زیلان ڤەژین: سەرکەوتن بەدەست دەهێنین

زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پژاک باسی لە چوارەمین کۆنگرەی کژار کرد کە لە ٩ ب٠ ١٢ی ئایار بەڕێوەچوو، تیشکی خستەسەر سیاسەتەکانی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان لەلایەن ڕێژیمی ئێران و وتی: خۆپاراستن پێویستی سەرەکی ژنانە، سەرکەوتن بە دەست دەهێنین.

سەما زیلان

 

ناوەندی هەواڵ- کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ دەستیپێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەسترا. لە کۆنگرەکەدا دەیان ژنی گەریلا و ژنانی وڵاتپارێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە بەشداربوون، چەندین گفتوگۆی فراوان، زیندوو، سەرنجڕاکێش و دەوڵەمەند بەڕێوەچوو و کۆنگرە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات.

 

زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-پژاک هەڵسەنگاندنی بۆ کۆنگرەی چوارەم و گرنگی بەستنی کۆنگرەکە کرد.

 

.لەگەڵ خەونەکانیان خەبات بکەن و کار بۆ ئازادی بکەن"

زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-پژاک ڕایگەیاند، “کۆنگرەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار لە دامەزرێنەەی فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕێبەر ئاپۆ و گەل و ژنانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەم، بە تایبەت هەموو ژنە تێکۆشەرانی کوردستان و ئێران، هەروەها پیرۆزبایی لە زەینەب جەلالیان، جوانا سنە و هەموو شەڕڤانان و خەباتکارانی بەرخۆدان لە زیندانەکان، فەرماندە شەهیدان ئارین ئارێ، ژیان ڕوکەن شیلان بانە و هەموو شەهیدانی ئەم ساڵانە لە خەباتی ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە و شەهیدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دەکەم، با بە خەونەکانیان، خەباتیان بۆ ئازادی، خەبات بکەین و شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ئامانج بگەیەنین.

 

 "لە هەستیارترین بارودۆخدا کۆنگرە بەسترا"

 زیلان ڤەژین باسی لە کاتی بەستنی کۆنگرە کرد و وتی: ئێمە لە هەستیارترین هەلومەرجدا کۆنگرەمان بەست، کە هەم هەرێمەکەمان و هەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم جیهان لە ناو شەڕێکی سەختدان، ئێمەش لە سەختی و ململانێدا دەژین. لە هەمان کاتیشدا ژنان دژی سیستەمی هەیی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ دەکەن و لە تێکۆشاندان، لە کۆنگرەکەدا هەموو ئەو تێکۆشان و ژیانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوە دەچێت، تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، هەر کەس لە چوارچێوەی پێگە و جێگەی خۆیدا خۆیان ڕێکخست و هاتنە پێشەوە، هەموو ئەمانە یەک بە یەک لە کۆنگرەدا باسیان لێکرا و ڕەخنەی لێگیرا و بەم ڕەخنانە، کژار هەڵوێستێکی گەورەی گرتەبەر بۆ ئەوەی چاوەڕوانییەکانی ژنان جێبەجێ بکات، بەڵام ئەگەر خەڵک بە شێوەیەکی گشتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن.

 

"خۆتان زیاتر پەرەوپێش ببەن"

 لە درێژەی قسەکانیدا، زیلان ڤەژین جەختی لە گرنگی پەروەردەکردن و ڕێکخستن کردەوە و وتی: پەروەردەکردن و ڕێکخستنی خۆمان بابەتێکی ژیانییە بۆ ژنان، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین ئازادیی ژنان لە هەموو بوارەکاندا ڕێکبخەین و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕێکخستن بکەین، بێ گومان کۆبوونەوە و ڕێکخستنی ژنان بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت، ئێمە بەو ئیرادەیە کارەکانمان ئەنجام دەدەین کە یەک ژن بێ پەروەردە و ڕێکخستن نەمێنێتەوە. پێویستە ئەوانی تر لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتی لە بواری خۆپاراستن و بەرگریکردن لە خۆیان زیاتر پەرە بە خۆیان بدەن، چونکە لەم پرۆسە سەختەی ئێستادا خۆپاراستن پێویستی سەرەکی ژنانە، ژنان دەکوژرێن و لە سێدارە دەدرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، بە هەموو شێوەیەک تووشی ئازاری دەروونی و جەستەیی دەبنەوە، هەر بۆیە ڕێکخستن و پەروەردەکردن و پاراستنی ژنان پێویستە، ڕژێمی ئێران بۆ ئەوەی ژنان نەگەنە ئەو ئامانجە، سیاسەتەکانی گرتن، ژێرپێخستن و سەرکوتی ئاستی باڵای بۆ ترساندن و لەناوبردنی ژنان جێبەجێ دەکات، بەڵام بێگومان ژنان بەهۆی ئەو سیاسەتانەوە پاشەکشەیان نەکرد و نەترسان، بۆ ئەوەی ئەم هەڵوێستەی ژنان بەردەوام بێت، پێویستە ژنان زیاتر خۆیان بەڕێکخستن بکەن و خۆپەروەردە بکەن و بەرەوپێش بچن، بە دڵنیاییەوە ئەمە تەنیا ژنانی کورد ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش دەگرێتەوە.

 

"ئێمە ژنین"

 زیلان ڤەژین جەختی لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کردەوە و ڕایگەیاند کە نەک تەنها ژنانی کورد، بەڵکو هەموو ژنانی جیهان بەرپرسیارن لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ: لەبەرامبەر ئەو جینۆسایدەی کە لە ئیمرالی دەگوزەرێت، باشترین وەڵام بڵاوکردنەوەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و قوڵبوونەوەیە تیایدا، بێ گومان ئەو کەسەی پێشەنگایەتی لەم کارەدا دەکات و پێویستی بە زیاتریش هەیە، ژنە. لە کۆنگرەکەماندا وەک پرسێکی سەرەکی جەخت لەسەر ئەم بابەتە کرایەوە و بڕیاری لەسەر درا، بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەش پێویستە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دەوری بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێکخستن بکەین و لە ژێر چەتری کژاردا ڕێکخستنێکی یەکگرتوو بنیاد بنێین، چونکە ئێمە ژنین، پێویستە بە ناسناموی خۆمان تێکۆشان بکەین، گرنگ نییە سەر بە چ نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕێک بین، ناسنامەی سەرەکیمان ژن بوونە.

 

لە کۆتاییدا زیلان ڤەژین جارێکی دیکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لە سەرجەم ژنان و گەلان ئەم کرد و هیوای خۆی بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستن و خۆپەروەردەکردن و بەرگریکردن لە خۆ بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و وتی: ئێمە بەم شێوەیە سەردەکەوین.