چاند و هونەر
-
بەرخۆدانی سەردەم لەسەر تابلۆیەکی ٥٨ مەتری دەکێشرێت
بە پێشەنگایەتی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمیتەی فۆتۆگرافیی هەرێمی عەفرین، پرۆژەیەکی شێوەکاری لەسەر داگیرکردنی عەفرین و بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژە کرایەوە.
-
فەرش چنین، هونەری ڕەسەنی دەستی ژنان
ژنان دەستێکی باڵایان هەبووە لە پێشخستنی هونەری ڕستن و چنینی فەرش لە وڵاتی ئێران، کە بووەتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بەشێکی زۆری ژنان.
-
"هەر نەتەوەیەک مێژوو و کلتوری خۆی نەناسێت، لەناودەچێت"
بە بۆنەی ٣٤ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، یەکەمین گەلەریی پێکهاتەکانی هەڵەبجە کرایەوە.
-
مەیدانی نەخشی جیهان، خاوەن جوانییەکی بێوێنە
مەیدانی نەخشی جیهان، یەکێکە لە جوانترین شوێنەوارەکانی شاری ئەسفەهان لە وڵاتی ئێران، شوێنی کۆبوونەوەی بەشێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی ئەو شارەیە لەسەر ڕووبەری ٨٥ هەزار مەتر چوارگۆشە.
-
ژنان بەرهەمەکانیان لە فێستیڤاڵی بەهارە نمایش دەکەن
ساڵانە فێستیڤاڵی بەهارە لە نزیکی نەورۆزدا لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین فرۆشگای بەرهەمی خۆماڵی و کۆمپانیا بەڕێوەدەچێت، ژنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەم فێستیڤاڵەدا و کارە دەستییەکانی خۆیان و براندە جیاوازەکانیان دەخەنە بەر دیدی کڕیاران.
-
سەیدسادق، لە قوتابخانەکان ڕۆژی جلی کوردی بەرز ڕاگیرا
جیاواز لە ڕۆژانی دیکە، ئەمڕۆ قوتابیان لە زۆربەی قوتابخانەکانی باشوری کوردستان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردیەوە دەوامیان کرد، لە قوتابخانەی ئەشکان لە شارۆچکەی سەیدسادقیش خوێندکاران چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا.
-
فێستیڤاڵی هونەری ژنان لە مەنبج بەڕێوەچوو
ژنانی مەنبج لە ٨ی ئاداردا فێستیڤاڵی ژنانیان ڕێکخست کە بەرهەمی ژنانی کرێکاری لەخۆگرتبوو، ژنانیش لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە ڕەنگی خۆیان لە فێستیڤاڵەکەدا پیشاندا.
-
فێستیڤاڵی ٨ی ئادار لە گەرمیان بەڕێوەچوو
بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ٨ی ئادار، فێستیڤاڵی ٨ی ئادار لە گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا ژنانی هونەرمەند و گروپە هونەرییەکانی ژنان بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.
-
پێشەنگای خێرخوازی شاناز حەسەن لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
ژنێکی دەستڕەنگین کە خۆین یاریزانێکی دێرینی باسکەیە، پێشەنگایەکی کاری دەستی لە ڕۆژی ٨ی ئاداردا کردەوە و ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی نمایشەکەی بوو، داهاتەکەشی بۆ کاری خێرخوازی تەرخان دەکات.
-
پێشبڕکێیەکی وێژەیی بۆ ژنانی گەنج لە کەلار بەڕێوەدەچێت
بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر پێشبڕکێیەکی وێژەیی بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو ژنانەی لە کاتی ئەنفالدا ڕفێندراون لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەدەچێت.
-
چەند پێشەنگایەکی کاری دەستی و هونەری لە ڕۆژی جیهانی ژناندا کرایەوە
دوێنێ لە درێژەی چالاکییەکاندا بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، لەوانەش لە هەڵەبجە، سەیدسادق و کفری پێشەنگای کاری دەستی بۆ ژنان کرایەوە.
-
هەڵکۆڵین لە ڕەنگەوە تا ڕەگ، ژنان هەشتی مارس دەچنن
لە ڕۆژی ٨ ئاداردا ژنان بە کاری دەستی و خواردنی کوردەواری بەشداری فیستیڤاڵی "ڕەنگاڵە"یان کرد و یادی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
-
"مردن لە چوار وەرزدا" لە هەڵەبجە نمایش کرا
شانۆیی "مردن لە چوار وەرزدا" لە لایەن ژنانی گروپی شانۆیی کەمئەندامانی کوردستان و بە هاوکاری کۆمەڵەی ڕۆژ نمایش کرا.
-
چیمەن ئیسماعیل پێشانگاکەی بە تابلۆی گوڵ ڕازاندووەتەوە
چیمەن ئیسماعیل پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەتی کردووەتەوە، سەرجەم تابلۆکان وێنەی گوڵن، دەڵێت گوڵ ئارامیی دەبەخشێت و جوانییەکی ڕۆحی هەیە.
-
سەیدسادق، کەرنەڤاڵی نێرگز سازدرا
ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان بە هاوبەشی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، کەرنەڤاڵی نێرگزی بۆ نمایشکردنی کاری دەستی، جوانکاری، پێشەنگای هونەری و فۆتۆگرافی و نمایشی جلی کوردی کردەوە.
-
هونەرمەندان پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان دەکەن
لە ئاهەنگی پیرۆزبایی لە ٨ی ئادار، کە دوێنێ لە بەردەقارەمان بەڕێوەچوو، ژنانی هونەرمەند پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەت کرد و داوایان کرد لە هەوڵدان نەوەستن تا مافەکانیان بەدەستدەهێنن و داهاتوویان بنیاد دەنێن.
-
گروپی "ئێمە"ی خۆراسانی بانگهێشتی ئاهەنگی بەردەقارەمان دەکەن
گروپی "ئێمە"ی خۆراسانی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون، بانگهێشتی هاوڵاتیان دەکەن بەشداری لە ئاهەنگی ٤ی ئاداری بەردەقارەمان بکەن.
-
ڕۆژی ٢ ئادار بە ڕۆژی کلتوری بەلوچستان دادەنرێت
لە ئێران ڕۆژی ٢ ئادار بە ڕۆژی کلتوری بەلوچستان دادەنرێت و هەموو بەلوچستانییەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن، لەم ڕۆژەدا بە ئەنجامدانی مەراسیم و ئاهەنگی نەریتی، کلتوری تایبەتی خۆیان بە جیهان نیشان دەدەن. ناوەندی هەواڵ
-
چالاکییەکانی ڕژاک بە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری دەستیپێکرد
لە دەستپێکی چالاکییەکاندا بۆ ٨ی ئادار، رۆژی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ١٤ ژنی بەهرەمەند ڕێکخست، ژنانیش دەڵێن هەر وێنەیەکی هەڵگری پەیامێکە بە دیدێکی ژنانەوە.
-
"هەموو شتێک بە دەستی ژنان واتادار دەبێت"
ژنانی ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا کە تا ئێستا کلتوری خۆیان دەپارێزن وتیان: "ئێمە لە ڕابردوودا هەموو شتێکمان دەکرد بۆ ئەوەی هیچ کەسێک پێویستی نەبێت، وەک ژنانی کورد دەبێت هەمیشە خاوەنی کلتووری خۆیان بن و لە دوژمن بیپارێزن".