بە هۆنراوەکانی دژی پیاوسالاری تێدەکۆشێت
جەلا حەمزەوی سیمبولی هۆنراوەیە لە کانتۆنی ڕەققە، بە هۆنراوە و نووسینەکانی هیوا و پشتیوانی دەبەخشێتە هەموو ئەو ژنانەی کە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی پیاواندا دەژین.
سیبیلیا ئیبراهیم
ڕەققە - هۆنەر جەلا حەمزەوی بە لایەنگری ئەو ژنانە دادەنرێت کە دەیانەوێت بە بەرژەوەندییە وێژەیی و سیاسییەکانیان، هەروەها بە بەرپرسیارێتییەکانیان لە چالاکییە خۆبەخشییەکاندا، ڕۆڵی خۆیان لە بواری هونەرو وێژەدا بگێڕن، کانتۆنی ڕەققەی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای بوونی نەریتی خێڵەکی و ناوچەکە، بە سیمای مێینەیی لە بواری وێژەییداناسراوە، بەتایبەتی کە چەتەکانی داعش شاری ڕەققەیان داگیرکرد، بە پڕۆسەی جینۆسایدی کولتووری و هونەریدا تێپەڕی.
هۆنەرو نووسەر جەلا حەمزەوی خەڵکی کانتۆنی ڕەققەیە و لە ١٧ی نیسانی ١٩٦٨ لەدایک بووە، ئەو نەک هەر لە بواری وێژەییدا دەدرەوشێتەوە، بەڵکو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ماری بۆ کولتوور و هونەر و ژینگە، ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ئامانجی یەکخستنی هونەرمەندان و نووسەران و پێشخستنی ڕۆڵی ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی لە ڕەققە دامەزراوە. لە تەنیشت ئەوەوە یانەیەکی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەڕێوەدەبرد، دوو پەرتوکی هۆنراوەی نووسیوە. یەکەمییان لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ژێر ناوی "بۆ کێ" بڵاوکرایەوە. دووەمیان دوای ئازادکردنی کانتۆنی ڕەققە بە ناوی "زەوی" بڵاوکرایەوە.
'لە دژی تێگەیشتنی پیاوان بوو بە شاعیرێکی بەناوبانگ"
لە سەرەتای قسەکانیدا، جەلا حەمزەوی تیشکی خستە سەر کاری هونەری و وێژەیی و وتی: پێش هەموو شتێک باوکم پاڵپشتی کردم بۆ ئەوەی بەدوای خەونەکانمدا بگەڕێم، بەشداریم لە زۆرێک لە فێستیڤاڵ و پانێڵ و شەوی هونەری وێژەیی کرد، سەرەڕای نەریت و هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە ڕۆڵی ژن، لە خەونە هونەرییەکانمدا بەردەوام بووم، لە کۆمەڵگەیەکدا کە پیاوان زاڵن، پلاتفۆرمی شیعر و سەرهەڵدانی زۆر هەستیارە، چونکە چەمکی پیاوسالاری دژی بوونی ژنە لە کۆمەڵگادا، ملکەچبوونم بۆ یاساکانی ژیان و کۆمەڵگا قبوڵ نەدەکرد، لە بواری وێژەو هۆنەردا لە زۆرێک لە شارەکانی سووریا بەشداریم لە فێستیڤاڵەکاندا کردووە، بەشداریم کرد لە فێستیڤاڵی ژینا فوراتی لە کانتۆنی دێرەزوور، بۆ ماوەی سێ ساڵ پلەی یەکەمم لە فێستیڤاڵەکەدا بەدەستهێنا.
لە درێژەی قسەکانیدا، جەلا حەمزەوی تیشکی خستە سەر ئەو ئازارانەی کە ژنان بە هۆی چەمکی پیاوسالارییەوە ڕووبەڕوویان بووەوە و جەختی لە قسەکانی خۆی کردەوە و وتی: ژنان لە عەقڵیەتی پیاوانەوە ئازارێکی زۆریان بەخۆوە بینیوە کە ڕۆڵیان سنووردار دەکات، ژنان بۆ دەربڕینی هەستەکانیان ڕوو لە هۆنراوەدەکەن، چونکە هونەر ئەو پەنجەرەیەیە کە ژنان لە ڕێگەیەوە خۆیان دەردەبڕن، یەکێک لەو بابەتانەی کە نووسیومە، باس لە سەختییەکانی ژنان دەکات لە سەردەمی حوکمڕانی سیستمی سووریادا، من لەوێدا وتوومە کە لەبەر ئەوەی من ژنێکی ڕۆژهەڵاتیم، ئەوان هەڵدەبژێرن کە بمرم، چونکە من ژنێکی ڕۆژهەڵاتیم پێویستە لە بازاڕەکانی مێشوولەدا بمفرۆشن، چونکە من ژنێکی ڕۆژهەڵاتیم بە سێ وشەی حوکمدان دەمرم.
دوای ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش، کتێبەکەی بڵاوکردەوە
جەلا حەمزەوی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژنان و بەتایبەت هۆنەرانی لە سەردەمی کۆنتڕۆڵکردنی ڕەققە لەلایەن چەتەکانی داعش کرد و وتی: لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن داعشەوە زۆرم بیست لە دەرد و ئازارەکان، هەمیشە هیوای ئەوەم دەخواست ئەو ژنە خەباتکارانە ببینم کە سەرکردایەتی هەڵمەتی ڕزگارکردنی ناوچەکەیان دەکرد، کاتێک چەتەکان هێرشیان کردە سەر شارەکەمان، پرۆسەیەکی زۆر قورس بوو بۆ کەسانێک کە ئارەزووی ڕۆشنبیری و ئەدەبیان هەبوو، چونکە ڕووبەڕووی ئیدانەکردن بوونەوە. دوای ئازادکردنی ناوچەکە توانیم پەرتوکەکەم بە ناوی "زەوی" چاپ بکەم، سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی کە لە شانەکانی داعشەوە بۆمان دەهات، من بەرپرسیارێتی درێژەدان بە ڕێبازەکەم وەرگرت، ئێمە زۆر ماندوو بووین و پاڵپشتی دەستەی کولتووریمان کرد لە ڕەققە کە بە شاعیران بەناوبانگ بوو، وەک شاعیر فەوزیە ئەل-ماری، هەروەها فەوزیە ئەل-ماری یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆڕبەندی ئەدەبی لەسەر ئاستی سووریا.
کۆمەڵەی ماری دامەزراند بە ٦٢ کەس
سەبارەت بە کۆمەڵەی ماری و چالاکییەکانی، جەلا حەمزەوی وتی: بیرمان لەوە دەکردەوە کۆمەڵەیەک پێکبهێنین کە ببێتە چەترێک بۆ هەموو هونەرمەندان و نووسەران و شاعیران و هەموو جۆرە هونەرێکی تێدا دابین بکرێت، هەر بۆیە کۆمەڵەی ماری بۆ ڕۆشنبیری و هونەر و ژینگەمان دامەزراند، زیاتر لە ٦٢ هونەرمەند و پەیکەرتاش و نووسەری ژن و پیاو لەخۆدەگرێت، لە نێویاندا نووسەری کۆچکردوو فەوزیە ئەل-ماری و هونەرمەندی بینراو ئەمال عەتار هەبوون. لە تەنیشت ئەوەوە ژمارەیەک خوێندکاری نەخۆشی شەکرە کە بوونە هونەرمەندی بەناوبانگی ڕەققە لە کۆمەڵەکەدا بەڕێوەچوون، ئەم کۆمەڵەیە بە ناوی ماری پێناسەکرا، بەناوی میرنشینی 'ماری' لە شاری ئەلبوکاماڵ لە کانتۆنی دێرەزوور، ئەو شارە یەکێک بووە لە شارە کۆنەکان و شارستانیەتێکی هەیە کە لە هەموو جیهاندا بەناوبانگە.
"بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی پێویستە ژن خۆی لە سنوورەکان ڕزگار بکات"
لە کۆتایی قسەکانیدا جەلا حەمزەوی جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پشتگیریان دەکات بەتایبەتی لە بواری سیاسیدا و وتی: سەرەڕای تەمەنی پیریم، وزەم هەیە بۆ پاڵپشتی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکان و دامەزراوەکان و لایەنە سیاسییەکاندا، چونکە من ئەندامی پارتی سووریای داهاتووشم، من خەبات دەکەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم، پێویستە هەموو ژنان بچنە دامودەزگاکانی ژنان بۆ ئەوەی بە بیری ژنان ڕۆشنبیر بێت، پێویستە ژنان خۆیان لە سنوورەکان ڕزگار بکەن وبە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵەایەکی دیموکراسی بگەن.