داهێنانی ژنان شانۆی بوکەڵەیی لە عێراقدا لە قاڵب دەداتەوە
لەژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لە دونیای منداڵیدا ڕوودەدەن و زیادبوونی پشتبەستنی نەوە نوێیەکان بە تەکنەلۆجیا و کات بەسەربردنی دیجیتاڵی، هونەری شانۆی بوکەڵەیی وەک ژینگەی داهێنەرانە سەرهەڵدەدات.
رەجا حەمید ڕەشید
بەغداد- لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆجیا بە خێرایی هێرش دەکاتە سەر منداڵی، و پێویستی بە ئامrازی پەروەردەیی کە دەنگدانەوەیەکی قووڵتر لە دڵی منداڵاندا هەبێت، گەشەسەندنی شانۆی بوکەڵە وەک شێوازێکی پەروەردەیی کە چێژ و زانین تێکەڵ دەکات، سەرەڕای دابەزینی لە عێراق لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، ئەم فۆرمە هونەرییە لە سایەی کۆمەڵێک ژنی گەنجی بەتوانا کە بڕیاریان داوە لە ڕێگەی هەوڵی تاکەکەسی و خولیای گەورەی خۆیانەوە هەناسەیەکی نوێی تێدا هەڵمژن.
لەناو ئەم بزووتنەوە هونەرییە نوێبووەوە، ناوەکانی وەک نور محەمەد و ئەمواج عەلی دەردەکەون، ئەوان بوکەڵەیان لە کەرەستەی سادە گۆڕیوە بۆ ئامێری پەروەردەیی بەهێز، منداڵانیان کردۆتە ئامانج و بە زمانێک دەستیان لە جیهانەکەیان داوە کە لێی تێدەگەن و خۆشیان دەوێت. لە ڕێگەی دەستپێشخەری کەسی و پابەندبوون بە فێربوون و گەشەپێدانەوە، ئەم فۆرمە هونەرییە بە میتۆدی مۆدێرن زیندوو دەکەنەوە کە کات بەسەربردن و ڕێنمایی تێکەڵ دەکات، میراسێکی شانۆیی دەهێننەوە پێشەوە کە لە مێژە بەشێکی گرنگی یادەوەری بەکۆمەڵی نەوەکان بووە.
هونەرمەندێکی بەسۆز بۆ پەروەردەکردن و سەرقاڵکردنی منداڵان بوکەڵە بەکاردەهێنێت
نور محەمەد، ژنێکی گەنجی دەرچووی بەشی ژمێریاری، ئێستا خوێندکاری فاکەڵتی هونەرە جوانەکانە، وەک بەهرەیەکی بەرچاو لە جیهانی نواندنی دەنگی و بوکەڵەسازیدا دەرکەوتووە. لێهاتوویی ئەو لە کۆنترۆڵکردنی ئینتوناسیۆن و گۆڕینی دەنگیدا ڕێگەی پێداوە کە کۆمەڵێک کارەکتەری بنوێنێت، پەیوەندی لەگەڵ منداڵاندا بکات بە زمانی خۆیان و بە شێوەیەک کە دەنگدانەوەی لەگەڵ جیهانەکەیاندا هەبێت.
دەستی بە کاری دۆبلاژکردنی فیلمە ئەنیمەیشنەکان کردووە پێش ئەوەی خولیای ڕاستەقینەی خۆی بۆ بوکەڵەسازی بدۆزێتەوە. پاشان خۆی تەرخان کرد بۆ پەرەپێدانی بەهرەکەی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی بەردەوام و فێربوونی تەکنیکەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر بوکەڵەیەکدا بگونجێت. نور محەمەد پێیوایە دیمەنە کۆمیدییە ڕاستەوخۆکان کاریگەرییەکی درێژخایەن لەسەر منداڵان بەجێدەهێڵێت، ئەمەش پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی لە هەموو پڕۆژەیەکدا داهێنەر بێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە ساڵی سێیەمی خوێندنی زانکۆ دەستیپێکردووە، کاتێک لە ڕێگەی خولێکی بوکەڵەییەوە بەو بوارە ناسێنراوەو وتی: دەستبەجێ سەرنجم چوو بۆ بیرۆکەکە بەهۆی شێوازە داهێنەرەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵان، یارمەتیان دەدات خێراتر تێبگەن و خۆشەویستی فێربوون پەروەردە دەکات، بوکەڵە لەناو دەستڕاگەیشتنترین میدیاکاندایە بۆ منداڵان، ئەمەش ئیلهامبەخش بووە بۆ دروستکردنی کارەکتەری "سارۆنا"- بوکەڵەیەک کە قژی سوورو دەنگێکی دڵڕفێن و منداڵانەی هەیە- بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی منداڵان و کاریگەریکردن لەسەریان بە شێوەیەکی نەرم و پەیوەندیدار.
ڕێنمایی و خۆشی تێکەڵ دەکات
سەبارەت بە چالاکییەکانی ئێستای، ڕوونیکردەوە کە هەفتانە بەرنامەیەک پێشکەش دەکات بە ناوی "ماڵی باپیرە"، کە لە ڕێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ منداڵاندا دەکات بە شێوەیەک کە ڕێنمایی و خۆشی تێکەڵ دەکات، هەروەها لە پەیمانگای هونەری کچان لە بواری شانۆی بوکەڵەدا کاردەکات، فێرخوازەکان لەم هونەرەدا ڕادەهێنێت، کراوەیە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ گروپە هونەریەکان، بەتایبەتی لەسەر پڕۆژەکانی ئامانجی خانەی بێسەرپەرشتان، کە هەوڵدەدات نمایشی واداتار پێشکەش بکات لەگەڵ بوکەڵەکەی "سارۆنا"، بە ئامانجی هێنانی زەردەخەنە بۆ دەموچاوی منداڵان و خۆشی بۆ دڵیان.
نور محەمەد جەختی لە گرنگی پاڵپشتی کۆمەڵگە بۆ هونەر کردەوە، داوای لە دایکان و باوکان کرد کە هانی کوڕ و کچەکانیان بدەن بۆ ئەوەی سەرقاڵی ئەزموونی هونەری بن، کاری هونەری لە کاتی خۆشی ڕووکەشدا سنوردار نییە، بەڵکو دەتوانێت ئامرازێکی کاریگەری پەروەردە و ڕاهێنان بێت.
لە پاشماوەی قوماش بوکەڵە دروست دەکات
ئەمواج عەلی، بوکەڵەباز باسی لە خولیای خۆی بۆ ئەم هونەرە کردو ڕوونیکردەوە کە پاشماوەی قوماش کۆدەکاتەوە و دەیگۆڕێت بۆ بوکەڵەی ژیان بۆ شانۆ، ئەو شارەزا بووە لە دیزاین و دورینی چەندین کارەکتەری وەک سمسیم، کامیل چۆلەکە و مەڕ، بە بەکارهێنانی کەرەستەی سادە کە دەست لێدانێکی هونەری جیاوازیان پێدەبەخشێت. کارەکانی یارمەتی هاوپۆلەکانی داوە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە تاقیکردنەوەکانی شانۆی بوکەڵە دەربچن، جگە لە بەکارهێنانی ئەم بوکەڵانە لە نمایشە شانۆییە پەروەردەییەکان بۆ منداڵان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بەهاکانی وەک گرنگی پەروەردە و پاکوخاوێنی و بنەما رەوشتیەکانە.
شایانی باسە هونەری شانۆی بوکەڵەیی لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا شاهیدی جەماوەری بەربڵاوی عێراق بوو، پێش ئەوەی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆی شەڕ و قەیرانەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، تەنیا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە شێوەیەکی سنووردار گەڕایەوە.