پێشانگایەکی بەرهەمەکانی ژنان لە غەززە کرایەوە

بۆ پشتگیریکردنی ژنانی غەززە، وەک بەهێزکردنی ئابوورییان لە هەموو بوارەکاندا و ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، پێشانگایەک بە ناونیشانی "بەرهەمەکانی ئێمەی ژنان" کرایەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- پێشانگایەک بە ناوی "بەرهەمەکانی ئێمەی ژنان" لە ناوەندی کاروباری ژنانی غەززە کرایەوە کە مەبەست لێی پشتگیری کردنی ژنانە لە لایەنی ئابوری بۆ بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا و ئاسانکردنی بەشداریکردنیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.

 

"ژنان لە دژی بێتوانایی بەرگری دەکەن"

دوعا ئەبو جیاب ڕێکخەری پڕۆژەکە ڕایگەیاند، ئەوان پشتگیری ژنان دەکەن لە ناساندنی بەرهەمەکان و بازاڕکردن لە ڕێگەی پێشانگاکەوە. دوعا  ئەبو جیاب وتی: ناوەندی کاروباری ژنان شوێنێکی ئینتەرنێتی دامەزراندووە بە ناوی پلاتفۆرمی بازرگانی بە ئامانجی بەردەوامبوون لە فرۆشتنی بەرهەمەکان بۆ دروستکردنی خاڵی پەیوەندی لە نێوان خەڵک و ژنانی بازرگاندا، ئەوەی پێشانگەکەی ئەمساڵ لەوانی دیکە جیادەکاتەوە، لەوانە قەیرانی دوای هێرشەکەی دوایین هێرش لە کەرتی غەززە، دەرکەوتنی ژنانە لە دژی بیتوانایی، ژنان هاتن بۆ پێشانگەکە بۆ ئەوەی بۆ جیهان بسەلمێنن کە بەردەوام و داهێنەرن.

 

"بارودۆخم نەبووەتە بەربەستێک بۆ من"

ساسان ئەلخەلیلی، کە پڕۆژەی شوشەو نەخشی دەستپێکردووە، وتی: دەمویست بەشداری لەم پێشانگەیەدا بکەم، کە لە لایەکەوە ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی کەلەپووری فەڵەستینییەکان نیشان دەدات، لە لایەکەوە دژی سەرهەڵدانی بارودۆخی سەختی جیهانی ئەمڕۆیە، هیچ بەربەستێک نەبوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم. ئەو کەسانەی کە پێداویستی تایبەتیان هەیە ئەندامی بەهرەمەند و بەرهەمدار و چالاکی کۆمەڵگەن، ئەوان هێمای داهێنانن.

 

"پێویستە ژنان پشتیوانییان لێ بکرێت"

زۆزۆ سوڵتان، خاوەنی پڕۆژەی "وادل ئەلعەنام" لە بەرامبەر خراپبوونی دۆخی ئابووریدا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی ئابووری بۆ ژنان کردەوەو وتی:  ئەو ژنانەی پرۆژە بەرهەم دەهێنن دەبێت پشتگیری بکرێن و چاودێری بارودۆخەکەیان بکرێت لە پرۆژەکانیاندا، ئەگەر ژنان پشتگیری بکرێن، ئەوا بەهرەکانیان زیاتر پەرەپێدەدەن و ئەزموونی خۆیان فراوانتر دەکەن، ئەو گەمارۆیەی کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر سەپێندرا و بووە هۆی داخستنی دەروازەکان و نرخ و بڕینی کارەبا، کاریگەری لەسەر ژنانیش هەبووە.

 

لەڕووی ئابوورییەوه بەهێز دەبێت

نوسەیبە ڕاملاوی، خاوەنی گۆشەی "میزبار و دا"، وتی" کە تاکە ڕێگا بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی ئابووریدا کارکردنە، قەیرانی ئابووری و سەختی هێزی کڕین وای لێکردم دەست بە بەرهەمهێنان بکەم، بۆ ئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانم دابین بکەم و لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێزتر بم، من پێش پرۆژەکە چەند خولێکی ڕاهێنانم بینی.