتی وەک خاڵی سەرەکی بۆ چارەسەری ئەمڕۆ بگرێتە ئەستۆ.
بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کوردی کۆکردەوە
ئێستا یەکگرتوویی بەشە تەواوکەرەکانی مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتی و ئەو هێزەی کە ئەم یەکگرتووییە دەیھێنێت، ڕێگا بۆ چارەسەرێکی بەردەوام خۆش دەکات. ئەوەی لە هۆڵی کۆنگرەکەدا جێپەنجەی خۆی بەجێهێشت، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی"، سەبارەت بە یەکگرتوویی کورد، جێگەیان لە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەم بانگەوازە کە هەمووانی بە بیروبۆچوونێکی هاوبەشەوە کۆکردەوە، بووە هۆی ڕێککەوتن لەسەر بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتی، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریا.
لە پێناو بەدیهێنانی یەکڕیزیی کورد، جەختکردنەوە لەسەر ناسنامە، بەرژەوەندیی نەتەوەیی، نیشتمانپەروەرانە، دوور لە پارتایەتی و ناسیۆنالیزمی تەسک، دەستکەوتێکی گەورە دەبێت. مێژوونووسان بە تایبەت ئەوانەی لە وتارەکاندا بوون، بە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن لە ڕوانگەی هۆشیاری و ئەزموونی مێژووییەوە بەرگریان لەم هەڵوێستە کرد.
هەڵوێستی هاوبەش و یەکگرتوویی لە ڕوانگەیەکی دیالکتیکییەوە باس کرا، لەسەر بنەمای ڕۆڵی نەتەوەی کورد لەم خاکەدا لە ڕوانگەیەکی ڕۆحییەوە، ئەو بەهایانەی کە کورد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناویەتی. هەروەک چۆن کورد لە سەرەتای گەشتەکەیدا هەنگاوی ناوە، ئێستاش دەتوانێت هەنگاو بنێت لە بنیاتنانی چارەسەرێک، هەنگاوی یەکەم بەرەو ئەمە لە لایەن کورد خۆیەوە دەگیرێتەبەر.
ڕۆژنامەکان گرنگییەکی زۆری خۆیان نیشان دا
زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کرد، بەڵام حەز و جۆش و خرۆشی ڕۆژنامەگەرییەکان زاڵبوو بە سێبەری جۆشە خرۆشی ئامادەبووان. سەرکردەکانی خۆبەڕێوەبردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پرۆتۆکۆلەکەدا جێگەی خۆیان گرتەوە. هەموو شتێک بە یەکسانی لە نێوان هەموو لایەنەکاندا دابەش بوو، کەسیش بەدەر نەبوو. هەموو شتێک لە کۆنگرەکە بە وردی بیری لێکرایەوە، وردەکارییەکانی تێدابوو. خەڵکێکی زۆر لەسەر شانۆ ئامادەبوون، بە ئاڵای کوردەوە پۆزیان دەدا،بۆ ئەوەی جێپەنجە لەسەر مێژوو جێبهێڵن.
وتار و پەیامەکانی سەرەتای کۆنگرەکە بە ڕوونی ئامانجی سەرەکی کۆنگرەکەیان ئاشکرا کرد: یەکگرتوویی کورد مۆدێلی ڕزگاریخوازی دیموکراتی و ژینگەپارێزی و ژنان لەناو نابات؛ بە پێچەوانەوە بەهێزی دەکرد. هەروەها لە کۆنگرەکەدا جەخت لە گرنگی یەکڕیزی و هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ هەر بەشێک لە کۆی گشتی کرایەوە. لە پەیامەکەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە کورد بەو هەڵوێستە ئامادەیە بۆ یەکڕیزیی نەتەوەیی.
لە نامەکەدا کە هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە نێردراوە، جەخت کراوەتەوە کە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی" کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دامەزراندنی کۆنگرەی یەکخستنی پلە و پۆستە کوردییەکان هەبووە. "کات سەردەمی کوردە، سەردەم سەردەمی ئازادی کوردە". بێگومان ئەمڕۆ بە بێ زانینی مێژووی تێکۆشانی کورد له پێناو ئازادیدا ئەستەمە. ڕاگەیاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە "کوردستان کۆلۆنییە" لێدوانێکی مێژوویی بوو بۆ کوردستان و خەباتی کورد. لەم کۆنگرەیەدا ئەو خاڵەی کورد لە خەباتی خۆیدا پێی گەیشتبوو بە سەرکەوتن و هەنگاوێک لە ئازادییەوە پێناسە کرد.
هەموو لایەنەکان لە یەک چوارچێوەدان
ئەمڕۆ کورد باس لە ئامادەبوون و ناسنامەی نەتەوەیی کورد دەکات لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا، لەو خاکانەی کە ئازادیان کردووە، جێگرەوەیەکی تێچووی زۆر پێشکەش دەکات. لە هۆڵی کۆنگرەیشدا، ئەو باجەی کە بۆ ئەم قۆناغە درا، کە لە کۆتایی خەباتێکی دوور و درێژدا گەیشت، لەبیر نەکراوە.
ساتەکانی ناخهەژێن هەبوون؛ هەندێکیان نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانیان بکەن، هەندێکی تریش بە خۆشحاڵیەوە یەکتریان لە باوەش گرت. هەموو لایەنەکان لە یەک شوێندا درێغییان نەکرد. لە هۆڵی کۆنگرەکەدا هەمووان بە شێوەیەکی ئاشکرا و ڕاستگۆیانە لە یەکتر نزیک بوونەتەوە. ئەمەش لەلایەن ژنەکانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، کە لە هۆڵەکاندا کۆدەبوونەوە، بە توندی لە باوەشی یەکتردا بوون، دروشمی "ژنن ژیان ئازادی"یان دەوتەوە.
لە دانیشتنی داخراودا، چارەسەری پرسەکانی سووریا و کورد تاوتوێ کرا، هەروەها بەڵگەنامەیەک لەسەری ڕێککەوتن. لە بەڵگەنامەکەدا باس لە پرسگەلێکی وەک دەستوور، بەڕێوبردن، بەرگریکردن لەو سیستەمە نوێیەی کە بڕیارە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا دابمەزرێت. جەختی لە پاراستنی پێکهاتەی فرە نەتەوەیی، فرە کولتوری، فرە ئایینی، فرە تائیفی سووریا لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە سیستەمی پەرلەمانی لە سوریا پێویستە لە ڕێگەی پێکهاتەیەکی سیاسی فرە پارتەوە نموونەی ئاشتی و دیموکراتی بێت. جەخت کرایەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای سیستەمێکی لامەرکەزی و ڕێزگرتن لە بوونی هەرێم و نەتەوەکان بێت. لەم ڕووەوە پێشبینی ئەوە کرا کە پەرلەمانەکان بەپێی تایبەتمەندی و ڕەنگی هەرێمەکان پێکبهێنرێن. جگە لەوەش، ناو و ئاڵا و بەها نەتەوەییەکانی دەوڵەتی سووریا دەبێ لە پێکهاتەیەکی فرە نەتەوەیی و فرە کولتوریدا دەربڕین بدۆزنەوە. ڕاگەیەندرا کە ئەو هەنگاوانەی پێشتر لەسەر بنەمای گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان گیراونەتەبەر، پێویستە پێچەوانە بکرێنەوە، ئەو ناوچانەی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، ڕادەستی خاوەن مافەکانیان بکرێنەوە، لەوانە عەفرین، ڕاس عەین،سری کانیە،، تەل ئەبیاز،کری سپی.
پرسی ژن هێڵی سوورە
جەخت لەسەر گرنگی ئازادی و بەشداری ژنان لە هەموو بوارەکاندا لە سووریا کرا. بە واتایەکی تر، پرسی ژن وەک هێڵی سوور بۆ سووریا و کورد دەستنیشان کرا، جەخت کرایەوە کە ژنان دەبێ ڕۆڵی پێشەنگ لە بوارەکانی دەستوور بەڕێوەبردن، بەرگریدا بگێڕن. ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی ٨ی ئازار کە ڕۆژێکی گرنگە بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، پێویستە وەک ڕۆژی فەرمی ژنان بناسرێت. پێویستی ناساندنی نەورۆز کە جەژنێکی بەرچاوە بۆ گەلی کورد، جەختی لەسەر کرایەوە.
دۆسیەی سەرەکی کە هاتە پێشەوە ئەوە بوو، کە کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی خۆیان لەناو سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەیی دیموکراتیکدا بەهێزتر بکەن. لەسەر بنەمای ئەو داواکاریانە، کورد بە داواکاری فیدرالیزمەوە دەچووە دیمەشق. بە واتایەکی تر، دامەزراندنی سیستەمێکی لامەرکەزی لە چوارچێوەی سووریای لامەرکەزیدا، بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتی مسۆگەر دەکات.
تا ئەمڕۆش ناسنامەی کوردی ڕەت کراوەتەوە، وەک شێوازێکی ژیان پێشکەش کراوە. ئەم نکۆڵییە توخمێکی بنەڕەتی بووە لە داڕشتنی ڕەوتی ئابووری و ژیانمان. ئەمە مێژووی نکۆڵی و جینۆسایدی ناسنامەی کوردە. هاوشێوەی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی ساڵی ١٩١٥، کوردەکان تووشی جینۆسایدێکی کولتووری بوون، هەروەک چۆن ئاشوورییەکان تووشی جینۆسایدی جەستەی و کولتووری بوون. ئێستا بەم مانایە ڕووبەڕووی ڕاستی گەلێک دەبینەوە، کە بە خەباتی خۆیان لە خۆڵەمێشەوە خۆیان خوڵقاندووە. هەر لەو پێوەندییەدا کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیامی گرنگی بە دوژمنانی خۆی گەیاند.
لە ڕێگەی بنەماکانی مۆدێرنیتی دیموکراتیکەوە، یەکگرتنی ناسنامەکان پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە لە نیشتمانێکی هاوبەش، فرە نەتەوەیی و هاوبەشدا.
کۆنگرەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی؛کۆتایی هات، بەو هیوایەی ئەم کۆنگرە زەمینە بۆ ڕێکخستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان خۆش بکات.