نادرا ئیبراهیم: سیستمی پەروەردە لە ئیدلب لە ڕۆژئاوا قبوڵ ناکرێت

نادرا ئیبراهیم مامۆستا، مامۆستای زمانی کوردی جەختی لە گرنگی خوێندن بە زمانی کوردی کردەوە و دەڵێت: سیستمی پەروەردە لە ئیدلب، لە ڕۆژئاوای کوردستان قبوڵکراو نییە.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی لە سیستمی پەروەردەدا دەکرێن، هەروەها بڕیاری ٢٧ی ئاب بۆ ئەوەی لە هەفتەیەکدا تەنها سێ وانە بە زمانی کوردی بخوێنرێتەوە، داهاتووی قوتابخانەکان و مافی منداڵان بۆ خوێندن بە زمانی دایکی هاتۆتە پێشەوە، لە لایەکی ترەوە گفتوگۆکان سەبارەت بە کەمکردنەوەی مامۆستای ژن و شێوازی ڕێکخستنی قوتابخانە نوێیەکان پرسیاری گرنگ دەوروژێنن، ڕۆڵی مامۆستای ژن لە پەروەردەی منداڵان بە تایبەت لە گەشەپێدانی منداڵانی کچ و کاریگەریی سیستەمی نوێ لەسەر منداڵانی کچ و کوڕ، بابەتی سەرەکی ئەم باسەن.

 

سەبارەت بەم بابەتە مامۆستا نادرا ئیبراهیم مامۆستای زمانی کوردی گرنگی پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەریی بڕیارەکانی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.

 

نادرا ئیبراهیم سەرنجی بۆ کاریگەریی بڕیاری سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا بۆ سەر منداڵان ڕاکێشا و وتی: ئەو بریارەی لە هەفتەیەکدا تەنها سێ وانەی کوردی بخوێنرێتەوە، بڕیارێکی هەڵەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە ساڵانێکە بە قسەکردن بەم زمانە گەورە بوون، هەموو منداڵێک گەورە دەبێت و لە خێزانەکەیدا بە زمانی دایکی خۆی پەروەردە دەکرێت، بەڵام ئەگەر لە قوتابخانە فێری زمانێکی تر ببن، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەرتان دەبێت، زمانی کوردی تەنها بۆ پەروەردە گرنگ نییە، بەڵکو پەیوەندییەکە بە شوناس و کولتووری ڕاستەقینەی گەلی کوردەوە.

 

”منداڵانی کچ هەست بە ئاسوودەیی و ئاسایش دەکەن لەگەڵ مامۆستایانی ژن”

نادرا ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی ژمارەی مامۆستای ژن لە قوتابخانەکاندا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەبێت بەتایبەتی منداڵانی کچ، وتی: مامۆستای ژن بەردی بناغەی دامەزراوەی پەروەردەیە و لە درێژەی منداڵانی کچیش هەستێکی ئاسوودەیی و ئاسایش لەگەڵ مامۆستای ژن ئەزموون دەکەن، مامۆستای ژن ڕێگە خۆش دەکات بۆ نەوەی نوێی منداڵانی کچ بۆ دەربڕینی خۆیان و گەشەکردن، هەروەها ئەم منداڵە کچانە هێز لە مامۆستای ژن وەردەگرن.

”جیاکردنەوەی منداڵانی کچ و کوڕ کاریگەری نەرێنی لەسەریان دەبێت”

نادرا ئیبراهیم ڕایگەیاند  کە دژی بڕیاری جیاکردنەوەی منداڵی کچ و کوڕە لە قوتابخانەکاندایە و وتی: لە سەرەتای دامەزراندنی و دەستپێکردنی خوێندن لە خۆبەڕێوەبەریدا، منداڵانی کچ و کوڕ پێکەوە لە قوتابخانەکاندا بە شێوەیەکی دیموکراتیک دەخوێنن، ئەگەر جیاوازی لە نێوانیاندا بکرێت، ئەمە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر بیرکردنەوەی منداڵەکان هەبێت و هەندێک بەربەست لە مێشکیاندا دروست بکات، جگە لەوەش مامۆستاکانمان بە شێوازێکی باش منداڵی کوڕ پەروەردە دەکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن کەسانی باش و بەرپرسیار بن بۆ کۆمەڵگەکەیان.

 

"زمانی دایک مافی بنچینەیی هەموو گەلێکە"

نادرا ئیبراهیم بیری هێنایەوە کە کورد بە زمانی خۆی گرنگی بە پەروەردە دەدات و وتی: ئێمە دژی هیچ زمانێک نین، بەڵام هەموو نەتەوەیەک پێویستی بە پەروەردەکردنی زمانی دایکی خۆی هەیە، وەدەرنانی هەر نەتەوەیەک لە زمانی دایکی، شەڕێکی تایبەت لەسەر شوناس و دەروونی ئەو نەتەوەیە دروست دەکات.

 

ماوەی ١٤ ساڵە پەروەردەی سەرکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ کراوە

نادرا ئیبراهیم ڕایگەیاند، کە جێبەجێکردنی سیستەمی پەروەردە لە ئیدلب، لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگای قبوڵکردن نییە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ماوەی ١٤ ساڵە پەروەردەیەکی سەرکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوردستان جێبەجێ کراوە، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی کاتی دەیەوێت هەمان سیستەمی پەروەردە لە ئیدلب جێبەجێ بکات، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، هەموو پەروەردەکانمان وەک یەک دەبێت و بە شێوەیەکی دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێت.