ژنێکی گەنج بۆ نۆژەنکردنەوەی هونەرە میراسییەکانی مەغریب دەست بە کارێکی ناوازە دەکات

بوونی ئومەیمە هارم ، وەک عودژەنێک و لێکۆڵەرێکی ئابووری، ڕەنگدانەوەی ڕێڕەوێکی فراوانترە بۆ ژنان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هونەریان وەک ئامرازێک بۆ دەربڕین هەڵبژاردووە.

حەنان حارت 

 

مەغریب – لە سەردەمی خێراکردنی ڕیتمەکان و گۆڕانی ئارەزووی میوزیکدا، ئەزمونی تاکەکەسی سەرهەڵدەدەن کە ڕێگای ڕەسەنایەتی ڕۆشن دەکەنەوە و شکۆمەندی هونەرە میراسییە کۆنەکان دەگەڕێننەوە، لەنێو ئەم ئەزمونانەدا چیرۆکی ژنە گەنجەکەی مەغریبی ئومەیمە هارم دیارە، کە ڕێگایەکی هەڵبژاردووە کە نەریتی نییە، کە هەلگرتنی ئامێری عودە بە هەموو هێما هونەری و مێژووییەکەیەوە، هەروەها سەرپێچی لە چەشنە کۆنەپەرستانەکان دەکرد و پێیوابوو میوزیک تەنها لە ڕەگەزێک یان نەوەیەکدا سنووردار نییە، بەڵکو زمانی ڕۆحە و ئەو کەسانەی کە تایبەتن پێیدا شارەزا دەبن. 

 

پەنجەی ژنان تارەکانی سەرپێچی دەژەنێت 

بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مێلۆدیەکانی میوزیکی کلاسیکی عەرەبی، ئومەیمە هارم، گەنجی مەغریبی بڕیاریدا ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە بشکێنێت و عود هەڵبگرێت، کە ئامێرێکە لە مێژە پەیوەندی بە پیاوانەوە هەیە، بە هێمنی دادەنیشێت، عودەکەی لە باوەش دەگرێت وەک ئەوەی درێژکراوەی ڕۆحی بێت، بە پەنجە ناسکەکانی تارەکانی دەژەنێت، لە کاتێکدا مێلۆدیەکان لە نێوان بۆنی میراس و دڵسۆزی ساتەکەدا دەڕژێن، لە بێدەنگی نێوان نۆتەکاندا، زەردەخەنەیەک بەسەر دەموچاویدا بڵاودەبێتەوە کاتێک، وتی: عود هاوڕێی منە و لە ڕێگەیەوە هەستەکانم دەردەبڕم. 

 

گەشتەکەی ئومەیمە هارم بە عودەوە بە خولیای قوڵی بۆ میوزیکی عەرەبی دەستیپێکرد، کە ڕەسەنایەتی مەغریبی لەگەڵ مێلۆدییە ڕۆژهەڵاتییە سەرسامیەکان تێکەڵ دەکات، ئەو ئاماژە بەوە دەکات، کە میوزیکی عەرەبی هەمیشە پەیوەست بووە بە عودەوە، و مێلۆدیەکانی منیان دیل کردووە، چونکە دەست لە دڵ دەدەن و قسە لەگەڵ ڕۆح دەکەن، بۆیە، بڕیارمدا فێری ژەنینی بم. 

 

گەشتە هونەریەکەی لە پەیمانگای میوزک دەستی پێکرد، لەوێ خولی پەروەردەی ئەکادیمی وەرگرت کە بریتی بوو لە خوێندنی سۆڵفێج و تەکنیکەکانی ژەنینی عود و تێگەیشتن لە شەپۆلی دەنگی، بەهۆی کۆڵنەدان و خولیای، هەوڵەکانی گەیشتە لوتکە و یەکەم خەڵاتی نیشتمانی لە ژەنینی عوددا بەدەستهێنا. 

 

بەم دەستکەوتە نەوەستا، بەڵکو بەردەوام بوو لە ڕێڕەوی ئەکادیمی خۆی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی پیشەیی لە وانەوتنەوە لە پەروەردەی میوزیک،وتی: ئەم خولە پەروەردەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەرەپێدانی تواناکانم هەبوو، نەک تەنها لە ژەنین، بەڵکو لە وانەوتنەوە و چاودێریکردنی هونەریشدا. 

 

گەشتێکی دوور و درێژ لە هەوڵ و ئارامگرتن

ئومەیمە هارم، لە ساڵی ٢٠١٨دا، پڕۆژەی هونەری تایبەتی خۆی دەستپێکرد بە دامەزراندنی گروپی "قەتەر نەدا بۆ تەرابی عەرەبی"، کە گروپێکی میوزیکیە و لە گروپێکی هەڵبژێردراوی میوزیکژەنانی ژن و پیاو پێکهاتووە، لەگەڵ کۆڕێکی تەواو. 

 

گروپەکە هەوڵەکانی خۆی بۆ زیندووکردنەوەی گۆرانییە ڕەسەنەکانی تەراب تەرخان دەکات، لە مووەشاهاتی کلاسیکەوە تا گەنجینەکانی میراسی مەغریبی و ڕۆژهەڵات، بۆ ئومەیمە هارم ئەم پڕۆژەیە لە سنووری هونەر تێدەپەڕێت؛ وەک شوێنی ژیان بۆ پاراستنی یادەوەری میوزیکی و زیندووکردنەوەی بە شێوازێکی هاوچەرخ کە ڕابردوو بە ئێستاوە دەبەستێتەوە، کاردەکات. 

 

سەرەڕای خۆشەویستی قوڵی بۆ میوزیک، ئومەیمە هارم ڕووبەڕووی جۆرێکی جیاواز لە ئالەنگاری دەبێتەوە، ئێستا خەریکی خوێندنی باڵایە وەک توێژەری دکتۆرا لە بواری ئابووری، جگە لەو ڕێگا هونەریەی کە بە دڵ هەڵیبژاردبوو، وتی: ژەنینی عود گەشتێکی دوور و درێژە کە پێویستی بە هەوڵ و سەبر و کۆڵنەدان هەیە، ئەمەش وایکردووە کە ڕێکخستنی خواستە هونەرییەکانم لەگەڵ پیشەی ئەکادیمیم ببێتە ئاڵەنگاریەکی ڕاستەقینە بۆ من. 

 

سەرەڕای ئەو چەشنە کۆنەپەرستانەی کە لە مێژە عود وەک بوارێکی پیاوسالاری گەمارۆ داوە، بەڵام ئومەیمە هارم پێی وایە بوونی ژنان لەم جۆرە هونەرییەدا شاهیدی گەشەسەندنی بەرچاوە، هەروەها لەڕێگەی ئەزمونی منەوە وەک ژنێک کە عود دەژەنێت، پشتگیرییەکی زۆرم لە مامۆستاکانم و ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژیم وەرگرتووە، هەر بۆیە باوەڕم بەوە نییە کە ژەنینی عود تەنها لە پیاواندا سنووردار بێت، بۆ ئەو میوزیک هیچ ڕەگەزێک ناناسێت؛ پێویستی بە سۆز و داهێنان هەیە، سیفەتێک کە کەس قۆرخکاری لەسەر نییە. 

 

ئومەیمە هارم، لە کۆتایی قسەکانیدا، پەیامێکی ئیلهامبەخشی پێشکەش بە گەنجان و ژنانی ئاواتەخواز بۆ چوونە ناو جیهانی میوزیک کرد، جەختی لەوە کردەوە: کە ڕێگاکە پێویستی بە پابەندبوون و سەبر و کۆڵنەدان هەیە، لە هەمان کاتدا هاوسەنگی لە نێوان خوێندنی ئەکادیمی و خولیای میوزیکیدا.