بەرخۆدانی ژنان کە لە نێوان ئاو و ئەفسانەدا گیراوە: ئێل ئاگوا
یەکەم فیلمی درێژی ئیلێنا لۆپێز ڕیێرا بە ناوی ”ئێل ئاگوا”، لە ڕێگەی ئەفسانەی ڕووبارە ناوخۆییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە ستەمکاری پیاوان دەکات و چیرۆکی سێ نەوەی ژن کە دیواری بێدەنگی دەشکێنن دەهێنێتە سەر شاشەی زیوین.
ناوەندی هەواڵ
یەکەمین فیلمی درێژی ئیلێنا لۆپێز ڕیێرا، دەرهێنەری ئیسپانی فیلمی ئێل ئاگوا (ئاو)یە، فیلمەکە لە ڕێگەی ئەفسانەی ناوخۆییەوە لە باڵادەستی پیاوان بەسەر جەستە و یادەوەرییەکانی ژناندا دەکۆڵێتەوە، سینەماکارەکە لە دیمەنێکی وشکدا ”ژنانی” هێنایە سەر شاشە، چیرۆکی سێ نەوەی ژنانی بە ژیان هێنا کە بێدەنگییەکە دەشکێنن.
یەکەمین فیلمی درێژ لەلایەن ئیلێنا لۆپێز ڕیێرا
فیلمی ئێل ئاگوا کە بۆ یەکەمجار لە بەشی دوو هەفتەی دەرهێنەران لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠٢٢ نمایشکرا و جێگەی سەرنجی زۆری بوو، لە شارۆچکەی ئۆریهوێلا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا ڕوودەدات، ئیلێنا لۆپێز ڕیێرا، دەرهێنەر بە بەکارهێنانی کۆدە جوگرافی و کولتوورییەکانی ئەو خاکەی کە تێیدا گەورە بووە، دڵسۆزییە نائاساییەکانی نێوان دیاردە سروشتییەکان و ڕۆڵی ڕەگەزی ئاشکرا دەکات.
ستەمی پیاو لە ڕێگەی ئەفسانە دەتوێتەوە
فیلمەکە بەدواداچوون بۆ گێڕانەوەیەکی کۆن دەکات کە چەندین نەوە لە شارەکەدا گوازراوەتەوە، بەپێی ئەم ئەفسانەیە، چەند ساڵ جارێک، کاتێک ئەو ڕووبارەی کە بەناو شارەکەدا تێدەپەڕێت، هەندێک ژن کە ”ئاوەکە هەڵدەگرن” دەگیرێن و دەخنکێن، هۆشیاری پیاوسالاری شارەکە ستەمی کۆمەڵایەتی شەرعیەت دەدات بە پەیوەستکردنی هەوڵی ژنان بۆ ئازادی، یاخیبوونیان یان نەمانیان وەک ”نەفرەت”یەکی سەروو سروشتی.
سێ نەوەی ئەزموونی ژنان لەگەڵ بێدەنگی
فیلمەکە بەدواداچوون بۆ دیواری بێدەنگی دەکات کە لە ڕێگەی چیرۆکەکانی ئەنجێلا و دایکی ئیزابێلا و ژنە گەنجەکەوە بە نەوەکانی ژناندا گواستراوەتەوە، ئانای، ژنێکی گەنج بە پێچەوانەی دایکی و داپیرەی کە پێشتر کەوتبوونە ژێر ئاوی ڕووبارەکە و نۆرمە توندەکانی شارەوە، خۆی ڕادەستی ئەم نۆرمە دێرینە ناکات، بە سۆزی خۆشەویستی یەکەم و ئارەزووی ئازادی مامەڵە دەکات، ئانا بەرگری لە مافی جەستەی خۆی و داهاتووی خۆی دەکات و لە کەشوهەوای کۆنەپەرستانەی شارەکە یاخی دەبێت.
فیلمی دیکۆمێنتاری و خەیاڵی پێکەوە
ئێل ئاگوا بە تێکەڵکردنی جوانیناسی بەڵگەنامەیی لەگەڵ ڕیالیزمی ئەفسوناوی، گێڕانەوەی خۆی چڕتر دەکاتەوە بە خستنەڕووی شایەتحاڵی ژنانی ڕاستەقینەی شارەکە سەبارەت بە ئەفسانەی ڕووبارەکە، فیلمەکە زمانێکی سینەمایی کراوە و سیاسی بەکاردەهێنێت بۆ وێناکردنی خەباتی ژنان بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسییان لەکاتێکدا ئاوە بەرزبووەکان زنجیرەکانی نەریت دەشکێنن.