ژنێکی فەڵەستینی کە جەستەی بەهۆی شێرپەنجەوە وێران بووە چاوەڕێی ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەکات
ئیسلام عەرفات لە چادرێکدا لە غەززە دەژی، دوای ئەوەی شێرپەنجە توانای ڕۆیشتن و دانیشتنی نەهێشت، لە نێوان ئەو ئازارەی کە جەستەی وێران دەکات و ڕەوانەکردنی پزیشکی کە هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون پێشکەش ناکات، چاوەڕێی دەرفەتی دەستڕاگەیشتن بە چارەسەر دەکات.
نەغەم کەراجە
فەڵەستین ـ ئیسلام عەرفات، کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، نەیدەزانی ئەو ئازارەی بۆ چەند مانگێک یاوەری بوو تەنها تێپەڕێکی تەندروستیی کاتی نەبوو، بەڵکو شێرپەنجەیە کە لە جەستەیدا شاردرابووەوە، ئەو ژنە ئاوارەیەی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی شاری غەززەیە لە فەڵەستین، لە سەرەتادا وای دەزانی دەناڵێنێت بە دەست "درزێکەوە"، پێش ئەوەی پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی شیفا ئاشکرای بکەن کە گرێیەکی گەورەیە و نەخۆشییەکەیان بە شێرپەنجەیەک دەستنیشان کرد، کە بە پێی گێڕانەوەی خۆی، بۆتە ھۆی بڵاوبوونەوەی لە کۆڵۆن، ڕێکە، جگەر، سییەکان و گرێکان لە ناوچەی حەوزدا.
ئەمڕۆ، ئیسلام عەرفات لەناو چادرێکدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەژی، پاش ئەوەی توانای ڕۆیشتن و دانیشتنی بە شێوەیەکی ئاسایی لەدەستداوە، گواستنەوەیەکی پزیشکیی ھەیە بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی کەرەتەکە، بەڵام ھێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات بتوانێت غەززە بەجێبهێڵێت و بگاتە ئەو چاودێرییەی کە پێویستی پێیەتی.
ڕوونیکردەوە، کە پزیشکەکان پێیان وتووە نەخۆشییەکە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە لە جەستەیدا لە ماوەی لانیکەم دوو ساڵی رابردوودا، بێ ئەوەی لەو ماوەیەدا بە نەخۆشییەکەی بزانێت، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگدا، وەک ئاوارەیەک لە قوتابخانەیەکدا دەژی کە کرابووەوە بە ناوەندی پەناگەیی لە باکووری کەرتی غەززە پێش ئەوەی قوتابخانەکە بکەوێتە بەر گەمارۆ و بۆردوومان.
ئەو ساتانە دەگێڕێتەوە وەک یەکێک لە قورسترین ئەزموونەکانی ژیانی، وتی: ئەو ماددە تەقەمەنیانەی فڕۆکەکانی ھێزە ئیسرائیلییەکان فڕێیدایە سەر ناوەندی پەناگەیی کە تێیدا ئاوارە بوو بوون بووە ھۆی خنکانی ئاوارەکان، هەروەها فیشەک و ماددەیان ئاراستە کردین کە بوونە ھۆی خنکاندمان، نەمتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی ھەناسە بدەم، ھەمووان دەڕشانەور، لە کاتێکدا من لە بدەست خنکاندنەوە دەمناڵاند.
لە نێوان ڕزگاربوواندا ئەندامانی خێزانەکەی ھەبوون، لە کاتێکدا کەسانی تر گیانیان لەدەستدا، لە سەرەتادا، پێشبینی نەکرد کە شێرپەنجە بێت، وای دەزانی کێشەیەکی تەندروستی سادەی ھەیە، پێش ئەوەی نەشتەرگەرییەکە گرێیەکی گەورە ئاشکرا بکات، وتی:پێم وابوو دەناڵێنم بە دەست درزێکەوە، کاتێک چووم بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت کە گرێیەکی گەورە ھەیە لەوێوە نەخۆشییەکە دۆزرایەوە.
بەپێی گێڕانەوەی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی، نەخۆشییەکە لە شوێنێکدا نەمایەوە، بەڵکو درێژ بووەوە بۆ کۆڵۆن، ڕێکە، جگەر، سییەکان و گرێکانی ناوچەی حەوز، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا، ئازار بۆوە بەو شتەی زۆرترین وردەکاریی ڕۆژەکەی دیاری دەکات.
باس دەکات چۆن نەخۆشییەکە وردەکارییە سادەکانی ژیانی لێ سەندەوە وتی: نەخۆشییەکە بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەریی لەسەر دروستکردووم، ناتوانم ڕاوەستم یان دابنیشم، وتەواوی ڕۆژەکەم لەسەر پشت ڕاکشاوم، چیتر ناتوانم بڕۆم یان دابنیشم، ھەموو ئەوەی ھیوای بۆ دەخوازم ئەوەیە وەک خەڵکانی تر دابنیشم، وەک ئەوان بڕۆم، ھەروەھا ناتوانێت پێداویستییە ڕۆژانەکانی بە تەنھا دابین بکات، لەناو چادرەکەدا، پشت بە ئەندامانی خێزانەکەی دەبەستێت بۆ یارمەتیدانی لە جووڵە و چاودێریکردنیدا.
ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگدا
ئازاری ئیسلام عەرفات لەسنووری حاڵەتی تاکەکەسیی خۆیدا ناوەستێت، بەڵکو ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە غەززە، لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە ٢٠٢٣ـەوە، ڕووبەڕووی تێکچوون لە چارەسەر، ئاوارەیی و پاشەکشە لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوونەتەوە، کە ئەوانە هۆکارن کە باری جەستەیی و دەروونیی نەخۆشییەکە قورستر دەکەن.
بۆ ئیسلام عەرفات، ئەم قەیرانە ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر گەشتی چارەسەرکردنی، ئەو چارەسەری کیمیایی لە نەخۆشخانەی شیفا وەردەگرێت، وتی: وەرگرتنی ژەمە دەرمانەکە چەندین کاتژمێر چاوەڕوانی و ڕێکار بە فیڕۆ دەدات، هەروەها ئێمە نەخۆشین، دەبێت بڕێک پشوومان پێبدرێت، بەڵام بەداخەوە بۆ ماوەی سێ یان چوار کاتژمێر چاوەڕێ دەکەین بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی ژەمەکانی دەرمانی کیمیایی، هەندێک جار لە لای زبڵ و خاشاکەکە دادەنیشین چاوەڕێی ئەوە دەکەین بتوانین سەرکەوین و لەسەر جێگایەک دابنیشین بۆ وەرگرتنی ژەمە دەرمانەکە، بارودۆخی چارەسەرکردن زۆر قورسە.
گواستنەوەی پزیشکی ڕێگەکە ناکاتەوە
ئیسلام عەرفات گواستنەوەیەکی پزیشکی بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی کەرەتەکە بەدەستهێنا، بەڵام بوونی گواستنەوەکە بە واتای توانای گەشتکردنی نییە، بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەو نەخۆشانەی کە دۆخەکەیان پێویستی بە چاودێرییەک هەیە کە لە غەززەدا دەستنەکەوێت پێویستیان بە ڕێڕەوی گواستنەوەی پزیشکی هەیە کە ئاماژەدان و ڕەزامەندییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت، تەنها ئاماژەدانی پزیشکی بە واتای دەرچوونی نەخۆشەکە لە کەرەتەکە ناگەیەنێت.
سەختی ئەم ڕێڕەوە لە قەبارەی پێویستی بە گواستنەوەی پزیشکیدا دەردەکەوێت، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، کە زیاتر لە ١٨,٥٠٠ کەس، کە نزیکەی ٤,٠٠٠ منداڵ لەخۆدەگرن، پێویستی بەپەلەیان بە گواستنەوەی پزیشکی هەیە بۆ وەرگرتنی چاودێرییەک کە لە ناو کەرەتەکەدا دەستنەکەوێت.
و لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، بەپێی ئۆچا، ڕایگەیاند کە نزیکەی چوار هەزار نەخۆشی شێرپەنجە لەسەر لیستی چاوەڕوانی هەستیاردا بوون بۆ گواستنەوە، و هەزار و ٢٦٧ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، لە کاتی چاوەڕوانکردنی بەجێهێشتنی کەرەتەکە بۆ بەدەستهێنانی چاودێری پزیشکی بەپەلە.
ئەم ژمارانە ئەوە ناگەیەنن کە هەموو نەخۆشەکان لەسەر لیستی چاوەڕوانی لە گەشتکردن بێبەشن بۆ هەمان هۆکار، بەڵکو بۆ ههر حاڵەتێک ڕێڕەوێکی پزیشکی و ڕێکاری جیاوازی هەیە بەڵام قەبارەی قەیرانی گواستنەوە ئاشکرا دەکات کە ئیسلام عەرفات خۆی تێیدا دەبینێتەوە.
ئیسلام عەرفات لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: داوای لێدەکەم یارمەتیم بدات و توانای گەشتکردنم پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرم، من لە غەززەدا ناتوانم ئەو چارەسەرە بەدەستبهێنم کە پێویستم پێیەتی، دەمەوێت وەک پێویست چارەسەر بکرێم، ئەم ئازارە کۆتایی بێت، ئەم گەمارۆ نادادپەروەرە لەسەر غەززە کۆتایی پێبێت.
لە نێوان نەخۆشییەکدا کە بە تەواوی جەستەیدا بڵاودەبێتەوە، ئازارێک کە هەرگیز لێی دەرناچێت و ڕەوانەکردنی پزیشکی کە نەگۆڕاوە بۆ گەشتی چارەسەرکردن، ئیسلام عەرەفات گیری خواردووە لە نێوان پێویستی بەپەلەی بۆ چارەسەرکردن و ڕێگایەک کە نەتوانێت خۆی بکاتەوە، چاوەڕێی دەرفەتێکی چارەسەرکردن دەکات پێش ئەوەی ئازارەکە بەهێزتر بێت لە توانای بەرگەگرتنی.