فیلمی "ژن ١٨" تیشک دەخاتە سەر هاوسەرگیری منداڵان

لە مەغریب، دەرهێنەر عەتیقە ئەلعەقەل بە کورتە فیلمەکەی بە ناوی "ژن ١٨" سەرنج بۆ هاوسەرگیری منداڵان ڕادەکێشێت.

حەنان حارت

 

مەغریب-ساڵانە لە نێوان ٢٥ی تشرینی دووەم و ١٠ی کانوونی ەکەم، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، ئامانجی هەڵمەتەکە هۆشیارکردنەوە و کۆکردنەوەی چالاکییەکانە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، بۆ ئەم مەبەستەش کورتە فیلمی "ژن ١٨" بە هاوکاری دەرهێنەری مەغریب عەتیقە العەقەل و کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی مەغریب و کۆمەڵەی گەشەپێدانی نەعمە نمایشکرا، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر هاوسەرگیریی منداڵان لە کۆمەڵگەی مەغریبدا.

 

دیمەنی یەکەمی فیلمەکە بە هاوسەرگیری منداڵێکی کچ لەگەڵ پیرە پیاوێک دەست پێدەکات، لە درێژەی فیلمەکەدا باس لەوە کراوە کە منداڵان لە مافی خوێندن بێبەش دەکرێن، لە داهاتوویان، دووگیان دەبن و منداڵیان دەبێت. عەتیقە ئەلعەقەل دەرهێنەر ئاماژەی بەوەدا کە تیشکی خستۆتە سەر هاوسەرگیریی منداڵان و وتی: من سەرنج دەخەمە سەر مەترسییەکانی هاوسەرگیری منداڵان لە کۆمەڵگەدا، لەگەڵ ئەمەشدا ئامانجم هۆشیارکردنەوەیە،دەبێت بەرەنگاری هاوسەرگیری منداڵان ببنەوەو ڕوانگەی کۆمەڵایەتی بگۆڕدرێت.

 

فیلمەکە پەیامێک دەگەیەنێت

سەبارەت بە ڕۆڵی سینەما لە خزمەتکردنی کێشەکانی ژناندا، عەتیقە ئەلعەقەل ئاماژەی بەوەدا کە وێنەی سینەما لە بواری بیستن و بیستراودا گرنگە و زۆر پەیام بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، لەڕێگەی هونەرەوە ئەو شتانە دەهێننە سەر زمان کە ژنان تێیدا دەژین و وتی: فیلمی "ژن ١٨" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مافی مرۆڤ لە شاری فەز بە شایستەی خەڵات دۆزرایەوە، کارکردن لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنانیش بەشێکە لە خەبات.

 

"سینەما کاریگەرە بۆ پاراستنی مافەکان"

حەفیدە بن ساڵح، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی نەعمە ڕایگەیاند، فیلمی "ژن ١٨" باس لە هاوسەرگیری منداڵان دەکات کە سەرەڕای ئەوەی تاوانێکە لە کۆمەڵگەی مەغریبدا بەڵام بەردەوامە، وتیشی: پێویستە ڕێگری لە هاوسەرگیری منداڵان بکرێت، مندالان  لە قوتابخانە و گۆڕەپانی یاریکردندان، هاوسەرگیری کچان کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگا هەیە سینەماکاران بڕیاریاندا کار لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ژنان و مندالانی کچ بکەن، وەک هاوسەرگیری مندالان کە قوتابخانە بەجێدەهێڵن، توندوتیژی ڕەگەی.

 

 سینەما بووەتە ئامرازێکی کاریگەر لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و جیاکاری، لە بەرەنگاربوونەوەی عەقڵیەتی دەسەڵات و لە جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری.