چاند و هونەر
-

یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی ژنان لە ئامەد بەڕێوەدەچێت
یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی ژنان لە ئامەد بە دروشمی "بەرەو ڕۆژ" بە بەشداری دەیان ئەکتەری ژن بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەکە کە بە زمان و کولتووری جیاواز دەبێت، ژنان تیشک دەخاتە سەر جیاکاری و پێشێلکاری.
-

دید و سهلیقهی ژن له پاراستنی ژینگهدا له پێشەنگایهكدا نمایش كرا
پێشەنگای ژینگهیی بۆ حوسنا مەحمودی شێوهكاری ژینگهیی کرایەوە، کە تاکە شێوەکاری ژینگەیە لە بواری هونەری ریسایکلین کار دەکات.
-

لە سلێمانی منداڵان لەڕێگەی هونەرەوە بە کولتوور ئاشنا دەکرێن
لەڕێگەی هونەری وێنەکێشان و سیرامیکەوە، لە سلێمانی منداڵان بە چەند وۆرکشۆپێک ئاشنای کولتووری دەکرێن و دواتر پێشناگایەکیان بۆ دەکرێتەوە.
-

"چیرۆکەکانی داپیرەم بە کاری وێنەکێشانی پەرتوک زیندوو دەکردەوە"
ژاڵە یوسفی نەژاد، وێنەکێش و کاریکاتێریست دەڵێت: لە هەریەک لە وێنەکێشانەکانمدا پەیامێک هەیە، پەرتووکەکەم "هیوای فڕین" هەڵگری پەیامی پاراستنی ژینگە و ئاشتی و دۆستایەتی و میهرەبانی بەرامبەر ئاژەڵەکانە.
-

منداڵانی ئێزیدی گۆرانییەکانیان پێشکەش بە عەبدوڵا ئۆجالان کرد
منداڵانی ئێزیدی دوای ئەو وانانەی گۆرانی وتن کە لە ناوەندی هونەر و کولتووری سیتییا نەخشان بینییان، کلیپێکیان دروست کرد و پێشکەشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
-

لە پێشانگای شەهید هەرەکۆڵ گۆڤارو پەرتوکی ژنان سەرنج ڕادەکێشن
بەشداری بەرزی ژنان لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆل سەرنج ڕادەکێشێت، گۆڤاری "آفاق المرأة" ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایانگەیاند، دەیانەوێت پێشەنگ بن لە ڕاکێشانی سەرنج بۆ کار و زانست و ڕۆشنگەری ژنان و بڵاوکردنەوەی.
-

ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پاراستنی میراسی کولتووریدا
ژمارەیەک لە ژنانی قاسرین لە تونس هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی ژنان لەگەڵ میراسی کولتووری بەهێزە، بەو پێیەی ئەوان گوێزەرەوەی میراسی زارەکین، بەتایبەتی گۆرانی و چیرۆک، کە وەک تاکە دەرچەیەک بۆ دەربڕینی بیرکردنەوە و هەستەکانیان کاری کردووە.
-

ڕەنگدانەوەی بەرخۆدانی ژنان و سەرکوتکردنی تاڵیبان لە پێشانگایەکی کابول
پێشانگای پیشەسازی و کشتوکاڵی لە کابول سەرەڕای کەشێکی سەرکوتکەرانە، بە بەشداری ژمارەیەک بەرچاو لە ژنان بەڕێوەچوو.
-

خەڕەك و مووڕێسی کولتوورێکی کۆنی مەسیحییەکانە
ژنانی مەسیحی دانیشتووی کۆیە لە چالاکییەکدا خەڕەک و مووڕێسییان نمایشکرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە ئەمە کولتوورێکی دێرینی خۆیانە و ساڵانی زوو وەك پیشەیەك بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانیان جاجم و بەرماڵییان بۆ گوند و شارەكان دروست دەكرد.
-

بەسەرهاتی قڕکردنی یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی لە 'دادگای ویژدان'
لەسەر شانۆی 'دادگای ویژدان': چارەنووسی ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری باقی خدۆ لە شاری کۆبانێ، ٨ ئەکتەری ئەرمەنی لە ڕێگەی شانۆی "دادگای ویژدان" بەسەرهاتی قڕکردنی یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنییان دەربڕی.
-

دیداری جیهان ئارا خانمی پاوهیی لهههڵهبجه بهڕێوهچوو
له هۆڵی مۆنۆمێنتی شههیدانی پارێزگای هەڵەبجە, دیداری جیهان ئارای خانمی پاوهیی بۆ ڕهخنهی ئهدهبی بهڕێوهچوو.
-

هونەرمەندێک هونەرو پیشە دەستییەکان تێکەڵ دەکات
جۆش و خرۆشی بۆ درێژەدان بەڕێبازە هونەریەکەی وایلێکرد بگەڕێتەوە شارەکەی بۆ ئەوەی ناوی خۆی وەک براندێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنێت و لەڕێگەی دروستکراوەکانیەوە هونەر لەگەڵ کاری دەستی تێکەڵ دەکات.
-

فێستیڤاڵی شانۆی ئارین لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات
سێیەمین فێستیڤاڵی شانۆی "ئارین بیسک و زولفی ئاشتی" لە ٥ی تشرینی یەکەم لە شاری کۆبانێ دەستپێدەکات.
-

"گەشتن بە خۆبوون تەنها لەسەر خودی ئازادی دەبێت"
لە باشووری کوردستان ناگیهان ئاکارسەل ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە دەستپێکردنی پڕۆژەی "خۆبوون"دا، کە پڕۆژەیەکی هونەری کۆمەڵێک لە ژنانی هونەرمەند بوو، لە کار، پڕۆژە و چالاکی هونەری پێکهات و لە سیمینارەکاندا تیۆر و فەلسەفەی خۆبوون ناسێنرا.
-

پێنجەمین پێشەنگای گروپی قوتابیانی ئاسۆ مورادی کرایەوە
پێنجەمین پێشەنگای تابلۆی گروپی قوتابیانی ئاسۆ مورادی کرایەوە و ئاسۆ مورادی دەڵێت: مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پێشەنگایە زیاتر ئاشناکردنی خەڵکە بە قوتابیان و شێوازە جیاوازەکانی نیگارکێشی و هونەر.
-

بەڕێوەچوونی پێشانگای "ئافرەت" بە پاڵپشتی کەسایەتییە دیارەکانی کورد
لە پێشەنگایەکدا ژنانی هونەرمەند، پۆرترێتی حەپسەخانی نەقیب، فەوزیە قوڕەشی، ژیلا حوسێنی، فەتانە وەلیدی و مەستوورە ئەردەڵانیان، بۆ بەرز نرخاندنی ئەو ژنانە لە مێژووی ژنانی کورددا، نمایش کرد.
-

دەمەوێت بەرهەمەکانم وێژەی کوردی دەوڵەمەندتر بکەن
دیالە عەلی هۆنەر، خەڵکی ناوچەی چل ئاغای شاری قامیشلۆیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەڵێت: نووسینی هۆنراوە، بەتایبەتی بە زمانی کوردی، بەشێکە لە بوون.
-

فێستیڤاڵی سوورفەستێ دەست پێدەکات
لە ناوچەی سووری ئامەد، میوانداری فێستیڤاڵی ژنانی سوورفەستێی فرە زمانی و فرە کولتووری دەکرێت و مامۆستا ساڵیحا ئایاتا، پەروەردەکار داوای لە سەرجەم ژنان کرد، بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پاراستنی سوور.
-

کولتوور بە فێرکردنی منداڵان بۆ نەوەکانی تر دەگوازرێتەوە
نوژین شەنی ٨ ساڵان، ماوەی دوو ساڵە پەیوەندی بە گروپی هەڵپەڕکێ کردووە و دەیەوێت فێری تەنبوور ژەنین ببێت، باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ کولتوورەکەی دەکات و دەڵێت، دەیەوێت ببێتە مامۆستایەکی بەهێز.
-

فێستیڤاڵێک لە دەنگە کۆنەکانی تەمبور و مۆسیقای کوردی بەڕێوەچوو
فێستیڤاڵی دەنگە کۆنەکانی تەمبور و مۆسیقای کوردی دەستی پێکرد و بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و میوانان یەکەم ڕۆژی خۆی تێپەڕاند.