چاند و هونەر
-
هونەر هۆشیاریی دروست دەکات و جێی تووندوتیژیی تێدا نابێتەوە
بوشرا عەبدۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی تێکۆشان بۆ هاوڵاتیبوونی یەکسان رایدەگەیەنێت، هونەر کەرەستەیەکی گرنگە بۆ هۆشیاریی کۆمەڵگە لەدژی تووندوتیژییەکانی سەر ژنان و پێیوایە، هەتا هۆشیاریی زیاتر ببێت لەناو کۆمەڵگەدا، تووندوتیژیش کەمتر دەبێتەوە.
-
ڤیستیڤاڵێکی پایزە بۆ ژنانی دەست ڕەنگینی شارۆچکەی شارەزوور کرایەوە
لە شارۆچکەی شارەزووری سەر با پارێزگای سلێمانی، فێستیڤاڵی پایزە بۆ ژنانی دەست ڕەگین کرایەوە و تیایدا ژمارەیەک لە ژنان بە بەرهەم و کارە دەستیەکانیان بەشداریان کردبوو.
-
"دۆینە و کەشک" دوو خواردنی هەمیشە زیندووی ناو کولتووری کوردەواری
هەرچەندە خواردنە کوردەوارییەکان بەرەو نەمان دەڕۆن، بەڵام ژنانی گوند هەوڵیانداوە لە ڕێگەی دەستڕەنگینی خۆیانەوە ئەو خواردنانە وەکو کولتوورێک بپارێزن.
-
"دەبێت وەکو ژن درێژە پێدەری شۆڕشی ژینا بین"
شانۆگەری "ژینا" لەلایەن ژنانی گەنجی باشووری کوردستانەوە لە ١٧ی ئەیلول نمایش دەکرێت، ئامانجیان بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی شۆڕشی ژینا ئەمینییە.
-
جگە لە ڕۆمانی دایە، ڕۆزا حەمەساڵح بەرهەمێکی دیکەی بڵاودەکاتەوە
ڕۆزا حەمەساڵح لە ڕێگای وەرگێڕانەوە ئامانجیەتی ژنانی باشووری کوردستان هۆشیار بکاتەوە و ئاشنایان بکات بە خەباتی ژنانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و وڵاتانی دیکە.
-
"دەبێت خاوەنداری لە کولتووری خۆمان بکەین"
ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشان کار بۆ ژنانی گەنج زیاد دەکات و ئەمجارە ناوەندەکە خولی سازی بۆ خوێندکاران کردەوە، خولەکە کە لە ٢٥ی ئاب لە گوندی خانەسۆر کرایەوە، ١٠ خوێندکار پەروەردە دەکات.
-
بەخشان لە ڕێگەی پەرتووکەکانیەوە چیرۆکی ژنان لە زیندانەوە پیشانی کۆمەڵگە دەدات
پەخشان وەکو ژنێک نووسینی کردووە بە ڕێگەیەک بۆ ئەوەی ئازاری ژنانی ناو چاکسازی پیشانی کۆمەڵگە بدات و بۆ ئەو مەبەستەش دوو پەرتووکی نووسیوە.
-
بەفرین ڕێگرییەکان دەشكێنێت و دەبێتە دەنگی ئازارەکانی ژنان
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابونەریت ڕێگری لە بەهرەی چەندین ژن کردووە، بەڵام بەفرین لە هەوڵەکانی نەوەستاوە و دەیەوێت لە ڕێگەی کارەکانی خۆیەوە، ئازاری ژنانی تریش بگەیەنێت.
-
پێشانگایەکی پۆستەرە هۆنراوە لە شاری سلێمانی کرایەوە
بە دروشمی (ڕازی تەوارەکان بۆ ژیاندۆستی) پێشانگایەکی پۆستەرە هۆنراوە لە شاری سلێمانی کرایەوە و
-
کورتە فیلمی "هیوا" بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی نیویۆرک دەکات
کورتە فیلمی "هیوا" لە دەرهێنانی موژگان کاوسی، بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی کوردی نیویۆرک دەکات.
-
دوو یاریزانی ئەمریکی دەبنە ئەندامی تیمی باسکەی کچان لە کەرکوک
دوو یاریزانی کچی ئەمریکی دەبنە ئەندامی تیمی باسکەی کچانی شاری کەرکوک، کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوول بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب بکات.
-
پەرتووکی "گۆڕەکەی دایکم" باسی ئازارەکانی گەلی کورد دەکات لە شاڵاوی ئەنفالدا
گەلی کورد هەمیشە ڕووبەڕووی داگیرکاری و قڕکردن بووەتەوە، ماردین جەلالیش وەکو نووسەرێکی ژن هەوڵیداوە لە ڕێگەی پەرتووکێکەوە ئازارەکانی گەلی کورد لە شاڵاوی ئەنفالدا بە جیهان بناسێنێت.
-
بە دەنگ و هونەرەکەیان ڕەنگ دەدەنە گەڕەکەکەیان
منداڵانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بە هونەری خۆیان کە خۆیان پەروەردە کردووە ڕەنگ دەدەنە گەڕەکەکەیان و خۆیان پەرەپێدەدەن و دەبنە سەرچاوەی ڕۆح و دڵخۆشی بۆ دەوروبەرەکەیان.
-
دوو پەرتووکی نوێی چیرۆک و هۆنراوە بڵاوکرایەوە
دوو بەرهەمی نوێی هۆنراوەو چیرۆکی ژنان لەسەر ناوی کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد بڵاوکرایەوە.
-
دیاری عومەر: دراماکانمان کاریگەری درامای وڵاتانی تورکیا و دراوسێی لەسەرە
کاریگەری درامای وڵاتانی دراوسێ و کەمی سیناریۆنووس لە باشووری کوردستان، بەرهەمی هونەری کەم کردووەتەوە، هونەرمەندێکیش دەڵێت: هونەرمەندە بە ئەزمونەکان پشتگوێ خراون.
-
ئارێز فەرهەنگ: دایکم پاڵپشتم بوو لە کارەکانم
ئارێز سەرەتای دەستکردنی بە کاری چنین، لە دایکییەوە بووە، کە لە منداڵییەوە سەیری دەستی دایکی کردووە و لەوەوە فێری چۆنیەتی لێدانی تەقەڵەکان بووە.
-
"ماڵی ژنان شوێنێکە بۆ پەرەپێدانی هونەر و پەروەردە"
هوەیدا محەمەد، جێگری سەرۆکی دەستەی ژنانی هەرێمی جزیرە دەڵێت: ژنان زیاتر زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو قەیران و شەڕەی کە ڕوودەدات، لەبەرئەوە پێویستیان بە دروستکردنی پەناگە هەیە.
-
ژنان لە فیلمە سینەماییە کوردییەکاندا چۆن ڕۆڵیان دراوەتێ؟
ئەو فیلمە سینەماییانەی دەربارەی ژنان بەرهەمهێنراون باس لە ژنانی قارەمان، تێکۆشەر، یاخود ئەو ژنانە دەکات بەهۆی زەبری کۆمەڵگەوە ئازار دەچێژن.
-
"بەرخۆدانی زەریان" هاواری هەزاران چیرۆکە کە نەزانراون
پەرتووکی "بەرخۆدانی زەریان" کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕۆژبین دەنیز نووسراوە، تیشک دەخاتە سەر ئەو ئازارانەی ژنانی ئێزدی بە فەرمانی ٧٤ چەشتوویانە ڕۆژبین دەنیز دەڵێت: هەموو چیرۆکێک کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من هەبووە.
-
بەشداری ژنان لەناو دنیای سینەمای کوردیدا
هەریەک لە ڤیان مایی، بێری شەڵماشی، پوران درەخشندە و ... لەو دەرهێنەرە ژنانەن، فیلمەکانیان باس لە ژیانی ژنان دەکەن و بە بیری خۆیان وێنای زەحمەتیەکانی ژنان دەخەنە بەرچاو .