دايكەندی... چیڕۆكی ژنانێک کە جوگرافیا بەهۆی سنووردارکردنەکانەوە لێیان تەنگ دەبێتەوە
لە دايكەندی، ژنان ڕووبەڕووی ئەو سنووردارکردنانە دەبنەوە کە تاڵیبان بەسەر خوێندن، کارکردن و تەنانەت ڕۆیشتن بۆ بازاڕیشدا دەیسەپێنێت، کە ئەمەش چیڕۆکی ژنانێکە کە هەم جوگرافیا سەختەکە و هەم سیاسەتە توندڕەوەکان، پانتایی ئامادەبوونیان لە کۆمەڵگەدا تەسک دەکاتەوە.
بەهاران لەهیب
دايكەندی ـ دايكەندی یەکێکە لە ٣٤ پارێزگاکەی ئەفغانستان و لە دڵی شاخە بەرزەکاندا هەڵکەوتووە، وەک زۆرینەی پارێزگاکانی دیکەی ئەفغانستان، بێبەشە لە پێداویستیەکان، وە ڕێگاوبانی قیرتاونەکراو و ئاسانکاری، هاوڵاتیان بەتایبەت ژنان، ناچارن بۆ گەیشتن بە ناوەندێکی تەندروستی چەند کاتژمێرێک بە پێ بڕۆن، لەوێش پێداویستیەکی سەرەتایی وا بوونی نییە.
لەگەڵ هەموو ئەم بارودۆخانەدا، ژنانی پارێزگای دايكەندی، وەک ژنانی سەرجەم ناوچەکانی تری ئەفغانستان کە زۆرینەیان لە پێکهاتەی هەزارن، هەوڵیان دا بۆ خوێندن و کەمکردنەوەی نەخوێندەواری و باشترکردنی بارودۆخییان و خێزانەکانیان، بەڵام لە ساڵانی دەسەڵاتی تاڵیباندا، سەپاندنی سەرکوتکاری بەسەر ژناندا بووە بە بەشێک لەو کولتوورەی کە بزووتنەوەکە دەیسەپێنێت، ژنانیش لە دايكەندی کە لەناو شاخە بەرزەکان و ڕێگا سەختەکاندا دەژین، لەو مەترسیە دوور نیین.
ئەم دۆخە ڕووپۆشێکی میدیایی بەرفراوانی بەخۆوە نەبینیوە، دەستگیرکردنی ژنانیش بە تۆمەتی ”خراپ پۆشینی حیجاب”، وەک ئەوەی لە هەرات و پارێزگاکانی دیکە ڕوودەدات، لەلایەن ئەندامانی دەستەی ”فەرمانکرسن بەچاک”ـەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ کەس باسی ناکات، هۆکاری سەرەکییەکەش دووری ئەم پارێزگایە و نەبوونی پێداویستیەکاندایە تێیدا.
زەهرا وەهاب ئەزموونی ئەم ئازارە دەکات و ڕوونیکرسەوە، کەدەیەوێت ئەوانەی دەرەوەی ئەفغانستان بارودۆخی ژنانی دايكەندی بزانن وتی: پارێزگای دايكەندی یەکێکە لە پارێزگا دوورەدەستەکانی ئەفغانستان، لە ڕاستیدا ناوچەیەکی زۆر دوورە لە ناوەندەوە و بە پارێزگایەکی شاخاوی دادەنرێت، هەروەها بارودۆخی ئێرە زۆر سەختە بۆ ژنان و منداڵانی کچ لە ئەنجامی داخستنی سەرجەم خولی پەروەردەیی و تەنانەت قوتابخانەکانیش، ئەمەش لە سەرانسەری ئەفغانستاندا هەیە، تەنانەت چوونە بازاڕیش قورس بووە، بەو پێیەی ژنان بۆیان نییە بەبێ باڵاپۆشی یان بورقە لە ماڵەوە دەربچن و تەنانەت حیجابی ئاساییش قبوڵ ناکرێت.
یاساکانی سنووردارکەرەوەی ژنان
ڕوونیشیکردەوە، کە هەڵسوکەوتی ئەندامانی ”فەرمانکردن بەچاکە” لەگەڵ ژنان لێرەدا زۆر ترسناکە، کاتێک ژنان دەیانەوێت لە ماڵ دەرچن یان بۆ بازاڕ بڕۆن، تەنانەت ئەگەر نیوەی ڕێگاشیان بڕیبێت، ئەگەر هەواڵیان پێ بگات کە ئەندامانی ”فەرمانکردن بەچاکە” لەو ڕۆژەدا دێنە بازاڕ، ڕێگاکەیان دەگۆڕنەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەوە، چونکە بە توندی هەڵسوکەوت دەکەن، چەندین جار قامچی یان بە وایەر لە ژنانیان داوە، هەندێکی تریان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی دەستگیر دەکەن.
جەختی لەوە کردەوە، کە تاڵیبان یاسایەکی زۆر توندی سەپاندووە وتی: هەر ژنێک بە بێ چادۆر بێتە بازاڕ لەگەڵ خۆیانی دەبەن، باوک، دایک یان هاوژینەکە ناچار دەبوو بڕە پارەیەکی زۆر بدات تاوەکو ئازاد دەکرێت.
زەهرا وەهاب باسی لەوەش کرد، کە هەموان لە دۆخێکی ترس و پەشۆکاوندادن وتی: هیچ خوێندنێک نییە، نە ڕۆیشتن بۆ خولەکانی خوێندن، نە هیچ شتێکی لەو بابەتە، بارودۆخەکە زۆر سەختە، سەرجەم ژنان بوونەتە دیلی ماڵەکان، نیوەیان یاخود زیاتر تووشی کێشەی دەروونی و هەستیار بوون.
سەبارەت بە چۆنیەتی دەستگیرکردنی ژنان لە دایکوندی، وتی: ئەوان کچان لەناو خودی دايكەندی زیندانی دەکەن، ئاگاداریان دەکەنەوە، ئەگەر بەبێ چاودێر و بەبێ حیجاب بچنە دەرەوە، لەگەڵ خۆمان دەتانبەین، خێزانەکانیان دەبوو پارە بدەن بۆ ئەوەی بێن و کچەکانیان ببەن و لە ئەنجامدا خەڵک تووشی شڵەژان دەبن و بە هیچ شێوەیەک ناچنە دەرەوە.