گێڕانەوەی بەرخۆدان لە لایەن شەهرنوش پارسیپوورەوە
”ژنانی بێ هاوژین”، بەرهەمی سەرەکی قەدەغەکراوی شەهرنوش پارسیپوور، دەنگێکی پێشەنگی ئەدەبی ئێران، وەک گێڕانەوەی بەرخۆدان و هاوپشتی ژنان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری و چەوساندنەوەی پیاوسالاری وایە.
ناوەندی هەواڵ
”ژنانی بێ هاوژین” (زانانە بیدونە مەردان) بەرهەمی سەرەکی شەهرنوش پارسیپوور، نووسەری پێشەنگی ئێرانیە، کارەکە تیشک دەخاتە سەر هاوپشتی و خۆڕاگری و گەڕان بەدوای ئازادی ژنان لە ژینگەیەکدا کە بە قەدەغەکردن و سانسۆر و چەوساندنەوەی پیاوسالاری پێناسە کراوە، ئەم کارە مەیدانێکی یادەوەری بۆ خەباتی ژنان دروست دەکات کە سنووری سیستەمی پیاوسالاری تێدەپەڕێنێت.
ئەم گێڕانەوەیە دوای ئەزموونی پێنج ژنە کە لە بەرامبەر توندوتیژی خێزانی و سانسۆر و چەوساندنەوەی دەوڵەتدا، دەست دەکەن بە خەبات بۆ ئازادی و یەکدەنگی، خەباتێک کە لە باخچەیەکی یۆتۆپیادا گوڵ دەکات و گەشە دەکات.
ئاشکراکردنی ستەم و هەڵهاتن
ئەم بەرهەمە کە لە ساڵی ١٩٨٩ نووسراوە و بە هۆی فشارە ئایدۆلۆژییەکانی ڕژێم بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئێران قەدەغە کراوە، تیشک دەخاتە سەر ژیانی پێنج ژن لە پاشخانی کۆمەڵایەتی جیاواز کە ڕێبازەکانیان یەکدەگرنەوە، ماهیگوڵ، زەینۆک، مونیسە، فەرۆخلاقە و فەیزە لە باخچەیەکی یۆتۆپیایی لە جەرگەی تاران کۆدەبنەوە، ئەم شوێنە وەک شوێنی هەڵهاتن لە جیهانی پیاوسالاری خزمەت دەکات.
یادەوەری بەکۆمەڵ
ئەم بەرهەمە بە شێوەیەکی زیندوو خەباتی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێران بۆ مانەوە، لە دژی توندوتیژی خێزانی، سەختی ئابووری، لەشفرۆشی زۆرەملێ و چەوساندنەوەی دەوڵەتی سەپێنراو نیشان دەدات، بوونی ژن لە باخچەیەکدا، کە بە سروشت دەورە دراوە و لە ڕۆڵی نەریتی و هەژموونی پیاو ڕزگاری بووە، سیمبولی کردەوەیەکی کەشی بەرەنگارییە، سیاسەتی جەستە دەخاتە ناوەندی تەوەرەکەوە.
هەرچەندە هەر کارەکتەرێک نوێنەرایەتی برینێکی کۆمەڵایەتی یان زەبرێکی دیاریکراو دەکات، بەڵام ئەزموونی هاوبەشی ژن بوونیان دەگۆڕێت بۆ هاوڕێ و چارەسەرکەر بۆ یەکتر، بەم شێوەیە کارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەهێزترین وەڵام بۆ سیاسەتی پیاوسالاری، هاودەنگییەکە کە هەم ڕێکخراوەیی و هەم لە ڕووی ڕۆحییەوە قووڵە.
هێزی پێنوس دژی سانسۆر
بۆ ئەم بەرهەمە، شەهرنوش پارسیپوور، نووسەر لە ئێران ڕووبەڕووی دەستگیرکردن بووەوە و ناچار بوو بچێتە تاراوگەیەکی درێژخایەنەوە، بەڵام ”ژنانی بێ هاوژین” کە بە پەخشانێکی لیریکی و ڕیالیزمێکی بێ سازش ڕاستیی ژیانی ژنان و ئەو توندوتیژییە سیستماتیکەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە ئاشکرا دەکات، دیوارەکانی قەدەغەکردنی ڕژێمی تێپەڕاند و بووە بەشێک لە میراسی جیهانیی تێکۆشانی ژنان.
ئەم بەرهەمە بێوێنە و هەمیشەیییەی شەهرنووش پارسیپوور ئەمڕۆش وەکو جاران گرنگە و بۆ ئەو کەسانەی کە تێکۆشان دەگێڕن، وەک ڕێنماییەکی بنەڕەتی کاردەکات.