وەشانی سەردەمی لە سیستەمی چینایەتی: دۆسیەی ئێپستین

باندی ئێپستین درێژکراوەی سەردەمی و ڕاوچی کۆن و بەرجەستەکردنی ڕاستەقینەی سیستەمی چینایەتیە، لە کاتێکدا ئێپستین نوێنەرایەتی لوتکەی ئەم ڕێبازە لەسەر بنەمای چینایەتی دەکات، هەر پیاوێک ژن بقۆزێتەوە یان ئازاری بدات، شتێکی لە ئێپستین لەناو خۆیدا هەڵدەگرتووە.

ڕۆژبین پێلین

ناوەندی هەواڵ- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ تا ئەمڕۆ، دیمەنی سیاسی بە خێراییەکی بێ وێنە وروژێنرا، کارنامەی جیهانی و ناوخۆییەکان ڕووداوی شۆککەریان تێدابووە، دوو مانگی سەرەتای ساڵ، بابەتی گرینگی وەک ڕفاندنی مادورۆ، مانۆڕەکانی شەڕی ناوخۆی سووریا، شەڕی پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ ئێران، لوتکەی داڤۆس و میونشن و ئاشکراکردنی دەوری دۆسیەکانی ئێپستین زاڵ بوو.

 

کۆنگرەی ئاسایشی میونگ ئەمساڵ گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە وەک لوتکەی داڤۆس، کۆبوونەوەی میونگ شایەتحاڵی دانپێدانان بوو کە سیستەمی سەرمایەداری بە قۆناغێکی داڕماندا تێدەپەڕێت، هەروەها سیستمی سەرمایەداریی جیهانی چووەتە ناو ڕێگایەکی وێرانکەر، تا ئێستاش هێزە دەرەکییەکان بوون کە خەریکی دەربڕینی ناپایەداربوونی ئەم سیستەمە بوون، بەڵام ئێستا تەنانەت ئەو هێزانەی کە لە ناوەڕۆک و عەقڵی سیستەمەکە پێکدەهێنن، دەستیان کردووە بە دەربڕینی ئەمە.

 

داننان بەو نادڵنیاییە باوەی لە جیهانەکەماندایە، زۆر گرنگە و ئەو تەوەرە هاوبەشانەی کە لە وتارەکانی بەرپرسانی حکومەتن و بەشداری کۆبوونەوەی میونگیان کردبوو سەریان هەڵدا، لە دەوری ئەم تەوەرانە بوو، ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە ڕێکخستنی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێساکان، لە شێوازی ڕەسەنی خۆیدا بوونی نەماوە، هەروەها جیهان سەردەمێکی کێبڕکێی دوژمنکارانە و پەیوەندییە گرژەکانی دەسەڵات بەخۆیەوە دەبینێت.

 

"سیستەمی سەرمایەداری و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان"

سیستەمی سەرمایەداری تەنها پارچە پارچە نەبووە، بەڵکو بە تەواوی داڕماوە، ڕێکخستنی جیهانی لەناوچووە، ئاژاوەگێڕی جێگەی گرتووەتەوە، گەلانی ڕۆژئاوا ئەم وێرانکارییە دەناسن و هەوڵی دواخستنی دەدەن.

 

بەڵام هەندێک زلهێز لە ناوچەکانی تری جیهان تا ڕادەیەکی زۆر بێ ئاگان لەم داڕمانە، بەبێ ئەوەی بزانن کە ڕۆیشتن بە ئاراستەیەکی هەڵەدا لە ژێر وێرانەکانی ئەم سیستەمە نێودەوڵەتییە داڕماوەدا دەیانگرێتەوە، مامەڵە دەکەن.

 

ڕۆژئاوا ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەمریکا دەربڕی، زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لە پەیامەکانیاندا جەختیان لەسەر بنەمای "ئەوروپایەکی بەهێز و سەربەخۆ" کردووەتەوە، پارێزگاری ئەمریکایان ڕەتکردووەتەوە و داوا دەکەن ئەمریکا وەک هاوبەشێکی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، شەڕی ئەم دواییەی ئۆکرانیا و ڕووسیا کە لەلایەن ئەمریکاوە هاندرا، نەک هەر ڕووسیای لاواز کرد، بەڵکو سیاسەتە ستراتیژییەکانی سەربەخۆیی تێکدا کە ساڵانێکە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پابەندن پێیەوە.

 

ئەمریکا هەوڵ دەدات یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا بکێشێتە ناو شەڕێکەوە، هەرچەندە ڕووسیا ناوبەناو ئاماژە بەم مانۆڕە دەکات، بەڵام وردە وردە ڕۆژئاوا دەکێشرێتە ناویەوە، بودجەی بەرگری و چاکسازی ئەوروپا ڕەنگدانەوەی ئەم ڕاستییە، مەترسییەکانی شەڕی تێکەڵاو، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و هەواڵگری، هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، بەکارهێنانی بێکۆنتڕۆڵی زیرەکی دەستکرد، چەقبەستوویی ئابووری، سەرهەڵدانی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا، زیادەڕەوی لە دەسەڵاتخوازی، هەژاری و نایەکسانی لە کارنامەی سەرەکیدا دەمێنێتەوە.

 

لە جیهانی فرە جەمسەری ئێمەدا کە تادێت فرە جەمسەری دەبێت، زلهێزەکان شەڕی توند دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی کایەی کاریگەرییەکانیان، پاراستنی مافی گەلان بۆ ئاشتی و ئاسایش و تەندروستی و پەروەردە هەرگیز لە پێشینەی کارەکانی زلهێزە باڵادەستەکان نەبووە، ئەم زلهێزانە بێباکان لە پرسی ژینگەیی و ماف و ئازادیەکان، تاکە کارنامەیان "قازانجی پیرۆز"ە و پاراستن و یەکەمایەتیدان بەم قازانجانە ئامانجی سەرەکییانە، سەبارەت بە ئێمەی خەڵک و ژن، لە نێو ئەو قەیرانانەدا دەژین کە بە هۆی ئەو زلهێزە دیسپۆتیستانەوە دروستیان کردووە.

 

"شەڕی کورد: سیاسەتی دابەشبوون و حوکمڕانی"

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرجار بە دڵی سیاسەتی جیهانی پێناسە دەکرێت، لە ماوەی مانگی شوباتدا شایەتی پێشهاتە بەرچاوەکانی بەخۆیەوە بینی، کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەو پێشهاتانە بوو و ڕووداوی مێژوویی بەخۆیەوە بینی، هێرشەکانی سەر گەڕەکی کوردنشینی حەلەب لە ٥ی کانوومی دووەم بە خێرایی لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوبووەوە.

 

ئەم هێرشانە کە کاریگەرییەکی قووڵی هەبوو، گەلی کورد و هاوپەیمانەکانمانی لە سەرانسەری جیهاندا کۆکردەوە، زۆر شت لەسەر شەڕی سووریا نووسراوە و باسی لێوە کراوە، بەداخەوە پەیوەندی ترامپ لەگەڵ کاندیدی پەسەندکراوی خۆی، جۆلانی، نەبووەتە هۆی پێشکەوتنی ئەرێنی بۆ ژنان و خەڵک، ڕژێمی سەلەفی-جیهادی هەتەشە لە سووریادا چەسپاوە.

 

ئاشتەوایی نێوان عێراق و سووریا ڕوویداوە، وەک چۆن تاڵیبان چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست، لە سووریاش پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی دەستکرد دروست بووە، بەم شێوەیە نموونەیەکی دەستکردی ئیسلامی وەرگیراوە، بە ڕەزامەندی زلهێزە باڵادەستەکان، هەتەشە بە ڕوونی خۆی بۆ شەڕە قێزەونەکان لە ناوچەکەدا ئامادە دەکات.

 

لە ڕاستیدا، لە میانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕیاز بەڕێوەچوو، تیشکیان لەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزی پێشمەرگە کە لە شەڕی داعشدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەپێچەوانەوە ڕۆڵی سووریا و عێراق لە هاوپەیمانییەکەدا پێناسەکرایەوە و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر کورد، کورد جارێکی دیکە بووەوە بە قوربانی سیاسەتی جیۆپۆلەتیکی قێزەون، بەڵام خۆشبەختانە لە سایەی دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەبێت میتۆدێکی دیموکراتیک بۆ بەرخۆدان بدۆزنەوە، گەلی کورد بە شێوەیەکی کاریگەر خەباتی خۆی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی لە هەموو شوێنێک بەڕێوەبردووە.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندووە، ئەو شەڕەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەتەشە بەڕێوەی بردووە، شەڕی دابەشبوون و حوکمڕانییە، عەقڵیەتی کلاسیکی بەریتانی دژە کورد، جارێکی دیکە بێبەزەییانە بەکارهێنراوە و زلهێزەکانی ڕۆژئاوا، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک گۆڕەپانێک بۆ بەرژەوەندییەکانیان بەکاردەهێنن، هەوڵدەدەن بەپێی ئایدۆلۆژیایەکی دەستکردی سەلەفی، ناوچەکە لە قاڵب بدەنەوە، هەروەها نزیکبوونەوەی هەتەشە و تاڵیبان بە ئایدۆلۆژیای دژە ژن و دژە مافەوە، توانای ئەوەی هەیە ناوچەکە بۆ چەند سەدەیەک دواوە بخات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕاستی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئێستا ڕاستی جۆلانیان هێناوەتە ناوچەکە، دامەزراندنی پێکهاتەی دەوڵەتی جیهادی توندڕەو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەترسییەکی گەورە بۆ داهاتووی هەموو مرۆڤایەتی و جیهان دروست دەکات.

 

"سیستەمی ڕزگاریخوازی فێمینیست و خەباتی ژنان"

مەترسییەکان تادێت زیاتر دەبن، بەتایبەت بۆ ژنان، سیستەمی ڕزگاریخوازی فێمینیست لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بەرجەستە بووە و ئامانجی ڕوونیش چەسپاندنی سیستەمێکی پیاوسالاری دڕندەیە لەبری سیستەمێکی فێمینیست، بەکورتی پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکردووە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کورد دەبێت و لە بەرگرییەکانیدا ڕێبەر پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەمڕۆ چی ڕوودەدات لە کاتی هەڵسەنگاندنی عەقڵییەتی سەرمایەداریدا.

 

کۆمپانیاکان زاڵن بەسەر جیهاندا، جیهان بە سیستەمێک بەڕێوەدەبرێت کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی کۆمەڵێک کۆمپانیا دامەزراوە، پێشتر بەرژەوەندی دەوڵەتە نەتەوەییەکان زاڵ بوو، بەڵام ئێستا، بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیا جیهانییەکان زاڵن، ئایا ئەم ڕێبازە سەرکەوتوو دەبێت؟ وەڵامەکەی لە خەباتی گەلدایە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێبەر ڕێبازێکی خستەڕوو کە بەرپەرچدانەوەی ئەم عەقڵیەتە تاوانکارییە دەداتەوە، ئەویش کۆمەڵگەی پیکەوەی و خەباتە، ئەوەی ئەمڕۆ شاهیدی دەبین، لە بنەڕەتدا، ململانێیەکی نوێبووەوەیە لە نێوان ئەم دوو ڕێبازەدا.

 

"وەشانە سەردەمیەکانی سیستەمی کوشتنی چینایەتی"

لە نێوان ئەم کەشوهەوای سیاسی پشێو و ناجێگیرەدا، شاهیدی پێشهاتە بەرچاوەکانیش بووین سەبارەت بە مافەکانی ژنان، لە ئەفغانستان، تاڵیبان یاسایەکی نوێی دەرکرد کە ڕێگە بە توندوتیژی دژی ژنان دەدات بە مەرجێک هیچ ئێسکێک نەشکێت.

 

هەواڵی بەردبارانکردنی ژنان لە سودان و دۆسیەی جێفری ئێپستین کە چەند ڕۆژێکە هەموو جیهان و بە تایبەتی ژنان بە شۆکەوە بەدوایدا دەگەڕێن، هەردووکیان بیرهێنانەوەی توندی سیستەمی پیاوسالاری باڵادەستن.

 

ئەو دڕندەییەی کە کۆمەڵێک لە نێچیر بە قۆستنەوەی جەستەی ژن و منداڵان ئەنجامی دەدەن، ڕووخساری دڕندەی پیاوسالاری ئاشکرا کردووە، جێفری ئێپستین و هاوکارەکانی، هاوتای سەردەمی لەگەڵ ڕاوچی دێرین، بەرجەستەیەکی زیندووی سیستەمی چینایەتین، ساڵانێکە سیستەمەکە ئاگاداری ئەمە بووە و لە کاتێکدا ئەستەمە لە پاڵنەرەکانی سیستەمی باڵادەست لە بڵاوکردنەوەی دۆسیەکانی ئێپستین تێبگەین، بە تایبەت لەم کاتەدا، پێمان وایە کات ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات، ئەم نموونە ترسناکە کە ویژدانی مرۆڤ دەوروژینێت، دەبوو بخرێتە ژێر پرسیارەوە و لە ساتەوەختی ئاشکرابوونیەوە هەموو تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام بەداخەوە وەڵامدانەوەی ئەم دۆخە کە مرۆڤایەتی نابێت قبوڵی بکات و نە ڕادەستی بێت، بە تەواوی ناتەواو بووە.

 

"دەبێت بە پرسیارکردن لەم سیستەمە دڕندەیە دەست پێبکەین"

ئەگەر پێشێلکردنی قووڵی مافەکان و سەرکوتکردنی ئیرادەی ئازاد و بەکارهێنانی کار نەبوایە کە لەلایەن سیستەمی پیاوسالاری و مرۆڤایەتی و ژنانەوە بە تایبەتی ئەنجام دەدرا، لە دوای ئاشکراکردنەکانی دۆسیەکانی ئێپستین، توڕەیی سەریهەڵدەدا، ئەم کەیسە تەنها دەنگۆیەکی ناوازە تێپەڕنییە، بەڵکو پەیوەندییە تێکەڵاوەکانی نێوان سەرمایە و تۆڕەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری، کایەی یاسایی گۆڕیوە بۆ دۆمەینێکی پیاوسالاری.

 

بەڕوونی ئەم تۆڕە دەسەڵاتانەی پیاوان زاڵن، تاوانباران دەپارێزن و دەنگی زیانبەرکەوتووەکان کەم دەکەنەوە و دواجار بێدەنگی دەکەن، بەڵێ، توندوتیژی لە هەموو سیستەمە پیاوسالارییەکاندا دیاردەیەکی بناغەییە، ئەمڕۆ بە وێناکردنی دۆسیەکانی جێفری ئێپستین وەک تەنها حاڵەتێکی بەکارهێنانی سێکسی منداڵان، ڕێبازێکی ناتەواوو، ئەمە ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، هەروەها ناتوانرێت تەنها وەک دەنگۆیەک ڕەت بکرێتەوە.

 

ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، مەترسی داپۆشینی ئەم پەیوەندییە پیاوسالاری و دەسەڵاتە هەیە کە ڕیگە بەم دڕندەییانە دەدات، وەک ژن دەبێ دەست بکەین بە پرسیارکردن لەو سیستەمەی کە ڕێگە بە دڕندەیییەکی لەم شێوەیە دەدات، چونکە دۆسیەی جێفری ئێپستین، ئەو ڕاستیە مێژووییەی کە ئێمە پێی دەڵێین هەرەمەکی، ڕێک ئەوەیە کە تۆڕی تاوانکاری ئێپستین نموونەی بۆ هێنایەوە، ئێمە نموونەی ئەو خراپەکارییە دەبینین و ئەزموون دەکەین کە لە ئەنجامی یەکگرتنی سەرمایە و دەسەڵات لەناو سیستەمی پیاوسالاریدا، سات بە سات، لە سەرانسەری جیهاندا سەرهەڵدەدات، ئەگەر ئێمە بژین و هەناسە بدەین بەبێ ئامانجگرتن و گۆڕینی سیستەمی پیاوسالاری کە ئەم هەڕەمەکییە کارا دەکات، لەگەڵ هەموو ئاشکراکردنێک ببێتە بابەتی دیالۆگ، بەڵام خودی سیستەمەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

 

"دوورگەی تاوانەکانی ئێپستین خودی سیستەمی سەرمایەدارییە"

دوای ئەوەی دۆسیەکانی ئێپستین ئاشکرا بوون، چەندین جار ڕووبەڕووی ڕوونکردنەوە بووین کە ڕووداوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ "منداڵفرۆشی" و ئەمەش نموونەیەکی ناوازە نییە بۆ باڵادەستی پیاو لەناو ئەم سیستەمەدا، تاوانەکانی ئێپستین ڕەگ و ڕیشەی لە خودی سیستەمی سەرمایەداریدا هەیە، ئەوەی ئێپستین بەدەستی هێنا، فراوانکردن و سیستماتیککردنی جیهانی خەیاڵی پیاوسالاری چەوت و باڵادەستەکان بوو لە چوارچێوەی ژینگەیەکی داخراودا، ئایا ئەو حاڵەتانەی دەستدرێژی و دەستدرێژیکردنە سەر کە لەناو مەزهەب و پێکهاتە ئایینییەکان لە تورکیا پەرەدەسەنن، کەمتر راستەقینەییە؟ ئەی تەنها چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دامەزراوەی ئەنسار ٤٥ منداڵ تووشی ئازار نەبوون؟ دەکرا ئەم نموونانە چەند هێندە بکرێن، بوونی سیستەمی پیاوسالاری و پێکهاتەکەی و عەقڵیەتی هەموو ئەم پێکهاتە دڕندە و مرۆڤکوژانە بەرهەم دەهێنن و پەروەردەی دەکەن، بۆیە ئێمە وەک ژن دەتوانین بە شەڕکردن بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر و ڕادیکاڵتر بوون و ناسنامەی خۆمان بپارێزین، ئەگەر بە تێکۆشانێکی بە درێژایی کاتژمێر و ڕێکخراو ڕووبەڕووی ئەم سیستەمە چینایەتییە بکوژە نەبینەوە، لە بوون بە زیانبەرکەوتوو ڕزگارمان نابێت.

 

ئەم دەستدرێژکار-بکوژە کە بە ئاسانی دەتوانێت هەر ماسکێک لەبەر بکات، لە هەموو شوێنێک بە شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، جێفری ئێپستین کۆی کولتووری چینایەتییە، لە کاتێکدا ئەو ئێپستین بوو،بەڵام لە بنچینەدا هەموو پیاوێک ژن دەقۆزێتەوە و جیاکاری دەکات و ئازاری دەدات، شتێکی لە ئێپستین لەناو خۆیدا هەڵدەگرێت، ژنان پێویستیان بە ژیان و کارکردن و ڕێکخستن و پەرەپێدانی بەرگرییەکانی خۆیان هەیە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەم هۆشیارییە و لە هەمووی گرنگتر دەبێت پێگەی یاسایی خۆیان مسۆگەر بکەن.

 

پێویستە مافی ژنان و یاساکانی و ئازادییەکانیان بکەینە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیان، بەکورتی دەبێ لە هەموو شوێنێکدا بە توندیتر شێوە بانگەشە بۆ پێگەی ژن بکەین، ئێمە وەک بزووتنەوەکانی ژنان دەبێ پیویستی بدەین بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە ماف و ئازادییەکانی ژنانی تێدا بناسرێت، نەک نکۆڵی لێ بکرێت یان پشتگوێ بخرێت لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا، پرسی پێگەی ژنان دەبێ وەک بابەتێک بمێنێتەوە کە ڕێکخراوەکانی ژنان هەرگیز نابێ بۆ ساتێکیش چاوی لێ لابدەن، لە نێو گێژاو و ململانێ جیهانییەکاندا.