٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو دژی هێرشی سەر کوردانی حەلەب ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
لە دژی هێرشەكانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، ٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو ڕاگەیەندراوێکیان دەرکرد و ڕایانگەیاند، دەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لە تاوانباران بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراوی بواری جینۆساید لەبارەی هێرشەكانی سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ڕاگەیەاندراوێكیان بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی و گەڕەك و شوێنی نیشتەجێبوون و جێگا خزمەتگوزارییە مرۆییەكان و پەلاماردانی هەڕەمەكی پێشێلكارییەكی ئاشكرای ڕێكەوتنامەی جنێفی ساڵی ١٩٤٩ و پەیماننامەی قەدەغەكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی ساڵی ١٩٤٨ـی نەتەوە یەكگرتوەكانە.
دەشڵێن، ڕاگواستنی هاوڵاتییانی مەدەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە مەبەستی گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیا یا هەر مەرامێكی دیكەی سیاسی بە تاوان ئەژمار دەكرێت و، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدەرانیان لێپێچینەوەی یاساییان لێدەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی ڕاوەستاندنی شەڕ و پەلامار بۆ سەر هاوڵاتیان بدەن و ڕێكار بگرنەبەر بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی.
باس لەوەشكراوە، داواكارین نەتەوە یەكگرتوەكان، یەكێتی ئەوروپا، كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوەكانی جیهانی ئیسلامی هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەكان بدەن.
ناوی ئەو كەس و ڕێكخراوانەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا ناویان هاتووە بریتین لە:-
١- سالار مەحمود نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان.
٢- جبار احمد شمس الدین توێژەر لەبواری جینۆساید
٣- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
٤- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
٥- قاسم كازم چالاكوانی بواری جینۆساید
٦- بەختیار هەڵەبجەیی هونەرمەند
٧- بەختیار مستەفا چالاكوان و رۆژنامەنوس
٨- بەختیار ڕەئوف كوڕە ئەنفال و چالاك وانی جینۆساید
٩- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەكان لە دادگای باڵای تاوانی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقی
١٠- دیاری نامیق زەنگەنە: نوسەرو توێژەر (كوڕی ئەنفالكراو)
١١- حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
١٢- ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
١٣- نەسرینی مەلا حەكیم نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
١٤- شێرزاد خورشید كەس وكاری ئەنفال
١٥- گەردە مامە حەمە چالاكوانی جینۆساید و بنەماڵەی ئەنفال و شەهید
١٦- ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆسایدوكەسوكاری قوربانیان
١٧- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان
١٨- حمە زرنگ زیندانی سیاسی وخاوەن شهید چالاكوانی بواری جینۆساید
١٩- ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان وجینۆساید كراوان
٢٠- پارێزە ر /ایاد اسماعیل كاكە یی سە رۆكی لقی هە ولێر – ساندیكای پارێزە رانی كوردستان
٢١- شاخەوان قادر شۆڕش توێژەر لە بواری جینۆساید
٢٢- نازدار ئەسعەد چالاكوان وكەس وكاری جینوسایدكراوان
٢٣- گۆڤاری تۆبزاوە
٢٤- رۆژنامەی نگرە سەلمان
٢٥- عەبدالعەزیز موحسن بارزانی كەسوكارێن جینۆسایدكرێن
٢٦- پەرژین جەعفەر رۆستەم مامۆستای زانكۆ و خوشكی شەهید و ئەنفل
٢٧- د.شۆرش حاجی توێژەر لە بواری جینۆساید و ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق
٢٨- ئەنوەر عومەر سەعید شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
٢٩- لەتیف فاتیح فەرەج توێژەر لە بواری جینۆساید
٣٠- هیوا سەید سەلیم كوڕە شەهید و چالاكوانی جینۆساید
٣١- فوئاد عوسمان رۆژنامەنوس و چالاكوانی جینۆساید
٣٢- رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان.
٣٣- فارس حوسێن مەیاس چالاكی بواری جینۆساید
٣٤- دلێر كەریم محەمەد نوسەری بواری جینۆساید
٣٥- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
٣٦- بایەزید كەریم چالاكوانی جینۆساید و برای شەهید
٣٧- كۆچەر رەشاد كوڕی شەهید و سكرتێری رێكخراوی بەرگری لە قوربانییەكانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان
٣٨- حسێن عەزیز رۆژنامەنووس
٣٩- رەشید عەلی سەعید،لە یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان
٤٠- بەیان عەسكەری نوسەری بواری جینۆساید شایەتحاڵی كیمیاباران.
٤١- ئارام نوری یارە كوری شەهید ، شارەزا و ئێسك ناس لەپرسی گۆرەبەكۆمەڵەكان
٤٢- هێمن حەسیب نوسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
٤٣- زەیتۆ ئیسماعیل چالاكوان و كەسوكاری شەهید
٤٤- فەرهاد خالد مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی بواری جینۆساید
٤٥- محمدنوری زۆراب ، نوسەر،ئەندامی یەكێتی نوسەرانی جینۆساید
٤٦- پشتیوان محمود قادر، توێژەر لەبواری جینۆساید.
٤٧- مەلاشاخی نووسەر لەبواری جینۆساید
٤٨- ڕێكخراوی كۆژان بۆ داكۆكی لە پرسی ئەنفال
٤٩- پشتیوان سدیق حمد/ دەربازبووی ئەنفال و چالاكوانی بواری تاوانی ئەنفال/ سەرۆكی ڕێكخراوی كۆژان بۆ پرسی ئەنفال
٥٠- ۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال
٥١- هاوڕێ پێشڕەو پ.م دێرین و كەسوكاری ئەنفال و چالاكوانی بواری جینۆساید
٥٢- سیروان مستەفا چالاكوانی مەدەنی
٥٣- سالار حمحەمەد ئەمین حەمەد پاریچزەرو چاودێری سیاسی
٥٤- علی دەروێش چالاکوانی بواری جینۆساید
٥٥- عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید.