کاتێک خەونەکان لە برین بەهێزتر دەبن... ژنێکی یەمەنی نموونەی کۆڵنەدانە
ڕەزیە شەمسان، ژنێکی یەمەنی کە سەرپێچی لە ئازار و بێبەشی کرد بۆ دروستکردنی چیرۆکێکی سەرکەوتنی ئیلهامبەخش، سەرەڕای دیار نەبوونی منداڵەکانی و بارودۆخە سەختەکەی، بەرخۆدانی دایکایەتی لەگەڵ ئیرادەی فێربوونی تێکەڵ کرد.

ڕانیا عەبدوڵا
یەمەن - دیار نەبوونی منداڵەکانم و خەمی منداڵەکانم زۆر ماندوی کردم، سەرەڕای ئەوەش پێداگریم لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانم کرد، هەرچەندە دڵم بە منداڵەکانمەوە سەرقاڵ بوو، بەم قسانە ڕازیە شەمسان نیگەرانی خۆی بۆ منداڵەکانی دەربڕی کە ماوەی دوو ساڵە بە زۆر بێسەروشوێن کراون، وەک هەر دایکێک هەست بە بێدەسەڵاتی و دڵەڕاوکێ دەکات لە چارەنووسی منداڵەکانی، بەڵام بە پێچەوانەی زۆرێک لە دایکان، سەرەڕای بارودۆخە سەختەکەی، پێداگری لەسەر تەواوکردنی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ئامادەی دەکرد، بەرهەمی ماندوبوونەکەی بە نمرەی ٧٦٪ دەچنێتەوە.
ڕەزیە شەمسان، تەمەن ٥٢ ساڵ، هاوڵاتی ناوچەی مەعافرە لە شاری تەعزی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، چیرۆکێکی ئاسای نەبوو، سەرکەوتنەکانیشی تێپەڕ نەبوون، بەڵکو چیرۆکی تێکۆشانی ژنێکی خۆپەرست بوو کە بە ئیرادە ڕوبەڕوی ژیان بووەوە و دەیوت نا بۆ مەحاڵ.
ئەو ژنە لە منداڵیدا خۆی بەدەستەوە نەدا بۆ ئەوەی لە خوێندن بێبەش بێت، بەڵکو پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە بانگەوازی مافی فێربوونی خۆی بکات، وتی: کاتێک لە تەمەنی خوێندندا بووم، خێزانەکەم پێیان دەوتم: خوێندنگە تەنها بۆ کوڕانە، لەکاتێکدا کچان پێویستە کشتوکاڵ و مەڕداری بکەن، لەو کاتەوە پەروەردە وەک خەون و وەسوەسەی من ماوەتەوە.
"دایکێکی ناوازە و بەرخۆدێر"
تەنانەت پێش ئەوەی خوێندنی ئامادەی تەواو بکات، ڕەزیە شەمسان سەرکەوتو بوو لە بوون بە "دایکێکی ناوازە"، دایکی نۆ منداڵە، کە کاتەکانی بۆ پەروەردەکردن تەرخان کردوە، هاوسەرگیریم کرد، منداڵم بوو، خۆم تەرخان کرد بۆ پەروەردەکردنیان و دابینکردنی پێداویستیەکانی ماڵەکەم، فێری دورین بووم و ئامێرێکی دورینم هێنا بۆ ئەوەی لە ماڵەوە کاربکەم و بتوانم پێداویستیەکانی منداڵەکانم دابین بکەم..
ڕەزیە شەمسان سەرقاڵی منداڵەکانی و بارگرانیەکانی ژیان بوو، بەڵام دۆخێک هێنایەوە بۆ خەونە کۆنەکەی، کاتێک ژنانی گوندەکەی لە بواری دروومان خولی پەروەردەیان دەست پێدەکرد، داوای لێدەکرا لیستی ناوی ڕاهێنراوەکان و قەبارەی نمونەکان ئامادە بکات، بەڵام نەیتوانی بخوێنێتەوە و بنووسێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە لەلایەن ئەنجومەنی گوندەکەوە هەڵبژێردرا، چونکە لە دوریندا سەرکەوتوو بوو، لەوێش بڕیاریدا بچێتە ناو ناوەندی خوێندەواریەوە.
"لە خوێندەوارییەوە تا ئامادەیی"
ڕەزیە شەمسان زۆر دڵخۆش بوو کاتێک پیتەکان فێر بوو و دەستی کرد بە کۆکردنەوەی وشەکان، منداڵەکانم یارمەتیان دام بۆ فێربوون، هەروەها یەکەم وشە کە بە دروستی نووسیم زۆر دڵخۆشیم کرد.
خوێندنی سەرەتای لە ڕێگەی ناوەندەکانی خوێندەوارییەوە تەواو کردوە، پاشان لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی ناوی خۆی تۆمار کردوە، ڕوبەڕوی قسەی ناشرین بووەوە لەلایەن هەندێک خوێندکارەوە کە گاڵتەیان بە تەمەنی دەکرد، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی مامۆستاکانییەوە بەسەر شەرمنیەکانیدا زاڵ بوو، هەروەها گرنگی ڕێزگرتن لە گەورەساڵانانی فێری خوێندکاران دەکرد، وتی: هەموو خوێندکارەکان دەستیان کرد بە ناونانی من بە 'دایکە ڕازیە'، منیش بوومە نزیکترین هاوڕێیان، سەرەڕای سەختییەکان توانیم خوێندنەکەم تەواو بکەم.
ڕەزیە شەمسان بە زەردەخەنەیەکی جوان لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: خەونی یەکەمم هاتە دی، ئێستا هەوڵدەدەم بۆ گەیشتن بە خەونی دووەمم، دەستم بە ڕێکارەکانی وەرگرتن لە زانکۆ کردوە و پسپۆڕی سیستەمی زانیاری هەڵدەبژێرم، ئەمجارە بە هەنگاوی متمانە بەخۆبوون دەڕۆم و هەست بە شانازی دەکەم.
سەرەڕای برینەکان قۆناغی ئامادەیی تەواو کرد
ڕێگاکە ئاسان نەبوو، بە تایبەت بە نەبوونی منداڵە بەزۆر بێسەروشوێنکراوەکانی، بەڵام سەرپێچی لە خەم و پەژارەی خۆی کرد و خوێندنی ئامادەیی بە نمرەی ٧٦% تەواو کرد.
هودا یاسین، مامۆستا لە ناوەندی خوێندەواری لە پارێزگای مەعافرە جەختی لەوە کردەوە، کە ڕازیە شەمسان نمونەیەکی ئیلهامبەخشە بۆ ئیرادەی دایکان بۆ فێربوون، ئامۆژگاری هەموو ئەو دایکانە دەکەم کە لە خوێندن بێبەشن ناویان تۆمار بکەن لە ناوەندەکانی خوێندەواری و نەهێڵن تەمەن ببێتە ئاڵەنگاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناوەندەکان بەدەست کەمی پەرتووک و کارمەند و ئامێرەکانەوە دەناڵێنن، جەختیشی لەسەر پێویستی پشتگیریکردنیان کردوەتەوە، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان، پێویستە فەرمانگەکانی پەروەردە و بەشی خوێندەواری پاڵپشتی ئەو ناوەندانە بکەن و پەرتووک و کەرەستەی پێویست دابین بکەن.
"لە نێوان یاسا و ڕاستیدا"
ئەنجومەنی یاسادانانی یەمەن یاسای ژمارە "٢٨"ی ساڵی ١٩٩٨ی تایبەت بە خوێندەواری و پەروەردەی گەورەساڵانی دەرکرد، بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستنی پرۆسەی خوێندن لە هەموو شارەکاندا، بەڵام بەپێی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان، ناوەندەکانی خوێندەواری لە لێواری داڕماندان ئەگەر ئاڵەنگاریەکان بەبێ چارەسەرکردن بەردەوام بن، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسۆی بوژانەوەی پەروەردەی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە درێژخایەندا دروست دەکات.