لە دێرەزوور کولتووری تەشیڕێسی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەردەوامە
لە کانتۆنی دێرەزوور تەشیڕێسی یەکێکە لەو هونەرانەی کە گوزارشت لە ناسنامەی کولتووری ناوچەکە دەکات، بەشێکە لە مێژووی ناوچەکە و لە لایەن نەوەکانەوە بە شێوازی جیاواز پارێزراوە.
زەینەب خەلیف
دێرەزوور - ژنانی کانتۆنی دێرەزوور لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستاش پیشەی دروستکردنی خوری دەپارێزن، سەرەڕای بوونی کێبڕکێی پیشەسازی و بەرهەمی ئامادە لە بازاڕەکاندا، ئەم پیشەیە بوونی هەیە و پارێزراوە، دروستکردنی بەرهەم لە پەشم یەکێکە لە بەرهەمە کۆنەکانی مێژوو و کولتووری گەلی دێرەزوور و لە زۆرینەی لە ماڵەکاندا دروست دەکرێت، ژنانی ناوچەکە بەرپرسیارن لە ئامادەکردنی پەشمی مەڕەکان و چەرمووکردنی بۆ پەتی ئەستووری جیاواز.
چەند جارێک پەشمەکە ڕادەکێشرێت و دەپێچرێتەوە تا دەگاتە ئەستووری دڵخواز، هەروەها بۆ بۆیاخکردنی پشمەکە، ماددە سروشتیەکان، وەک ئاوی هەنار تێکەڵ بە بەهاراتی زیرە دەکرێت و دواتر دەکوڵێندرێت بۆ ئەوەی ڕەنگەکەی وەک خۆی بمێنێتەوە.
لە وەرزی بەهاردا دەست دەکەن بە بڕینی مووی مەڕ یان پەشمی مەڕ
بڕینی مەڕ لە بەهارەوە دەستپێدەکات، پشمەکە دەبڕدرێت و ژنان دەست دەکەن بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە بە مۆکسفال ناسراوە، کەرەستەیەکی کۆنە بۆ جیاکردنەوەی پەشم بەکاردێت، ئەمەش وادەکات شۆردن و پاککردنەوەی پەشمەکە ئاسانتر بێت، چەرخی خولاندنەوە یەکێکە لە ئامڕازە سەرەتاییەکانی دروستکردنی پەشم، و زۆرجار لە دار دروست دەکرێن، هەروەها بە شێوەیەکی گۆڕاو دەبڕدرێت بۆ ئاسانکاری لە بەکارهێنانی.
حەمدا حوسێن ساڵح یەکێکە لەو ژنانە، شرەزایەو وتی: سەرەتا قژی مەڕەکانمان خستە ناو ئامێرێکەوە کە بە دوک ناسراوە، پارچە دارێکە، سەری جەمسەرەکە بە ئاسنێک وەک قەڵغانێکە بۆ لێدان کۆتایی دێت، دەگێڕدرێتەوە تا تارەکان بەدەوریدا کۆدەبنەوە، پاشان دەستەکان بەدەوریدا دەپێچنەوە و تارەکان دروست دەکەن، ئەم پرۆسەیە پێویستی بە لێهاتوویی و وردبینیش هەیە.
"جێگا لە پەشم دروست دەکرێت، فەرش و جل و بەرگیش لە پەشم دروست دەکرێت"
حەمدا حوسێن ساڵح سەبارەت بە پرۆسەی دروستکردن و ئامادەکردنی بەرهەمی پەشم وتی: سەرەتا پەشمەکە بە باشی دەشۆردرێت بۆ پاککردنەوە، پاشان هەوای پێدەدرێت بۆ ئەوەی جیاببێتەوە پێش ئەوەی وشک بێتەوە، ئەو پەشمەی کە پاککراوەتەوە و سوڕاوە بۆ جێگەی نوستن و بەتانی و قوماشی ماڵان ئامادە دەکرێت.
"تەشیڕێسی پردێکە لە نێوان نەوەکاندا، کۆیان دەکاتەوە"
حەمدا حوسێن ساڵح گرنگی پاراستنی تەشیڕێسی بەم شێوەیە دەربڕی: تەشیڕێسی بەشێکی سەرەکییە لە میراسی کولتووری ناوچەکە و ئەم هونەرە دێرینە لە نەوە بۆ نەوە بەردەوامە، ئەم بەرهەمانە هێماو واتای ژیانی کۆمەڵایەتی نیشان دەدەن، تەنها ڕێگەیەک نییە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان، پردێکە کە نەوەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەستی خاوەندارێتی و شانازی بە ناسنامەی کولتوورییەوە زیاد دەکات، ئێمەی ژنان لە گەڕەکێکدا کۆدەبووینەوە و پێکەوە پەشممان دەخولاندەوە، لەو ساتانەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوانمان پتەوتر دەبوو، هەروەها پێشتر هۆنراوەمان لەسەر لێهاتووییەکانمان لە بونیادنان و دروستکردنی پەشمدا دەنووسی.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: بە گواستنەوەی ئەو جۆرە پیشە دەستییە بۆ نەوەکانی داهاتوو، بەردەوامیی ئەم میراسە مسۆگەر دەکەین، هەر پارچەیەک کە لە پەشم دروستکراوە چیرۆکێک لەناو خۆیدا دەگێڕێتەوە، یادەوەریی و کولتوورە و دەبێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت.