مەریەم زیاد بە دروستکردنی بووکەڵە نەریتی جلوبەرگی جەزائیر زیندوو دەکاتەوە

لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی هونەری داهێنەرەوە کە لەسەر بنەمای دووبارەبەکاەهێنانووەی پلاستیک و دروستکردنی بووکەڵەی نەریتی دامەزراوە، مریەم زیاد کەرەستەی سادە و کۆنی گۆڕیوە بۆ بناغەی زیندوو کە هەمەچەشنی و دەوڵەمەندی مۆدەی جەزائیر بەرجەستە دەکات.

ڕابیعە خورەیس

 

جەزائیر – لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی میراسی جەزائیر لە دەستدرێژی سەردەمی، هونەرمەند مریەم زیاد هەڵیبژارد بووکەڵەی نەریتی لە کەرەستەی دووبارەبوکارهاتوو کراو دروست بکات، ماڵەکەی گۆڕی بۆ مۆزەخانەیەکی بچووک کە مۆدەی ڕەسەنی جەزائیری پیشان دەدات.

 

لە سەردەمێکدا کە شەپۆلەکانی سەردەمی خێراتر دەبن و هەڕەشە لە گرتنەوەی سیماکانی میراس دەکەن، هونەرمەندی جەزائیری مریەم مەولود زیاد هەڵیبژارد لە دیوی بەرامبەردا بوەستێت، هەڵگری پڕۆژەیەکی هونەری و مرۆیی بوو کە شکۆمەندی مۆدەی نەریتی جەزائیری دەگەڕێنێتەوە بە دروستکردنی بووکەڵەی ناوازە لە کەرەستەی دووبارەبەکارهێنراو.

 

لەبری بووکەڵەیەکی هاوردەکراو کە تایبەتمەندی یەکسانیان هەیە، مریەم زیاد نموونویەک پێشکەش دەکات کە ڕۆحی شوێنەکە دەگرێت و چیرۆکی ژنانی جەزائیر بە درێژایی تەمەنەکان دەگێڕێتەوە.

 

”خانوویەک کە گۆڕدرا بۆ مۆزەخانەیەکی بچووک”

لە ماڵە بێگەردەکەیدا لە ناوچەی کوبا لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، هونەر و مێژوو لە دیمەنێکدا تێکەڵ دەبن کە لە یەکەم ساتەوەختەوە سەرسامت دەکات، ئەو ژوورەی کە سەردەمانێک شوێنی خێزانێکی سادە بووە، گۆڕاوە بۆ مۆزەخانەیەکی ماڵەوە کە دەیان بووکەڵەی تێدایە و جل و بەرگی نەریتی وەک حايك، قندورە، قفطان، كاراكو، برنوسو سیمبولەکانی تری ناسنامەی جەزائیرییان لەبەردایە.

 

هەموو گۆشەیەکی ئەم ماڵە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە، ڕەنگەکان و قوماشەکان و زێڕینگەرییەکان و تەنانەت شێوازی نمایشکردنی بووکەڵەکان هەموویان باس لە سۆزێکی قووڵ و خواستێکی دڵسۆز دەکەن بۆ پاراستنی یادەوەری باو لە کاڵبوونەوە.

 

هەرچەندە مەریەم زیاد دەرچووی خوێندنی یاسایە و ساڵانێک لە خوێندنی سەرەتایی کاری کردووە، بەڵام خولیای ڕاستەقینەی هەمیشە پەیوەست بووە بە بووکەڵەوە، وتی: لە بچووکییەوە زۆرم خۆشدەویست بە دەستی خۆم بووکەڵە دروست بکەم، خەونم بە مۆزەخانەیەکی بچووکەوە دەبینی کە ژیانی سەردەمی عوسمانییەکان بە هەموو وردەکارییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیەوە بەرجەستە بکات، بە تێپەڕبوونی کات ئەم خولیایە گۆڕا بۆ پیشەیەکی ڕاستەقینە، هەرچەندە ڕۆیشتنی لە وانەوتنەوە کۆتایی ڕێگایەکی پیشەیی نەبوو، بەڵکو سەرەتای ڕێگایەکی تر بوو، ڕێگایەکی نزیکتر لە دڵیەوە.

 

”هونەری قەراقۆز: یادەوەرییەکی شانۆیی زیندوو بووەوە”

دروستکردنی بوکەڵە تەنها بە پیشەیەکی هونەری نازانرێت، بەڵکو بە بەشێکی دانەبڕاو لە میراسی جەزائیر و داب و نەریتی میراسی، بۆیە ئەم بەرهەمانە لەلایەن پیشەگەرەکانی شانۆی بوکەڵەوە یان ئەوەی لە ناوخۆدا بە "هونەری بوکەڵە" و "بوکەڵەی قەراقۆز" ناسراوە، سەرنجێکی بەرچاویان پێدەدرێت، ئەم شێوازە هونەرییە لە سەردەمی عوسمانیدا هاتە ناو جەزائیر و لەوێدا ڕەگی داکوتا، پاشان بە تێپەڕبوونی کات پەرەی سەند بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، بە تایبەت لە سەردەمی داگیرکاریی فەرەنسادا، کاریگەرییەکەی گەیشتە ئاستێک کە دەسەڵاتدارانی داگیرکاری نمایشەکانی بە جۆرێک لە هاندانی ناڕاستەوخۆ بۆ شۆڕش دەزانی و بە هەموو شێوەیەک شەڕیان لەگەڵدا کرد، لە ترسی پەیامە سیمبولیەکانی و توانای کاریگەریکردنی لەسەر هۆشیاری گشتی.

 

ئەمڕۆ بووکەڵەکانی مەریەم زیاد ڕێگەی خۆیان بۆ پیشەگەرەکانی شانۆ و هونەرمەندان و ئارەزومەندانی میراس و تەنانەت ئەو گەشتیارانە دەدۆزنەوە کە بەدوای یادگاریدا دەگەڕێن کە ڕۆحی ڕاستەقینەی جەزائیر بگرێتەوە، هەروەها ئەم بووکەڵانە گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە بۆ خۆیان ڕادەکێشن، چونکە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی جلوبەرگ و زێڕینگەریی و ئیکسسواراتەکانی ژنانی جەزائیر دەکەن، سەردانێک بۆ مۆزەخانە بچووکەکەی نزیکەی ٣٠ بووکەڵە دەردەکەوێت کە چەندین جل و بەرگی نەریتی و ڕازاندنەوەیان لەبەردایە، وەکو حايك، قندورە، قفطان، كاراكو، برنوس.

 

ئەوەی پڕۆژەکەی جیا دەکاتەوە تەنها لایەنی میراسی نییە، بەڵکو ڕەهەندی ژینگەییشە، ئەو کەرەستە سادەکان بەکاردەهێنێت کە لە هەموو ماڵێکدا دەبینرێن، وەک شووشەی پلاستیکی، کورک، کوپ، قوماشی کۆن و پاشماوەی قوماشی فڕێدراو، هەروەها جل و بەرگی کۆن دەگۆڕم بۆ کەرەستەی خاو کە بەکاری دەهێنم بۆ پۆشینی بووکەڵەکان، ڕەنگە ئەمەش بەهۆی پەروەردەکردنمەوە بێت لە خێزانێکدا کە بەها بە پیشە دەستییە نەریتییەکان دەدەن، دایکم پسپۆڕی کاری دەستی بووە.

 

مریەم زیاد لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانی یۆڕی کۆمەڵایەتیدا داواکاری لە کڕیارەکانی وەردەگرێت، لە جەزائیرییەکانی نیشتەجێی ناوخۆی وڵات و ڕەوەندەکانی دەرەوەی وڵات و تەنانەت لە خۆشەویستانی میراس لە وڵاتانی دیکەوە، سەرەڕای گەشەسەندنی سەرکەوتنەکانی، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری پەیوەست بە نەبوونی پشتیوانی و سەختی مارکێتینگ دەبێتەوە، خەونیش بە بەدەستهێنانی دوکانێکی بچووکەوە دەبینێت کە کارەکانی ئاسانتر بکات و شوێنک بە پڕۆژەکەی بدات کە لەگەڵیدا بگونجێت.