نووسەرێکی غەززە لەبارەی ئازارەوە دەنووسێت و مانەوە بەڵگەنامە دەکات

لەناو ئەو هێرش و ئاوارەبوونەدا، فیدا ئەبو مریەم، نووسەر هەموو وردەکارییەکی بەڵگەدار کردووە کە خۆی و شارەکەی ئەزمونی کردووە، بۆ ئەوەی قسەکانی وەک یادەوەرییەک بمێننەوە کە هەموو ئەو کەسانەی پەرتوکەکەی دەیخوێننەوە و هەستی پێدەکەن.

ڕەفیف ئیسلیم 

 

غەززە- فیدا ئەبو مریەم، نووسەر جەختی لەوە کردەوە، کە مێژوو لە لایەن سەرکەوتووەکانەوە دەنووسرێت، لە کاتێکدا، هەواڵەکان بە پێی سیاسەتی کەناڵە جیاوازەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و وڵاتان پەخش دەکرێن، لە کاتێکدا، هونەر لەلایەن قوربانیانەوە پێشکەش دەکرێت، بەڵام ڕاستتیە، چونکە زمانی کەسێکە کە ئازاری ئەزمون کردووە، لەکاتی نووسینیدا، هەست دەکات وەک ئەوەی بەڵگەنامەیەک لە دەستیدا بێت کە هەموو ئەو ئازارانەی تووشی بووە بەڵگەدار دەکات. 

 

سەرەتا پلانێکی تەواو نەبوو بۆ بەرهەمێکی ئەدەبی نوێ، بەڵکو تەنها بیرکردنەوەکان بوون کە لە مێشکی فیدا ئەبو مریەم، نووسەردا دەسوڕانەوە، کە هەموو ڕۆژێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی مەجازی "فەیسبووک" بەجێی دەهێشتن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری "چۆنیت؟"- چۆن ژنێکی فەڵەستینی نزیکەی دوو ساڵ لە ژێر قورسای شەڕێکی جینۆساید لە کەرتی غەززە ژیاوە و دواتر دوای ساڵ و نیوێک توانی ئەم دەقانە لە پەرتوکەکەیدا کۆبکاتەوە کە ناوی "ڕووخسارم لە ئاوێنەدا بەجێهێشت". 

 

"ئەزمونەکانی گۆڕی بۆ نووسین" 

پێش هێرشەکە، فیدا ئەبو مریەم، نوسەر وەک مامۆستای پەروەردە کاری کردووە، ئەمڕۆ نووسەر و بلۆگەرێکی هاوڵاتی شاری غەززەیە، ڕوونی دەکاتەوە کە پەرتوکەکەی "ڕووخسارم لە ئاوێنەدا بەجێهێشت" ڕێبازی ڕاستەقینەی نووسینی کەسێکە کە پێی وایە دەریا یەکەم ئاوێنەیە کە مرۆڤ ڕەنگدانەوەی خۆی تێدا دەبینێت، بەتایبەتی کە لە نزیک کەنارەوە لەدایک بووە. 

 

هێرشەکە بە شەپۆلەکانی دەریا دەچوێنێت، وتی: دەریا بە جوڵەی سەماکاری شەپۆلەکانی باش و خراپ دەسڕێتەوە، تامەزرۆی کەنارەکە تێر دەکات، بەڵام هەمیشە جوانی خۆی دەپارێزێت، ناونیشانی پەرتوکەکە گوزارشت لەو کاریگەرییە دەکات کە هێرشەکە لەسەر دەروونی مرۆڤ بە درێژای ئەو ماوەیە هەیبوو، هەروەها لەسەر منیش وەک ژنێک، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەستی بە ناچاری کردووە کە لە ناکاو ماڵەکەی و  هەموو شتێکی بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی ماڵئاوایی لێبکات، هەستێکە کە هەوڵیداوە لەڕێگەی نووسینەکەیەوە وەریبگێڕێت. 

 

نووسین لە کاتی هێرشدا شتێکی خۆشگوزەرانی نییە 

فیدا ئەبو مریەم پێی وایە ،کە نووسین لەکاتی هێرشکردندا شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، ئەو کاریگەرییە نەرێنییە دەروونییەی کە لەدوای خۆی بەجێی دەهێڵێت تەنها لەڕێگەی نووسینەوە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت، بەو پێیەی جۆرێکە لە فریاگوزاری سەرەتای کە دەتوانێت مرۆڤ لە دۆخی ئێستای خۆی دەربهێنێت، پێش هێرشەکە، نووسین شتێکی خۆشگوزەرانی بووە، وەک هاوبەشکردنی دەق لەگەڵ هاوڕێیان بۆ بینینی ئاستی یەکتر، یان دەستخۆشیکردن لە هاوڕێیەک کە بابەتێک دەنووسێت لە بوارێکدا، کە پێویستی بە چاک کردنە. 

 

ئیمەیڵەکانی فیدا ئەبو مریەم لافاو لێی دەگرن کە هەموو ڕۆژێک لە لایەن هاوڕێکانیەوە بە تایبەتی لە دەرەوەی کەرتی غەززە پرسیاری چۆنیەتی حاڵی لێدەکەن، ڕوونی دەکاتەوە کە سەرەڕای سادەییەکەی، ئەم پرسیارە لە چەقۆیەکی ئاسن قورسترە، پرسیاری ئەوە دەکات ، کە وەڵامی چی دەدەمەوە؟ هەواڵەکان هەموو شتێک دەڵێن، ئەم کێشەیە لە بەرامبەردا، بۆ هاوڕێکانی گوازراوەتەوە، بۆیە هەڵدەبژێرێت ڕۆژانە دەقێک لە ماڵپەڕی فەیسبووکەکەیدا بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی باری دەروونی خۆی دەرببڕێت. 

 

دەستی کرد بە ئاڵەنگاری خۆی بۆ دروستکردنی دەقێکی ڕۆژانە کە ڕەنگدانەوەی دۆخی خۆی بێت، هەرگیز بەنیازی ئەوە نەبووە ببێتە نووسەرێکی پیشەیی، بەڵام دواتر بووە بەرپرسیارێتی، چونکە دانیشتوان دەستیان کرد بە داوا لێکردن لێی کە پێیان بڵێت چی لە غەززە ڕوودەدات، ئەمەش هەمان ئەو دەقە بوو کە لە کاتی نووسینی ئەو دەقە جۆراوجۆرانەدا پشتی پێبەستبوو، کە وەک ژنێک و شارە گەمارۆدراو و بریندارەکە بە شێوازی جۆراوجۆر گوزارشتیان لێدەکرد. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مێژوو لەلایەن سەرکەوتووەکانەوە دەنووسرێت یان ئەوانەی خۆیان بەو شێوەیە پیشان دەدەن، لەکاتێکدا، هەواڵەکان لەلایەن سیاسەتەوە دەگێڕدرێنەوە- سیاسەتی کەناڵەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و وڵاتە جیاوازەکان، بەڵام هونەر لەلایەن قوربانییەکانەوە دەخرێتەڕوو، هەربۆیە ڕاستەقینەیە، چونکە دەنگی کەسێکە کە ئازارەکەی ئەزمون کردووە، لەکاتی نووسینەکەیدا، هەست دەکات وەک ئەوەی بەڵگەنامەیەکی لە دەستدا بێت کە باس لە هەموو ئەو ئازارانە دەکات کە خۆی و هاوڕێکەی پێکەوە تووشی بوون. 

 

ئێستا لە ڕێگەی ئەم دەقانەوە خاوەنی بەڵگەی ڕوونی تاوانبارییە و سەرچاوەیەکی بەڵگەنامەیە بۆ دزینی شوێنەوار و هەموو ئەو شتانەی کە ژنانی گەنج و گەنجانی غەززە پێش هێرشەکە دروستیان کردبوو، چ لە ڕووی فیکری و چ لە ڕووی ماددییەوە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی لە داهاتوودا یادەوەرییەکەی شکستی پێناهێنێت، هەموو شتێک بە بەروار و کات و هەندێکجار تەنانەت خولەکەکەی تۆمار دەکات، دووپاتی دەکاتەوە، کە هەرگیز لەبیری ناچێت کە بە زۆر برسی کراوە و لە خواردن بێبەش کراوە، یان ناچار کراوە ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، فرمێسک هەرگیز لە چاوەکانی لاناچێت. 

 

پەرتوکەکە چۆن باسی ئەو ژنە دەکات؟ 

فیدا ئەبو مریەم ڕوونی کردەوە، کە پەرتوکەکەی وەک نمونەیەک وێنا دەکات کە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، چۆن ژنێک لە غەززە لەناو ئەو هێرشەدا دەژی؟ ئەمەش کۆمەڵێک پرسیاری خوێنەران بەجێدەهێڵێت: ئایا ئەو نمونەیە کە هەواڵ و کامێراکان سەرنجی لەسەر دەدەن؟ یان ئەو کەسەیە کە بەزەی دەورووژێنێت؟ یان ئەو کەسەیە کە ئەو کارە ئەفسانەییەی ئەنجامداوە؟ ، وتی: واتاگەلێکم خستەڕوو کە پەیوەندییان بە ناسنامەی ڕەسەنی خۆمەوە هەیە، دەقەکە وێنەیەکی ڕاستەقینە دەخاتە ڕوو و چەمکەکانی برسێتی و ترس بۆ من دەخاتە ڕوو، هەروەک چۆن یەکێک لە دەقەکانم... تۆناترسیت؟ نەخێر، نا، من باشم. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها چەمکی مانەوە و مردن دەخاتە ڕوو، کە ڕۆژانە چەند جارێک هێرش دەکرێتە سەر هەموو کەسێک لە غەززە، چیرۆکەکە، لە نێوان سەرەتا و کۆتاییدا، پەراوێزێکی مانەوەیە کە بە ڕێکەوت و بەبێ مەبەستی ئێمە دێت، هیچ بوارێک بۆ هەڵبژاردنی ناهێڵێتەوە، وە سەختیەکە لەوەدایە کە چۆن ئەوەی فیدا وتی جیاوازە لەوەی ژنێک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گەواهی دەدات یان بێژەرێکی هەواڵ دەیڵێت، بەو پێیەی هەموویان دۆخی غەززە دەگێڕنەوە. 

 

تۆ فەڵەستینی... تۆ خاوەنی چیرۆکەکەت 

فیدا ئەبو مریەم جەختی لەوە کردەوە، کە چیرۆکەکە شوناسە، فەڵەستینی بوون واتە چیرۆکێکت هەیە شایەنی گێڕانەوەیە، هەرکەسێک بتوانێت قسە بکات دەتوانێت چیرۆکێک بگێڕێتەوە، هەروەها کەس ناتوانێت ڕکابەری ژنان بکات لە گێڕانەوەی ئەو چیرۆکانەی لە داپیرە و دایکەکانمان فێری بووین، ئەمە جگە لەو خەیاڵە بەپیتانەی کە دروستی دەکەن، کە کرۆکی کەشوهەوای گشتیی گێڕانەوەکە، پەیامەکەی ئاراستەی هەموو ژنان کرد و وتی: هەمووتان دەتوانن بنووسن. 

 

پرسیاری ئەوە دەکات، کە لە ژێر ڕۆشنای ئەم کۆمەڵکوژییەدا سوودی بەرهەمهێنانی ئەدەبی لەم جۆرە چییە؟ پەرتوکەکەی دوای ئەوە هات کە کۆمەڵێک هاوڕێی لە دەرەوەی کەرتی غەززە چەندین نیگەرانییان کەمکردەوە، پەرتوکەکە بە زمانی عەرەبی و یۆنانی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەلامەوە چاپکراوە، هەروەها بەشداری کردووە لە وەرگێڕانی ئەدەبیاتی فەڵەستینی لەلایەن سەمیح قاسم و مەحمود دەروێش و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی نووسەرانی دیکەی فەڵەستینی.