لە بڵێسەی کاویەوە "ئاسنێکی کارەبایy" تا گەرمی هونەر

لەو کاتەوەی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستی لە کاوییەکی(ئاسنێکی کارەبای) کارەبایی داوە، سەمەر ئیبراهیم هەرگیز وەک جاران نەبووە، ئاگر بۆ ئەو بۆتە زمانێکی نوێی دەربڕین و پانێڵە دارەکانیش بوونەتە دەفتەرێکی کراوە بۆ چیرۆکەکەی.

مونا تۆکا

 

لیبیا - لای سەمەر ئیبراهیم سووتاندنی دار نیشانەی لەناوچوون نەبوو، بەڵکو سەرەتای ژیانێکی نوێ بوو، هەر هێڵێک کە لەلایەن کاوییەکی (ئاسنێکی کارەبای) کارەباییەوە لەسەر پانێڵە دارەکەی هەڵکەندراوە، هەوڵێکبووە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی دەوروبەری، جیهانێک کە ژنان بە تایبەت لە باشووری لیبیا سنووردار دەکات و ناچاریان دەکات بەدوای شوێنی جێگرەوەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی جیاواز دروست بکەن.

 

"سەرەتا لە نەخشەکانی فێزان دەست پێدەکەین"

سەمەر ئیبراهیم بە ڕێکەوت هاتە ناو جیهانی نەخشاندنەوە، وتی: لەڕێگەی لینکێکی ڕێکخراوی نەخشاندنی فێزانەوە ناوم تۆمارکرد بۆ خولێک، کە بریتی بوو لە وۆرکشۆپێک لەسەر نەخشاندن بە ئاسنێکی کارەبای، بابەتەکە نوێ و سەیر بوو، جیاواز بوو لە پێنووس و وێنەکێشانی نەریتی بۆیاخ، بەڵام هەیەجانم بۆی وای لێکردم تاقیبکەمەوە.

 

خولەکە چەند مانگێکی خایاند، لەو ماوەیەدا فێری هەنگاوەکانی ئامادەکردنی تەختەکە بووم بە سمارتەکردن(سامیکردن یان کاغەزی شنی)، کێشانی شێوەی دڵخواز، پاشان نەخشاندنی بە کاویەکە(ئاسنێکی کارەبای)، دواجار زیادکردنی ڤاڕنیش بۆ پاراستنی و پێدانی دەست لێدانێکی جوانکاری، لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەشداریم لە پێشانگایەکدا کرد کە تێیدا یەکەم بەرهەمەکانم نمایش کرد و لەوێ بیرۆکەی بەردەوامبوونی کارەکانم لەدایک بوو.

 

"لە خولیاوە بۆ سەرچاوەی بژێوی ژیان"

سەمەر بە یەکەم ئەزمونی  ڕازی نەبوو، وبە سۆزێکی زیادەوە گەڕایەوە ماڵەوە و دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی تابلۆی گەورەتر، شێوەی نوێی تاقیکردەوە، دوای یەکەم پێشانگا، خۆم گەشە پێدا، ئامرازی زۆر سادەم بەکارهێنا وەک کاویە (ئوتوی کارەبای) و تەختەی دار و بۆیاخ، بەڵام بەردەوام بووم، شێوازێکی تایبەتم پەرەپێدا و کڕیارم پەیدا کرد کە هەندێک لە پارچەکانم دەکڕن.

 

سەرەتا تەنها خولیایەک بوو، بەڵام دوای دەرچوون لە ساڵی ٢٠٢٢، خۆی ڕووبەڕووی ڕاستیەکی سەخت دەبینێتەوە کە هیچ کارێکی بەردەست و دەرفەتی کاری ڕوونی نەبوو، لەو کاتەدا پیشە لە خولیایەکەوە گۆڕا بۆ سەرچاوەی داهات، ڕاستە قەبارەی فرۆشتن گەورە نییە، بەڵام تەنانەت ئەو کەمەی کە بەدەستی دەهێنم واتای ئەوەیە کە من هێشتا بەرەو پێشەوە دەڕۆم و نەوەستاوم.

 

"ڕەسەنایەتی لەگەڵ مۆدێرنیتەدا خۆی دادەهێنێتەوە"

هەرچەندە نەخشاندن بە کاویە (ئاسنێکی کارەبای) هونەرێکی دێرینە، بەڵام سەمەر ئیبراهیم بە ڕۆحێکی نوێ دووبارە پێشکەشی دەکاتەوە، دیکۆری نەریتی لەگەڵ ڕەنگی مۆدێرن، وەک زەیت و ئەکریلیک تێکەڵ دەکات بۆ دروستکردنی تابلۆ کە ڕابردوو و ئێستا تێکەڵ دەکات، دووپاتی دەکاتەوە، کە لە پێشانگاکاندا هەمیشە هاوڵاتیان زیاتر سەرنجیان بۆ کارە دەستییەکان ڕادەکێشرێت نەک ئەوانەی بە لەیزەر دروستکراون، هەروەها دەست گەرمی بە ژیان دەبەخشێت، لەکاتێکدا ئامێرەکە ساردە.

 

سەمەر ئیبراهیم خۆی تەنها وەک هونەرمەندێکی سەرەتای نابینێت، بەڵکو وەک ژنێک دەبینێت کە ڕێگای خۆی لە ژینگەیەکی ئاڵەنگاریدا دروست دەکات، پێی وایە، کە کۆڵنەدان دەتوانێت هەموو ئەزموونێکی بچووک بکاتە پڕۆژەیەکی تەواوی ژیانی،  لە کاتێکدا کە هێڵەکان بە ئاگر لەسەر دار دەنەخشێنێت، لە ڕاستیدا چیرۆکی زۆرێک لە ژنانی باشووری لیبیا دەنەخشێنێت، ئەو ژنانەی بەدوای دەنگ و شوێن و ناسینی تواناکانیاندا دەگەڕێن.

 

"هونەر وەک شوێنی مانەوە"

چیرۆکی سەمەر ئیبراهیم تەنها تابلۆ و وۆرکشۆپ و پێشانگا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆڵنەدانەوە هەیە لە بەرامبەر نەبوونی دەرفەتەکاندا، هەروەها پەیوەندی بە گۆڕینی سادەییەکانەوە هەیە بۆ واتا، لە کۆمەڵگەیەکدا کە ژنان پەراوێز دەخات، توانیویەتی کاویەیەک(ئاسنێکی کارەبای)ی و تەختەیەکی دار بگۆڕێت بۆ ئامرازی مانەوە و داهێنان.

 

لە کاتێکدا خەونی ئەوە دەبینێت ڕۆژێک ناوەندە هونەریەکان ببینێت کە داهێنەرەکان لە باشوور لە باوەش بگرن، سەمەر ئیبراهیم بە ئیرادەیەکەوە درێژە بە کارەکانی دەدات، و پێی وایە هەر دێڕێک کە بە ئاگر دەینەخشێنێت هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی فراوانتر، داهاتوویەک کە دەنگی ژنان زیاتر دەبیستێت.