١٥ی شوبات... ئەو ڕۆژەی هەوڵیان دا ڕێبەرێک بێدەنگ بکەن بەڵام گەلان بەئاگا هاتنەوە

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا نەک هەر کەسایەتییەکی سیاسی دەستگیرکرا، بەڵکو ئیرادەی تەواوی نەتەوەیەک کرایە ئامانج، هەولیاندا ڕێبەرێک بێدەنگ بکەن، بەڵام گەلان بەئاگا هاتنەوە.

لاڤە کوردە

 

ناوەندی هەواڵ-١٥ی شوباتی ١٩٩٩، یلان دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پلانێکی نێودەوڵەتی بوو، کە لەلایەن پایتەختەکان و دەزگاکانی هەواڵگرییەوە ڕێکخرابوو، کە بەرژەوەندیی زلهێزەکان تێیدا یەکی گرتەوە، هەموویان بە یەک ئامانجەوە، ئەویش بێدەنگکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و داخستنی دەرگای ئازادی بۆ کورد بوو.

 

بەڵام ئەوەی لای ئەوان کۆتایی بوو، سەرەتایەکی نوێ بوو بۆ گەلی کورد، پیلانەکە لە پایتەختەکانەوە دەستیپێکرد، بەڵام بەرخۆدانەکە لە دڵەکانەوە دەستیپێکرد. لە دیمەشقەوە تا مۆسکۆ، لە ئەسیناوە تا نایرۆبی، ئەو هێزانەی هەوڵی کۆتاییهێنان بە دۆزی کوردیان دەدا، کۆکرانەوە.

 

لەو کاتەی کە پێیان وابوو سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، لاپەڕەیەکی نوێی بەرخۆدان دەستیپێکرد.

 

ئەوان هەوڵیان دەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیر بکەن، بەڵام ڕێبەر زیندانەکەی گۆڕی بۆ خوێندنگە،

دەیانویست بێدەنگی بکەن، بەڵام بێدەنگی کردە فەلسەفە، دەیانویست ئیرادەی ئەو بشکێنن، بەڵام ئەو گۆشەگیری گۆڕی بۆ هێز.

 

بەرخۆدان لەناو زیندان... بەهێزتر لە دیوارەکانی زیندان

ڕێبەری گەلی کورد لە ساتەوەختی دەستگیرکردنیەوە، لە گۆشەگیرییەکی تونددا دانرا، لە ژێر بارودۆخێکدا کە هیچ مرۆڤێک بەرگەی نەگرت، بەڵام لەبری ئەوەی بشکێت دەستی کرد بە نووسین، دەستی کرد بە لێکدانەوەی مێژووم دەستی کرد بە پێشنیارکردنی پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ئازادی، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

لە ژوورێکی تەنگ و تەسکی زینداندا، ئەمانەی خوارەوە لەدایک بوون:

- فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک

- پڕۆژەی خۆبەڕێوەبردن

- دیدگایەک بۆ ئازادی ژن

- ڕەخنە لە دەوڵەت-نەتەوە

-چەمکی کۆمەڵگەیەکی ئازاد

ئەم بیرانە لە زیندانەوە سەریان هەڵدا و بە شاخ و شار و گوند و دڵی ملیۆنان کەسدا بڵاوبوونەوە.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو زیندانەوە ئەم داوایانەی کرد:

- ئاگربەست

- کشانەوەی چەکداریی

- دەستپێکی پرۆسەیەکی سیاسی

-چارەسەرێکی هەمەلایەنەی دیموکراتیک

 

ئەوە هەنگاوێکی مێژوویی بوو، هەنگاوێک کە هیچ ڕێبەرێک لە هەلومەرجێکی هاوشێوەی گۆشەگیریدا نەیگرتبوو، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو دەسکەوتانەی کە کورد هەیەتی و سەرەڕای پابەندبوونی قەندیل بە هەموو مەرجەکانی ئاگربەستەوە، تورکیا هیچ نیازێکی ڕاستەقینەی بۆ ئاشتی نیشان نەدا، پرۆسەی ئاشتی بە فەرمی نەڕووخاوە، بەڵام ڕووداوەکانی ئێستا ئاماژەن بۆ ئەوەی هیچ خواستێک بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی نییە، تورکیا پرۆسەکەی بە بێ چارەسەری جێهێشت و وەکو هێرشبەر بەکاری هێنا، لە هەمانکاتدا بەردەوام بوو لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سووریا و عێراق.

 

کاریگەری ١٥ی شوبات لەسەر ژنانی کورد

ئەستەمە باسی ١٥ی شوبات بکرێت بەبێ ئەوەی باسی ژنان بکرێت، ژنانی کورد یەکەم کەس بوون کە تێگەیشتن کە دەستگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تاکێک نەبووە بە ئامانج، بەڵکو بیری ڕزگاری ژن وەک پێشمەرجێک بۆ ڕزگاری کۆمەڵگە، لەو ڕۆژەوە ژنانی کورد لە پەراوێزەوە بەرەو پێشەوە هەنگاویان ناوە.

 

لەو ڕۆژەوە بەدواوە ژنانی کورد لە پەراوێزەوە بەرەو پێشەوە ڕۆیشتن، یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"یان دامەزراند

لە کۆبانی سەرکردایەتی بەرخۆدانیان کرد، لە شنگال چەکیان هەڵگرت، بەشدارییان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا کردووە، دامەزراوەی سەربەخۆیان دروست کرد، بوون بە سیمبولی جیهانی ئازاد، ژنانی کورد چیتر "ژێردەست" نەبوون، بەڵکو سەرکردە و بڕیاردەر و دەنگێکی سیاسی بوون کە نەدەکرا پشتگوێ بخرێن، کاریگەرییان لەسەر ژنان لەسەر ئاستی جیهان، لە کوردستانەوە تا هەموو شوێنێک. بیری ڕێبەر سەبارەت بە ئازادی ژن لە سنوورەکانی کوردستاندا قەتیس نەما.

 

لە ئاستی جیهانیدا بڵاوبووەوە چونکە ژنان لە هەموو شوێنێکدا تێیدا دەبینرێن، بووە ڕەخنەیەکی ڕیشەیی لە دەسەڵاتی پیاوسالاری، دیدگایەک بۆ یەکسانی ڕاستەقینە، بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی جەستە و دەروون، مۆدێلێکی بەرخۆدان نەک تەنها لەسەر بنەمای هێز بەڵکو لەسەر بنەمای هۆشیاریش.

 

ئەمڕۆ بیرو فەلسەفەی لە زانکۆکان دەخوێندرێنەوە، بزووتنەوە فێمینیستە جیهانییەکان باسیان دەکەن و ئیلهامبەخشن بۆ ژنان لە ئەمریکای لاتینەوە بۆ ئەوروپا، و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئاسیا، کاریگەرییەکەی گۆڕاوە بۆ بزووتنەوەیەکی فێمینیستی جیهانی کە سنوور و زمان و جیاوازییەکان تێدەپەڕێنێت.

 

 ١٥ی شوبات ئەو ڕۆژەی هەوڵیاندا ڕێبەرێک بێدەنگ بکەن بەڵام گەلان بەئاگا هاتن، هەموو ئەوانەی پێیان وایە ئازادی مافێکە نەدراوە بەڵکو دەستی بەسەردا گیراوە، ١٥ی شوبات ڕۆژی دەستگیرکردن نییە، ڕۆژی هۆشیارییە، ڕۆژێک لە بەرخۆدانە، ڕۆژێک کە ڕێبەرێک لە زیندان بوو بە بیرۆکەیەک کە ناتوانرێت زیندانی بکرێت، ڕۆژێک کە ژنان لە قوربانییەوە گۆڕا بۆ پێشەنگ، ڕۆژێک کە جیهان تێگەیشت کە ئازادی زیندانی ناکرێت، شکست بە گەلان ناهێندرێت، هیچ پیلانێک سەرناگرێت و هیچ بیرۆکەیەک ناکوژێتەوە و هیچ گەلێک ناشکێت.