پەرتوکخانەی شلێر؛ پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری خوێندنەوە لە نێوان کۆمەڵگەدا

لە سەردەمێکدا کە ئامێرە زیرەکەکان خەریکە دەست بەسەر مێشکی گەنجان و منداڵاندا دەگرن، پەرتوکخانەی شلێر ئامانجی پێشخستنی کولتووری خوێندنەوەیە لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگەدا.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ–پەرتوکخانەی شلێر کە بە ئامانجی پێشخستنی ڕاستی کولتووری کۆمەڵگە کرایەوە، یەکێکە لە پڕۆژە تازەکانی هاندانی خوێندنەوە، کە کۆکردنەوەی خوێنەران و پەرتوکدۆستان لە ژێر یەک سەقفدایە.

 

بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی خوێندنەوە، پەرتوکخانەی شلێر لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا دەرگاکانی بەڕووی خوێنەراندا کردەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی چۆنایەتی بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری ئەندامانی کۆمەڵگە، هەروەها یەکێکە لەو پڕۆژە مۆدێرنانەی کە هانی خوێندنەوە دەدات، سەدان پەرتوک و گۆشەی خوێندنەوەی دیاریکراوی تێدایە، لەگەڵیشیدا لە قاوەخانەیەکی بچووک هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی خوێندنەوەیان هەیە لە کەش و ژینگەیەکی ورووژێنەردا.

 

شوێنێک بۆ خوێندنەوە

فیدان محەمەد، بەڕێوبەری پەرتوکخانەی شلێر، وتی: ئامانج لە کردنەوەی پەرتوکخانەکە تەرخانکردنی "شوێنێکە بۆ خوێندنەوە و توێژینەوە" چەندین چالاکی ئەدەبی و ئێوارەی شیعر و دانیشتنی چیرۆک گێڕانەوە و وانە لەوێ ڕێکدەخەین، سەرەڕای ئەوەی دانیشتنەکان بۆ باشترکردنی خوێندنەوە و نووسینی گونجاو بەڕێوە دەبەین.

 

ڕەفەکانی پەرتوکخانەکان پەرتوکی هەموو جۆرەکان لەخۆدەگرن، گونجاون بۆ هەموو گروپە تەمەنییەکان و بەدیهێنانی خواستی هەموو خوێنەران، بەبێ گوێدانە ئارەزووەکانیان، پەرتوکخانەکە چەندین ڕۆمان و پەرتوکی تایبەت بە گەشەسەندنی مرۆڤ و هەروەها پەرتوکی مێژووی و سیاسی و فەلسەفی و زانستی و ئەدەبی و منداڵانی تێدایە، هەروەها پەرتوکخانەکە نەک تەنها پەرتوکی تایبەت بە گەورەکان لەخۆدەگرێت، بەڵکو ڕەفەکانی تایبەت بە منداڵانی تێدایە کە چیرۆک و پەرتوکە ڕەنگاوڕەنگەکانی تێدایە، کە بیرۆکەی دیاریکردنی گۆشەیەک بۆ منداڵان لەسەر داوای دایک و باوکەکان هاتووە بۆ بەرەوپێشبردنی کولتووری خوێندنەوە لەنێویاندا، لە کاتێکدا مۆبایلە زیرەکەکان لەنێو منداڵاندا بڵاوبوونەتەوە.

 

"خوێندنەوە بەشدارە لە گەشەپێدانی خۆد و گەشەسەندنی هزری"

بە وتەی فیدان محەمەد، پەرتوکخانەکە پەرتوکی تێدایە بە چەند زمانێک لەوانە زمانی عەرەبی و کوردی و زمانی بیانی، وتیشی: پەرتوکی کوردی لە حەوت هەزار تێدەپەڕێت، هەروەها پەرتوکە عەرەبییەکانیش لە حەوت هەزار تێدەپەڕن، پەرتوکە بیانییەکانیش ژمارەیان نزیکەی ٧٠ پەرتوکە، بەپێی جۆری پەرتوکەکان بەسەر سی بەشدا دابەشکراوە، لەکاتێکدا ڕەفەکانی قاوەخانەکە ٨ هەزار دانە پەرتوکی تێدایە.

 

فیدان محەمەد هانی هەمووان دەدات بۆ خوێندنەوە، پێی وایە خوێندنەوە خواردنە بۆ ڕۆح و بەشدارە لە گەشەپێدانی خۆد و بیرکردنەوە، وە دەروازەی فێربوونە دەربارەی کولتوور و مێژوو و جیهانە جیاوازەکان.

 

هەروەها پەرتوکخانەی شلێر بە هاوکاری چاپخانەی هێرکول لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کار لەسەر چاپکردنی پەرتوک دەکات، ڕوونیشیکردەوە، کە پەیوەندیمان لەگەڵ دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە میسر و ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها هەموو تێچووی چاپکردنی پەرتوک لەسەر داواکاری و پەرتوک دابین دەکەین.