کوشتن بەبیانووی شەرەف لە ئێران؛ توندوتیژیی سیستماتیکی لە ژێر پەردەی کولتوور و یاسا

ڕەزوان موقەدەم، وتەبێژی هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتن بە بیانووی شەرەف"، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە ئێران وەک زیانلێکەوتووی توندوتیژی سیستماتیکی کە یاسا و کولتووری پیاوسالاری سووتەمەنییان پێدەدرێت.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ- هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتنی بەبیانووی شەرەف" ڕۆشنایی دەخاتە سەر توندوتیژیی پێکهاتەیی دژ بە ژنان لە ئێران، لە ڕێگەی پەروەردە و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە و داکۆکیکردن لە چاکسازی یاسایی بۆ ئاشکراکردنی ڕەگ و ڕیشەی پرسەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی چەمکی شەرەف کە پاساو بۆ کوشتن دەزانێت، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە یاسایی و کولتوورییە پیاوسالارییەکان تاکە ڕێگایە بۆ ڕاگرتنی ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، ڕەزوان موقەدەم، وتەبێژی هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتن بە بیانووی شەرەف"، ڕۆشنایی دەخاتە سەر یەکێک لە دیارترین پرسەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسەکەمان، باس لە ڕاستی توندوتیژی دژی ژنانی ئێران دەکات، بەتایبەتی ئەو تاوانانەی کە بە ناوی شەرەفەوە ئەنجام دەدرێن، هەروەها ئامرازەکانی بەهێزکردن و هۆشیاری کە ژنان دەتوانن ڕووبەڕووی ئەم ئاڵانگایانە ببنەوە و کۆمەڵگەیەک بەدەست بهێنن کە ژیانی ژنان بەهۆی تێڕوانینە چەواشەکارییەکانی وەک شەرەفەوە وەرنەگیرێت.

 

بە سەرنجدان بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنکوژی لە ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بە تایبەت لەسەر دەستی ئەندامانی بنەماڵە، چۆن سەیری سروشتی ئەم هەڵکشانە دەکەیت؟ وە چ هۆکارێکی پێکهاتەیی بەشدارن لە بەردەوامبوونی؟

توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێراندا دیاردەیەکی تێپەڕ نییە، بەڵکو استیەکی بناغەی و سیستماتیکییە کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە کۆمەڵگەدا هەیە و ڕۆژانە شێوازی نوێ وەردەگرێت، کوشتنی شەرەف ڕووداوی گۆشەگیرنییە، بەڵکو شێوازێکی دووبارەبووەوەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا شایەتی پەرەسەندنێکی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە، نەک تەنها لە چەند مانگی ڕابردوودا، هۆکارەکانی ئەم پەرەسەندنە ڕوونن، بەڵام لە ڕێگەی داتا و ئەزموونەکانی هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتنی شەرەف"، ئامانجمان ئەوەیە تێگەیشتنێکی قووڵتر و وردتر لەم بابەتە پێشکەش بکەین.

 

بەڵگەنامەکانی هەڵمەتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە مانگانە لانیکەم ٢٠ ژن لە ئێران بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێن، ئەمەش ئامارێکی شۆککەر کە ڕادەی ئەو توندوتیژییە سیستماتیکییە ئاشکرا دەکات کە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت.

 

سەرەڕای ئەم ڕاستیە، هێشتا توێژێکی کۆمەڵگە تێڕوانینی هەڵەیان لەبەردەستدایە، لە کولتوورە پیاوسالارییەکان و کۆمەڵگەکاندا کە بە نەریتە ئاینییە توندەکان بەڕێوەدەبرێن، ژنان وەک نوێنەرایەتی "شەرەفی خێزان" سەیر دەکرێن، لەناو ئەم کولتوورەدا، هەر کوشتنێک کە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی جەستە، ڕەفتار، یان ژیانی ژن بێت، بە پێناسە کوشتنێکی شەرەفە، بەبێ گوێدانە ئەو بیانوویەی کە بۆ پاساوهێنانەوە بەکاردەهێنرێت.

 

تێپەڕین لە زاراوەی "شەرەف" هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە چەمکە دیارەکانی توندوتیژی دژی ژنان، ژن موڵکی کەس نییە، هەروەها نوێنەرایەتی شەرەفی کەس ناکات، بەڵام ئەم چەمکە تا ئێستاش بە ناڕوونی ماوەتەوە، نەک تەنها بۆ هەندێک لە پیشەییەکانی یاسایی، بەڵکو تەنانەت بۆ ژمارەیەک لە چالاکوانانی مافی ژنان، بەو پێیەی توندوتیژی یان کوشتن کە بەناوی شەرەفەوە ئەنجام دەدرێن هەندێک جار ڕەوا دەبن، بە ئاگاداری بێت یان بێ مەبەست.

 

هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتنی شەرەف" لەم ساڵانەی دواییدا سەرکەوتوو بووە لە دامەزراندنی وتارێکی نوێ و کاریگەر لەسەر ئەم بابەتە، کە باسەکانی کوشتنی شەرەف لە ڕاگەیاندنەکان و لە نێو چالاکواناندا ڕوونتر و وردتر و دەستڕاگەیشتنی ئاسان کردووە.

 

لە ئێراندا توندوتیژی دژ بە ژنان دیاردەیەکی پێکهاتەیی و دامەزراوەییە، کە یاساکانی هەن لە بنەڕەتدا ژنکوژن، لەبری ئەوەی توندوتیژی ڕابگرێت، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دەکەن لە هاندانی، تەنانەت کوشتنیش، هەروەها یاساکە بڕیارە ڕێگری لە تاوان بکات، بە شێوەیەکی کاریگەر بووەتە بەشێک لەو خولەی کە بەرهەمی دەهێنێت.

 

ماددەکانی ٣٠١ و ٣٠٢ لە یاسای سزادان نموونەیەکی ڕوونن بۆ "یاساکانی هاندەری تاوان"، چونکە ڕێگە کوشتن ئاسان دەکەن و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سزاکان.

 

جگە لە یاسا هەڵاواردنەکان، وتاری پیاوسالاری زاڵە بەسەر کایەی گشتی لە ئێراندا، لە سیستەمی پەروەردە و ناوەڕۆکی پەرتووکی خوێندنەوە تا ڕیکلام و تابلۆی بانگەشە لە سەرانسەری شەقامەکاندا، ئەم سیستەمە تاکەکان بەرهەم ناهێنێت کە باوەڕیان بە یەکسانی هەبێت، بەڵکو بەهاکانی باڵادەستی و کۆنترۆڵکردن و سەپاندنی دەسەڵات بەسەر ژناندا بەرەوپێش دەبات، لەم استیەدا هاندان بۆ توندوتیژی دژی ژنان تەنها لە دەقە یاساییەکاندا سنووردار نییە، بەڵکو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بڕیارە یاسا جێبەجێ بکەن.

 

کاتێک هێزە ئاسایشیەکان ژنان لە قژیانەوە ڕادەکێشن لەسەر قیرەکە بە بیانووی "باڵاپۆشی زۆرەملێی"، لە بەرامبەر تەواوی ڕێبواران، ئەم کارانە دەبنە نموونەیەکی ڕەوای توندوتیژی، کە وەک بەشێک لەو مەرجە کۆمەڵایەتییە چەسپاوەیە کە کۆماری ئیسلامی دەیان ساڵە لە کۆمەڵگەدا چاندوویەتی، تەنانەت ڕژێم تا ئەو ڕادەیە دەڕوات کە ژنان بە تاوانباری قەیرانە نەتەوەییەکان پیشان بدات، لە کەمی ئاوەوە تا گەندەڵی بەربڵاوە و بە بەستنەوەی "بێ ئیرادەیی ژنان"، لە هەوڵێکدایە بۆ پاساوهێنانەوەی توندوتیژی و ئاساییکردنەوەی.

 

لەم کەشوهەوای کولتووری و یاساییەدا کە توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام دەکات، پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە: چی پاڵنەرێکە بۆ هەندێک کەسایەتی گشتی و کاریگەرە بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی دەستەواژەی شەرەف و دووبارەکردنەوەی ڕیتۆریکەکانی؟

ئەم تاکانە بەرهەمی ڕاستەوخۆی سیستەمی پەروەردەیی، کولتووری و ڕاگەیاندنن کە ئێران سپۆنسەری دەکات، جا چ لە بواری هونەر و وەرزشدا یان تەنانەت لە ناو هەندێک بازنەی ئۆپۆزسیۆندا، زۆرێک هێشتا لە ڕوانگەی "خاوەن"ەوە باس لە ژنان دەکەن، وەک ئەوەی شتێک بن کە دەبێت خاوەندارێتی بکرێن، تەنانەت لەکاتی بێ ڕێزیکرد بەرامبەر بە پیاو قسەی ناشرێن بەکاردەهێنرێنکە ئاراستەی دایکی یان خوشکەکەی یان هاوژینەکەی دەکرێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێڕوانینێکی قووڵە کە ژن ملکەچی پیاوە و درێژکراوەی شکۆمەندیەتی.

 

بۆیە پرسەکە تاکەکەسی و ڕەفتاری نییە، بەڵکو پێکهاتەیەکییە، ڕەگ و ڕیشەی لە خودی بناغەی سیستەمەکەدا هەیە، تا ئەو چوارچێوە کولتووری و یاساییە بەتەواوی هەڵنەوەشێنرێتەوە، توندوتیژی دژی ژنان لە چوارچێوەی ئەم سیستەمە پاوانخوازەدا بەردەوام و ڕەوا دەبێت.

 

هەڵمەتی "بوەستن لە کوشتنی شەرەف" چ شێواز و چالاکیەک بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ژنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای چەمکەکانی شەرەف؟

چالاکییەکانی هەڵمەتەکە لەسەر سێ پایەی سەرەکی دامەزراون کە بریتین لە پەروەردە، هۆشیارکردنەوە و کارکردن بۆ چاکسازی لە یاساکاندا، لە ئێراندا زۆرێک لە یاسادانەران تەنانەت تێگەیشتنێکی بنەڕەتیشیان لە مافەکانی ژنان نییە، هەر بۆیە دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ئەندامێکی پەرلەمان بانگەشەی ئەوە دەکات قەیرانی ئاو بەهۆی "جل و بەرگی ناشایستەیی ژنانەوەیە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستیە، دەرکردنی یاسای دادپەروەرانە و پێشکەوتنخوازانە بە کردەوە دەبێتە شتێکی چاوەڕوانکراو.

 

لە ڕێگەی سازدانی وۆرکشۆپ لە شارە جیاوەزەکان و دابەشکردنی نامیلکەی هۆشیاری و شیکردنەوەی هەواڵی کوشتنی شەرەف لە ڕوانگەی پەروەردەییەوە، هەڵمەتەکە هەوڵدەدات ڕەگ و ڕیشەی پرسەکە ئاشکرا بکات و چارەسەری کردەیی پێشکەش بکات، بەڵام ئەم هەوڵانە پێویستیان بە فراوانکردن هەیە بۆ ئەوەی چینێکی فراوانتری کۆمەڵگە بگرێتەوە.

 

هەتا سیستمی پەروەردەیی و یاسایی ئێران لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی سوودمەندانە بۆ ژنان بمێنێتەوە، توندوتیژی و کوشتن بەردەوام دەبێت، سەرەڕای زیادبوونی بەرچاوی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بە بەراورد بە ڕابردوو، هەر بۆیە هاودەنگی و هەماهەنگی لە نێوان چالاکوانان لە کایەی دیجیتاڵیدا دەتوانێت بەشداربێت لە پاککردنەوەی ئەم شوێنەیە لە قسەی ژەهراوی و کۆمەڵگە بەرەو هۆشیاری، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەر لە دژی توندوتیژی ئۆنلاین بەرەو پێشەوە ببات.