دایکانی ئاشتی بۆ حەلەب دەچنە ئەنقەرە
دایکانی ئاشتی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب نیشااندا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکان دەچنە ئەنقەرە.
ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئامەد لە باڵەخانەی کۆمەڵەکەیان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب لێدوانێکیان دا.
مورڤەت دەمیرێ بەناوی دایکانەوە لێدوانێکی داو ئاماژەی بەوەکرد، سبەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی بەرەو ئەنقەرە بەڕێدەکەون و وتی: لە هێرشەکاندا خەڵکێکی زۆر کوژران و برینداربوون، ئێمە لەگەڵ بەرخۆدان لە حەلەب وەستاوین. هەروەها کاردانەوەی بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا نیشان دا و وتی: بۆچی پشتگیری داعش دەکەن؟ واز لەم پشتیوانییە بهێنن.
مورڤەت دەمیرێ داوای کرد دەستبەجێ دەسەڵاتداران هەنگاو بنێن بۆ ڕێگریکردن لە شەڕەکە و سبەی کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی کۆشویۆلۆ کۆببنەوە و بەرەو ئەنقەرە دەڕۆن.
ئیلح
هەروەها ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئیلح لە هەمان بۆنەدا لە باڵەخانەکەیدا لێدوانێکی دا. ئەلیف توگلوک تومور بەناوی دایکانەوە قسەی کرد و داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی کرد. ئەلیف توگلووک تومور وتی" هەم ئاشتی و هەم شەڕ لە ئەنقەرەدایە، هەر بۆیە دەچینە ئەنقەرە.