دوو خوشکی هونەرمەند گۆرانییەک بۆ دایک دەڵێن

ساوێن و سابات دوو خوشکی هونەرمەندن و نوێترین بەرهەمیان بە ناوی "دایە" بۆ ڕۆژی جیهانی دایک بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی "دایە" نوێترین بەرهەمی دوێتی هونەرمەندانی خوشک ساوێن و ساباتە، کە بۆ ڕۆژی جیهانی دایک بڵاویان کردووەتەوە و دەربارەی بەرهەمەکە دەڵێن: گۆرانی دایە پێشكەشە بە دایكانی كوردستان كە میهرەبانترین، بەوەفاترین ئازاترین دایكانی جیهانن.

 

هۆنراوەکە لەلایەن ساوێن و ساباتەوە نووسراوە و کاری میلۆدییەکەی لەلایەن هونەرمەند ساوێنەوە ئەنجامدراوە.

 

"دایە

بگریم یا نەگریم.. بۆ كام ئازارە بگریم

 

‎دایە بۆ گەنجییەتی پڕ لە خەمت

‎بۆ دەستە ماندووەکەی دایم گەرمت

 

‎بۆ ئەو مووانەی بەر لە پیریت سپی هەڵگەڕا

‎ئەو ڕوومەتەی بەر لە پیریت زەرد هەڵگەڕا

 

‎دایە دایە دایە

‎بۆ لێم دووری و دەنگت نایە

‎لەم غوربەتە تەنیایی من

‎دووایی نایە.. دایە دایە

 

‎دەستی گەرمت، باوەشێکت

‎بەهەشتێكە لەم دنیایە

‎لەسەر کۆشت، بملاوێنە

‎وەكو جاران بەلای لایە

 

لەوەتەی هەی بە نزاوە

‎خەمی دنیات لە كۆڵ ناوە

 

خۆزگە دەکرا ئازارێکت

بگرمە خۆم، تا رۆح ماوە

 

‎دایە دایە دایە

‎بۆ لێم دووری و دەنگت نایە

‎لەم غوربەتە تەنیایی من

‎دووایی نایە.. دایە دایە

 

دەستی گەرمت

باوەشێكت

بەهەشتێكە، لەم دنیایە

لەسەر کۆشت، بملاوێنە

‎وەكو جاران بەلای لایە"