چاند و هونەر
-
"هەموو ئاستەنگییەکانم تێپەڕاندو ئێستا بەهێزترم"
پەروانە ئەمیری ئەزموونی خۆی بەبێ هیچ پاڵپشتییەک پەرەپێدا، لە زۆرێک لە پێشانگەکاندا بە بەرهەمەکانی سەرسام بوون، پەروانە وتی: خاوەن پیداویستی تایبەت بووم کە هاتمە ژیان، بەڵام ئەمە ڕێگریم لی نەکردم و ئێستا بەهیزترم.
-
شانۆ ئاوێنەیەکە بۆ ڕەنگدانەوەی ئازار و کێشەکان
شانۆ یەکێکە لە بوارە هونەرییە گرنگەکان، چونکە بەشداری دەکات لە شێوەدانانی بیری کۆمەڵگەکان و بە ئاوێنەیەک دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی ئازاری خەڵک و کێشەکانی بێت.
-
"چیرۆکی شارەکەم بەرەو کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوای بردم"
کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە کارەکانی بۆ پەرەپێدانی سینەما و بەرزکردنەوەی ئاستی کولتووری لە ڕۆژئاوادا، نەژبیر خانم، ئەکتەر باسی کارەکانی خۆی کردو ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی چیرۆکەکانی شارەکەیەوە، بەشداری لە کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا کردووە.
-
هونەرمەند فرمێسک مستەفا لە ڕێگەی شانۆوە بەرگری لە گەلانی چەوساوە کرد
فرمێسک مستەفا، هونەرمەندی شانۆیی ئەو بەربەست و نەریت و بیرکردنەوە نێرینەیەی تێپەڕاند کە ڕێگری لە پێشکەوتنی ژنان دەکرد و بەرگری لە گەلانی چەوساوە دەکرد و تیشکی خستە سەر ئەو شوێنانەی کە هاوڕێکانی دەترسان پەنجەی بۆ بەرن.
-
شەدەلار مۆرکێک بۆ پاراستنی جلوبەرگی کوردی
لە ئێستادا ژنانی گەنجان هەوڵ دەدەن جلی کوردی بە مۆرکی کوردیەتی خۆی زیندوو بکەنەوە، خوشکانیش یەکێکە لەو گەنجانەی لە ڕێگەی کارەکەیەوە جلوبەرگی کوردی بە ئاڵوواڵای خۆیی دەپارێزێت.
-
وەرزی "دڵۆپاندنی گوڵەکان" نەریتێکی کولتووری ژنانی مەغریبە
لەگەڵ هاتنی بەهار، هەموو ساڵێک ژنانی مەغریب ئاهەنگ بۆ "'دڵۆپاندنی گوڵەکان" دەگێڕن کە کەلەپوورێکی کولتوورییەو بە درێژایی نەوەکان دەگوازرێتەوە.
-
پێشانگای هونەری ئیلام لەلایەن ژنانی هونەرمەندەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا
پێشانگای دووەمی بەرهەمەکانی ساڵی ئیلام، کە تێیدا بەرهەمەکان دەفرۆشرێن بە بەرنامەیەکی تایبەت کۆتایی هات.
-
پێنچەمین پێشەنگای گروپی هونەرە بینراوەکانی هونەرمەندانی ڕۆژهەڵات کرایەوە
لە گەلەری مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی، پێنجەمین پێشەنگای گروپی هونەرە بینراوەکانی هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
-
"گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە چەندین ناوەند نمایش دەکرێت
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکەم فیلمی مۆسیقی بە ناونیشانی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە چەندین ناوەند نمایش دەکرێت.
-
وێنەکانی خەیاڵ گوزارشتە لە خەم و ئازارەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا
خەیاڵ سابیر، وێنەکێش، دەڵێت؛ لە ٢٦ پێشەنگادا بەشداریم کردووە، بەڵام تەنها خەڵک یەت دەستخۆشی دەکات و وێنەی لەپاڵدا دەگرن، کڕیار نین.
-
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، شاری قامیشلۆ بە تابلۆی ژنان ڕازێندراوەتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، دیوارەکانی قامیشلۆ بە تابلۆی خەبات و یەکگرتوویی ژنان ڕازێندراونەتەوە، ئەندامانی گرووپی ئۆرچید دەڵێن: ئەم تابلۆیە دیارییەکە بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەرو ڕەنجدەر.
-
ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گوندی چەشمییەری ڕۆژهەڵات دەستی پێکرد
بە وتەی بەتەمەکانی چەشمییەر، هەر ساڵێک ٤٠ بورجی هەیە، هەر یەکەیان ٩ ڕۆژ دەخایەنێت، یەکێک لە بورجەکان بە ناوی پەنجە تار، لە ٥ ڕۆژ پێکدێت و بنچینەی ئاهەنگی نەورۆز لەسەر ئەو بورجانە دامەزراوە.
-
لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە هەوڵی تێکدانی زمانی کوردی دەدرێت
زمانی ڕاگەیاندن گرنگە زمانێکی پاراو بێت دووربێت لە تێکەڵکردنی لەگەڵ زمانی بیانیدا، بەڵام لەناو میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە باشووری کوردستان نەتوانراوە بە ڕادەی پێویست پارێزگاری لە زمانی کوردی بکرێت.
-
بۆ پاراستنی کولتوور و هونەری کوردی فێری مۆسیقای فۆلکلۆری دەبن
نوپەلدا حسێن، وتەبێژی گروپی ساز و ئاواز ئاماژەی بەوەکرد، هەموو گۆرانی و ئامێرە مۆسیقییە فۆلکلۆرییەکان فێر دەبن و ئامانجیان ئەوەیە ڕێگەنەدەن کولتوور و هونەری کوردی لەدەست بچێت.
-
ئەو مێژووەی نەنووسراوەتەوە بە دەنگبێژی دەردەبڕدرێت
ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کولتووری دەنگبێژی بە زیندوویی دەهێڵنەوە و باجێکی زۆر دەدەن لە پێناو پێشخستنی ئەم کولتوورە دێرینە.
-
"تەڤ-چاند ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی کولتووری پێکهاتەکاندا هەیە"
هەشتەمین کۆنفرانسی تەڤگەری کولتوور و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، ئەو ژنانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کردووە دەڵێن: تەڤ-چاند ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی کولتووری پێکهاتەکاندا.
-
"تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانم بەکار دەهێنم"
ژنان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەرهەمەکانیان بە بینەران دەناسێنن و کردوویانەتە سەکۆیەک تا لە ڕێگەیەوە سەرچاوەی بژێوییان دابین بکەن.
-
سێ کورتە فیلم لەلایەن سێ دەرهێنەری گەنجەوە نمایشکران
لە زنجیرەی بلۆک بۆکسدا ٣ کورتە فیلمی هەر سێ دەرهێنەری گەنج، سوها نیاستی، نیوشا نادری، ئەمین خۆجەستە، نمایشکران.
-
ژنان بەشدارییەکی بەرچاویان لە مەراسیمی پیرشالیاردا هەیە
بە ئاوڕدانەوە لە ئایینی میترای، دەتوانین بەشداری ژنان لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا ببینین و بە هەمان شێوە لە مەراسیمی پیرشالیاردا ڕۆڵی ژنان بەهێز و یەکسان بە پیاوانە، بەڵام لەگەڵ هاتنی ئیسلام ژنان کەمتر بوونەوە و پەراوێز خراون.
-
ژنانی ئەمازیغ هەوڵ دەدەن کولتووری خۆیان له لەناوچوون بپارێزن
ژنانی ئەمازیغی لە تونس هەوڵ دەدەن کەلەپوور و کولتووری خۆیان لە لەناوچوون بپارێزن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە دەچەسێندرێنەوەو هەوڵی لەناوبردنیان دەدرێت.