ستێرا زێڕین لە ڕێگەی پەروەردە بۆ منداڵان پەرە بە کولتوورو هونەر دەدات

نزیکەی ٢٠٠ منداڵ و گەنجی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور لە ڕێگەی ئامێری مۆسیقا و گیتار و خولی پەروەردەی ستێرا زێڕین پەرە بە کولتوورو هونەری خۆیان دەدەن.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور-لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، هەموو ساڵێک ستێرا زێڕین خولی پەروەردەی ئامێرەکان ڕێکدەخات، ئەمساڵ لە ١ی حوزەیران، پەروەردەی ئامێرەکان بۆ نزیکەی ٢٠٠ منداڵ و گەنجی مەخموور دەستیپێکرد، لە خولەکەدا ئامێرەکانی ساز و گیتارو زەرب دەژەندرێت.

 

 زەنورا بابات، ئەندامی ستێرا زێڕین یەکێک لە مامۆستایانی خولی پەروەردەی ئامێرەکان باسی لە چالاکییە پەروەردەییەکان کرد.

 

زەنورا بابات لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەشداری لە زۆرێک لە هونەرەکانی وەک هەڵپەڕکێ، گۆرانی و شانۆدا کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە وەک ستێرا زێڕین، خولی پەروەردەی مۆسیقا دەستپێدەکەن و وتی: وەک دەزانن هەموو ساڵێک دەست بە خولی پەروەردە بۆ گیتار و سازو زەرب دەکەین، ئەمساڵ نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە، دامەزراوەکەم ١١٥ خوێندکاری هەیە، هەموو ساڵێک لە ستێرا زێرین دەست بە پەروەردە دەکەین، بەڵام ئەمساڵ لە ئەکادیمیای شەهید سەرحەد دەستمان پێکرد،خولی پەروەردە لە سێ قۆناغ پێکدێت، کەسانێک پەروەردە دەکەین کە تازە لێرە فێر دەبن، ئەوانەی سیستمەکە دەزانن و گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست لە ئەکادیمیای شەهید سەرحەد پەروەردەیان پێدەدرێت.

 

"کۆمەڵگەی بێ هونەر کۆمەڵگەیەکی هەژارە"

زەنورا بابات ئاماژەی بەوەدا، ئامانجیان گەشەپێدانی هونەری منداڵانی کامپی مەخموورەو وتی: ئامانجی سەرەتاییمان کۆکردنەوەی ژمارەیەک منداڵ و گەنجە، ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و جێگای دڵخۆشییە، ئامانجی ترمان ئەوەیە کە دەمانەوێت لە ڕووی هونەرەوە گەشە بە منداڵانی کامپەکەمان بدەین، چونکە هونەر هەوێنی کۆمەڵگەیە، کۆمەڵگەیەکی بێ هونەر کۆمەڵگەیەکی دەگمەنە، دەمانەوێت منداڵەکانمان لە کولتوورەکەیان لا نەدەن.

 

"هەوڵدەدەین کولتوورەکەمان فێری نەوەکانی داهاتوو بکەین"

زەنورا بابات ئاماژەی بەوەدا کە تاکە ئامانجیان پاراستنی کولتوور و هونەری کوردییە و وتی: تاکە ئامانجمان بۆ دەستپێکردنی ئەم پەروەردەیە پاراستنی کولتوور و هونەری کوردییە، هەوڵ دەدەین کولتوورەکەمان فێری نەوەکانی داهاتوو بکەین، جینۆسایدێکی بەربڵاو لە دژی گەلی کورد هەیە، هەوڵی تێکچوون هەیە، بەتایبەتی لە بواری کولتووری و هونەری گەلی کورد، دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم پەروەردانەوە ئەم دۆخە ڕزگار بکەین، بەم پەروەردانە هەنگاوێکی گەورەمان لە دژی جینۆسایدی کولتووری کوردی ناوە و بەم شێوەیەش پارێزگاری لە کولتوورەکەمان دەکەین.

 

"با گەنجانی کورد خاوەنداری لە کولتووری خۆیان بکەن"

لە کۆتایی قسەکانیدا، زەنۆرا بابات بانگەوازی بۆ هەموو گەنجان کرد و وتی: بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجان و بەتایبەت گەنجانی کامپەکە ئەوەیە کە فێری ژەنینی ئامێرەکان و گۆرانی وتن ببن و فێربوونی چەندین فۆڕمی هونەری لەم جۆرە وەک فۆلکلۆر و شانۆ و بۆ فێربوونی کولتوورو پێشخستنی، با کولتوورەکەیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن تێکبچێت و ڕێگری لە هەر جۆرە جینۆسایدێک بکەن.