"خەون و ڕاستی" پێشانگایەکی هونەرییە کە ڕاستی ژنانی غەززە بەرجەستە دەکات

لە ڕێگەی تابلۆکانیەوە، تەهانی سکایک ، هونەرمەند باس لەو کێشە کۆمەڵایەتی و ئاستەنگانە دەکات کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە فەڵەستین.

نەجم کەراجە

 

غەززە- هونەرمەند تەهانی سکایک هەشتەمین پێشانگەی خۆی بە ناوی "خەون و ڕاستی" کردەوە کە ڕاستی ژنان لەخۆدەگرێت و ئەو ئازارانە نیشان دەدات کە ژنان پێوەی دەناڵێنن.

 

لە میانەی کردنەوەی پێشانگە هونەرییە حەوت ڕۆژییەکەیدا، هونەرمەند تەهانی سکایک ئاماژەی بەوەکرد، تابلۆکانی کێشەی ژنان بەگشتی و کێشەی فەڵەستینییەکان بە تایبەتی لەخۆ دەگرێت، وتی: زۆربەی کارە هونەرییەکانم دەربارەی ڕاستی ژنان دەدوێن و تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە ئەزموونی دەکەن، تابلۆکان تەنها ڕەنگ و وێنەکێشان نین، بەڵکو مانا و هێمان.

 

ئەو هونەرمەندە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حەوت پێشانگەی لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا ئەنجامداوە و هەشتەمین پێشانگای بە ناوی "خەون و ڕاستی" کردەوە بۆ نیشاندانی ئەو ژیانەی کە ژنان لەنێوان ڕاستی و هیوادا تێیدا دەژین.

 

ژنان لە جەنگ و گەمارۆدا دەژین

ئەو ئاماژەی بەوەدا تیشک خستنە سەر وێنەی ژنان و ڕاستییان لە کارە هونەریەکانیدا نیشاندانی ئەوەیە کە لە فەڵەستین ژنان بەو ئازارانەوە دەناڵێنن کە لە ئەنجامی گەمارۆ بەردەوامەکان و جەنگە یەک لە دوای یەکەکان دروست بوون، چونکە ئەوان قوربانی یەکەم و سەرەکیین لە کۆمەڵگەکاندا، هەروەها ئەو نەریتە کۆمەڵایەتییەی کە ئارەزوو و هیواکانی ژنان دەشکێنێت و مافەکانیان لێ لاببات.

 

ئەو پێداچوونەوەی بۆ تابلۆی "کلیلەکە" کرد، کە هیوای گەڕانەوەی دوای ئەوە دەربڕیوە کە ژنان ئازاری ئاوارەبوون و کۆچکردنیان تام کردووە و بەرپرسیارێتی تەواویان لەسەر شانیان هەڵگرتووە و ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە بە هەموو شێوەکانیەوە، هەروەها تابلۆیەکی دیکە کە کێشەی خێزانی و خێزان بە سەرۆکایەتی ژنان دروست دەکات و کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتییان بەڕێوە دەبات، وتیشی: هونەری جوان زمانێکی دیکەیە بۆ قسەکردن دەربارەی ئازاری ژنان و خێراتر گەیاندنی لە دەربڕین، تەهانی سکایک هەروەها چەمکی تێڕوانینی کۆمەڵایەتی ڕوونکردەوە، کە هێشتا بەربەستێک و بەرەنگارییەکی گەورەیە بۆ ژنان، چونکە ناتوانن گەشە بکەن بەهۆی سنووردارکردن و سەپاندنی سنووری نادادپەروەرانەوە.

 

"گەمارۆ بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم هونەردا"

فەتحیە سەرسور،نووسەر باوەڕی وایە کە هونەرمەند تەهانی سکایک توانیوویەتی وشەگەلی خەڵکی فەلەستین دەرببڕێت و کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە بیخاتەڕوو، هەروەها بۆی دەرکەوت کە گەمارۆکە بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم هونەری وێنەدا، چونکە هونەرمەندان لە گەشتکردن و بەشداریکردن لە کارە هونەرییەکانیان بێبەش دەکات کە ڕاستییە تاڵەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لاسایی دەکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی فەڵەستینی لە هەموو بوارەکاندا هونەرمەند و داهێنەرن، بەڵام چەندین بەربەست ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وەک گەمارۆدان و دژایەتیکردنی بیرکردنەوە و کارەکانیان لەلایەن کۆمەڵگەی نەریتییەوە کە سەرکەوتنەکانیان ڕەت دەکاتەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی کە تابلۆکانی تەهانی سکایک ڕاستەوخۆ ئازاری ژنان و بارودۆخەکەیانی دەربڕیوە، تابلۆکان دەرخەری ڕاستی ژنانە.