"ژنی زەوی" لە داروپەردوو لەدایک بووە

لە داروپەردووەوە، "ژنی زەوی" وەک هێمایەکی بینراو لەدایک دەبێت، زەوی لەسەر شانی هەڵگرتووە و بەرەنگاری هەوڵەکانی هەڵوەشاندنەوە و لەناوبردن دەبێتەوە، کە لەلایەن هونەرمەندی فەلەستینی نادا ڕەجەبەوە کێشراوە.

نەغەم کەراجە 

 

‌غەززە-لە گۆشەیەکی شارێکدا کە بووە بە داروپەردوو، نادا ڕەجەب تەمەن ٢٠ ساڵ وەستاوە و فڵچەی بۆیاخەکەی وەک چەکی کۆتایی دژی لەناوچوون دەگرێت، لە شوێنێکدا کە ژیان خەریکە کارەکتەری خۆی لەدەست بدات،واتا لە قاڵب دەداتەوە. ئەو تەنها تابلۆی جوانکاری دروست ناکات، بەڵکو چیرۆکێکی تەواو لە ڕێگەی هونەرەوە دروست دەکات دەربارەی نەتەوەیەکی گەمارۆدراو و ژنێک کە هەموو ڕۆژێک شەڕ بۆ مانەوە دەکات.

 

تابلۆی ژنی زەوی

لە ڕۆژی خاکی فەلەستین کە دەکەوێتە ٣٠ی ئادارەوە، ئامادەبوونی پڕ بوو لە دیدێکی بینراوی تیژ کە بوو بە بەناوبانگترین بەرهەمی هونەری بە ناوی “ژنی زەوی”. ئەم تابلۆیە لە ستۆدیۆیەکی نەریتیدا دروست نەکراوە، بەڵکو لە دڵی وێرانکارییەوە سەریهەڵداوە، لە قوماشێکی پەردەوە کە نادا ڕەجەب لە داروپەردووی خانوویەکی وێرانکراو ڕزگاری کردووە و وەک شوێنێکی ژیان بەکاریهێناوە نەک شایەتحاڵی نەبوونی.

پەراوێز لە ئازارەوە دێت

هەڵبژاردنی ئەو واتایەکی قووڵی تێدایە کە داهێنان لە غەززە لە دەرەوە نایەت بەڵکو لە ناو خودی ئازارەکەوە دروست دەبێت. نادا ڕەجەب وتی: بەدوای ئامرازی ئایدیاڵدا نەگەڕام، بەدوای واتای ڕاستەقینەدا دەگەڕام، کاتێک قوماشی پەردەکەم لەناو داروپەردوودا بینی، هەستم کرد کە یادەوەری خانوویەکی تێدایە کە سەردەمانێک پڕ بووە لە ژیان، بۆیە بڕیارمدا لە ڕێگەی نیگارکێشنەوە دەنگی ئەو خانووە بهێنمەوە.

 

"ژنی زەوی" نوێنەرایەتی سیماکانی ژنێکی ئیرادەدارە فەلەستینی، ڕەگەکانی لە قووڵایی خاکدایە، سیماکانی هەم ئازار و هەم بەرگری نیشان دەدەن. ئەو تەنیا کەسایەتییەکی ڕەمزی نییە بەڵکو کۆمەڵێک ئەزموونی هەزاران ژنە کە دوای لەدەستدانی بژێوی ژیانیان، ماڵەکەیان، یان هەستی ئاسایش، خۆیان لە دڵی بەرپرسیارێتیدا بینیەوە. نادا ڕەجەب لەم تابلۆیەدا ژنە فەلەستینییەکە وەک بڕبڕەی پشتی ژیان نیشان دەدات، نەک قوربانییەک، بەڵکو وەک یاریزانێکی سەرەکی لە خەبات بۆ بوون.

 

گۆڕینی هونەر بۆ ئامرازێکی بەڵگەنامەیی

ئەم تابلۆیە  بەشێک بوو لە گەشتێکی هونەری دوور و درێژ کە نەدا ڕەجاب زیاتر لە دوو ساڵە لە سەرەتای شەڕەوە سەرقاڵی بوو. لەم ماوەیەدا سەرەڕای بۆردومان و ئاوارەبوون و نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان، دەستبەرداری نیگارکێشان نەبوو و هونەری کردە ئامرازێکی ژیانی و دۆکیۆمێنتاری بۆ خۆی، کە لە وشە یان وێنەی ناو چاپەمەنی کەمتر گرنگ نەبوو.

تابلۆگەلێک کە ئازارەکانی ژنانی غەززە نیشان دەدەن

نادا ڕەجەب لە ماوەی جەنگدا زیاتر لە ٣٥٠ تابلۆی تەواو کردووە، کە تێیدا وردەکاری ژیانی ڕۆژانەی لە ژێر گەمارۆدان و دیمەنەکانی مردن و داڕمانی سیستەمی مرۆڤایەتی وێنا کردووە. بەڵام لە هەمانکاتدا ساتەکانی هاودەنگی و بەرخۆدانی لەبیر نەکرد. لە هەر تابلۆیەکدا هەوڵێک هەبوو بۆ پێناسەکردنەوەی واقیع، نەک وەک ئەوەی لە بولیتینەکانی هەواڵدا دەردەکەوێت، بەڵکو وەک ئەوەی لە ناوەوە ئەزموون دەکرێت، کە ئازار ئاڵۆزترە و ژیان ناسکە.

 

نادا ڕەجەب وتی: من وێنە دروست ناکەم بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان، هەموو وێنەیەک شایەتحاڵییە و هەموو ڕەنگێک هاوارێکە، دەمەوێت جیهان بزانێت چۆن بە ڕووخسار و وردەکاری و چیرۆکی نەگێڕدراوەوە دەژین.

 

لەو چوارچێوەیەدا، نادا ڕەجەب  بەشێکی زۆری کارەکانی تەرخانکرد بۆ نوێنەرایەتیکردنی واقیعی ژنانی فەلەستینی لە سەردەمی جەنگدا، کە تێیدا دەیان تابلۆی دروستکرد کە ئەو گۆڕانکارییە سەختانە پیشان دەدەن کە شەڕ بەسەر ژیانی ژناندا سەپاندووە. لەم بەرهەمانەدا ژن منداڵەکانی بەناو وێرانەکاندا دەگوازێتەوە، یان بە ڕیزەوە دەوەستێت و بەدوای خواردندا دەگەڕێت، یان هەوڵدەدات ئەوەی لە ماڵێکدا ماوە کە سەقفەکەی لەدەستداوە ڕزگاری بکات.