چاند و هونەر
-
لە ڕۆمانیا "هێزا" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی وەرگرت
بەڵگەفیلمی هێزا بەشداری فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "Film in Focus" کرد و بووە براوەی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم.
-
"شاعیر جگەلە دەربڕینی هەستی خۆی، بەرپرسیارێتی نیشتمانی لەسەر شانە"
تاقانە ژنەکەی فێستیڤاڵی گوڵەهەنار، لە ڕێگەی شیعر و ئەدەبەوە باس لە داگیرکاری دەکات.
-
ژمارەی ٢١٢ی گۆڤاری تروسکە بڵاوکرایەوە
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و هزرییە و هەژماری ٢١٢ی گۆڤارەکە بە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی بە ناوی "یەکێتی نەتەوەیی...خەونی گەل و پێشەنگایەتی ژن" بڵاوکرایەوە.
-
پێگە و قەڵەمی ژن لە هەورامان؛ حەمیدە هەورامی
حەمیدە هەورامی، شاعیرێکی هەورامییە و شیعرەکانی لەسەر ژنان و تواناکانیانە، دەڵێت: هاوڕێی شاعیرم هەیە بە نهێنی دەنووسێت و ناوی خۆی دەرناخات.
-
هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان بەڕێوەچوو
بە دروشمی "لە هەڵەبجە بۆنی شیعر دێت" لە شاری هەڵەبجە هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵە هەنار بۆ شیعری لاوان بەڕێوەچوو.
-
ڕێکخراوی نافا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان کرایەوە
ڕێکخراوی نافا کرایەوە و ئامانجییەتی لە بواری هونەری، کلتوری و دەستڕەنگینیدا پەرە بە تواناکانی ژنانی گەنج بدات.
-
فێستیڤاڵی گشتی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو
لەپێناو دەرخستنی توانای گەنجان و بەهرەکانیان پێشانگایەکی سێ ڕۆژی بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کرایەوە و ئەمڕۆ دوەمین ڕۆژی بوو، خوێندکارانی پەیمانگاکە دڵخۆشن بە دەرخستنی تواناکانیان و دەڵێن پێویستمان بەوەیە لە ڕێگایەکەوە هونەرەکەی ناخمان دەربخەین.
-
یەکەمین فێستیڤاڵی کلتوری و ڕۆشنبیری بەڵخە بەڕێوەچوو
لە سەریرانگای میشلی لە گوندی بەڵخە یەکەمین فێستیڤاڵی کلتوری و ڕۆشنبیری بەڕێوەچوو کە چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیری لەخۆگرتووە.
-
"بە گۆرانی، نەوەکانی دواڕۆژ ئاشنایی مافەکانیان دەکەین"
لە شاری هەڵەبجە بە ئاهەنگگێڕان و گۆڕانی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز کرا.
-
قاوەی کوردی چۆن لە کلتووری کوردی داماڵرا
تا ساڵانی ١٩٣٠ قاوەی کوردی بە وێنەی پیاوێک بە جلی کوردییەوە لە ئەوروپا و فەڕەنسا بە ناوی قاوەی کوردی دەفرۆشرا، دواتر زنجیرەیەک جیاکاری سیستمی دەرکرا و کورد نکۆڵی لە کلتووری کرا و لەسەر داوای کەمالیستەکان ناوەکەی گۆڕدرا و وێنەکەی لابردرا.
-
بۆ یەکەمجار ڕۆماننووسێکی هیندی خەڵاتی نێودەوڵەتی بوکەر دەباتەوە
ڕۆماننوسی هیندی گیتانگالی شری بوو بە یەکەم کەس لە هیندستانەوە کە خەڵاتی نێودەوڵەتی بوکەر بەدەستبهێنێت.
-
گۆرانی "زەریێن شۆڕش" گوزارشت لە ژنانی تێکۆشەر دەکات
پەیمانگای ئەندرێ وۆلفی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ئامانجی بەرهەمهێنانی گۆرانی "زەریێن شۆڕش" خستەڕوو کە بۆ یادکردنەوەی ژنانی تێکۆشەر و شۆڕشی گەلان ساز کراوە.
-
ئاوێزان نوری: ژنان دەتوانن لە شیعردا زیاتر ڕەنگی خۆیان نیشانبدەن
ڕێکخراوی کوردیو لە شارۆچکەی سەیدسادق کۆڕێکی شیعری بۆ هەردوو شاعیر ئاوێزان نوری و عومەر سەید ڕێکخست.
-
زمان، ناسنامەکەی نەتەوەی کورد لە مەترسیدایە
زمان ئامڕازێکە بۆ ناساندنەوەی هەر نەتەوەیەک، زیندوویی هەر زمانێک و دەوڵەمەندییەکەی، مێژوو و هەبوونی نەتەوەکەی دەردەخات، زمانی کوردی کە بنچینەی چەندین زمانی جیهان و دێرینترین زمانی میزۆپۆتامیایە، بە هۆی سیاسەتی داگیرکارییەوە لە مەترسیدایە.
-
فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە پێشەنگای شێوەکاری و کتێب دەستیپێکرد
بە دروشمی "٢٥ساڵە، بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن" و فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد و لە سەرەتاشدا پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و پێشانگای کتێب کرایەوە و ژمارەکەی زۆر لە هاوڵاتیان و هونەرمەندان و خوێنەران بەشدار بوون.
-
"بەڵگە فیلمی نوژیان باس لە هێرش، شەڕ و ژنی شۆڕشگێر دەکات"
ژیندا ئاسمەن، دەرهێنەری بەڵگە فیلمی نوژیان، دەڵێت: بەڵگە فیلمی نوژیان لە ساڵی ٢٠١٩دا دەست بە کارەکانی کراوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆتایی هات، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکەوێتە بەرچاوی بینەران.
-
وادی سەلام، گەورەترین گۆڕستان و مەزاری مێژووی لە جیهان
گۆڕستانی وادی سەلام ٪١٣ ی شاری نەجەف پێکدەهێنێت، شوێنی هەزارەها کەسایەتی ئاینی، کۆمەڵایەتی و زانستییە، لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا ڕۆژانە ٢٠٠ تا ٣٠٠ کەس لێرە نێژراون.
-
هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی هونەری بەڕێوەچوو
شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە کۆنسێرتێک بۆ گروپی ڕەزبەر، گروپی منداڵانی فێرگەی شنروێ و هونەرمەند هانی بەڕێوەچوو.
-
"كاركردنم وام لێدەكات نەخۆشیەکەم لەبیربکەم"
ڕەمزیە ئەحمەد، یەکێکە لە تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و لە زۆربەی پیشانگا و فێستیڤاڵە ساڵانەکاندا بەشداری دەکات و بە بووکەڵەی کوردەواری و کاری دەستی ڕۆژانەی خۆی بەڕێدەکات.
-
ڕۆژی پێنجوێن بە بەشداری پێنجوێنییەکان یاد کرایەوە
بە دروشمی "پێنجوێن، لە پێنج ماڵ و پێنج وێنەوە بۆ هەزاران ماڵ و کوانووی پێکەوە ژیان" فێستیڤاڵی رۆژی پێنجوێن بەڕێوەچوو.