لە شنگال ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرا
ئەو کۆمەڵکوژییەی کە ئەزموون دەکرێت، لە ناوەندی شاری شنگال بە بەرزکردنەوەی وێنەی هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئیدانە کرا.
شنگال
پێکهاتەی ئێزدی لە بەرامبەر هیرشەکانی سەر گەڕەکیکانی شێخ مەقسود وو ئەشرەفیە، کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەو دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت و لە ئێستادا کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان لە ئارادایە، چالاکی لە شنگال ئەنجامدا.
چالاکییەکە لە ناوچەی یارموک بە بەشداری زۆرێک لە دانیشتووانی شنگال بە بەرزکردنەوەی وێنە و بەڵگەنامەی نووسراوی هێرشەکانی سەر خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامدرا.